خه‌ڵكانێك ریجیمی توند و به‌هێز ده‌كه‌ن و وه‌رزشی زۆر ئه‌نجام ده‌ده‌ن، به‌ڵام لاوازبوونیان زۆر له‌سه‌رخۆیه، ئه‌مه‌یش زۆر كه‌س نیگه‌ران ده‌كات و ئه‌و باوه‌ڕه‌یان لا دروست ده‌كات، كه به وه‌رزش و ریجیمیش لاواز نابن، به‌ڵام پێویسته ئه‌م هه‌ڵانه بزانن كه له كاتی وه‌رزش و ریجیم ئه‌نجامی ده‌ده‌ن و ده‌بێته هۆی هێواشكردنی پرۆسه‌ی لاوازبوون و لێی دوور بكه‌ونه‌وه.
پزیشكانی پسپۆر كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه‌یان ده‌ستنیشان كردووه، كه وا ده‌كات پرۆسه‌ی دابه‌زاندنی كێشی له‌شی
مرۆڤ زۆر هێواش بێت، كاریگه‌رییه‌كانی وه‌رزش و ریجیم كه‌متر و دره‌نگتر ده‌ربكه‌ون، گرنگترین هه‌ڵه‌كانیش بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: پابه‌ندنه‌بوون به ژه‌مه‌كانی خواردن، كاتێك ژه‌مێكی خواردن ناخۆیت به‌هۆی سه‌رقاڵی و یان هه‌ندێكجار به‌هۆی ریجیمكردنه‌وه، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، چونكه له ژه‌می دوای ئه‌وه زۆرت برسی ده‌بێ و ڕێژه‌یه‌كی زۆر زیاتری خواردن ده‌خۆیت، ئه‌مه‌یش وا ده‌كات كه‌متر لاواز ببیت.
هه‌رچه‌ند وه‌رزش و ریجیم بكه‌یت له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌ڵانه كێشت دانابه‌زێت
دووه‌م: دووربوون له زۆر خواردنی پرۆتین، خواردنی ئه‌و خۆراكانه‌ی پرۆتینیان تێدایه ده‌بیته هۆی به‌هێزبوونی ماسوولكه‌كان و گۆڕینی چه‌وری بۆ ماسوولكه، كه ئه‌مه‌یش پرۆسه‌ی سه‌ره‌كی لاوازبوون و دروستبوونی لاشه‌یه‌كی جوان و ڕێكه، بۆیه پێویسته ئه‌و خۆراكانه بخۆن كه ڕێژه‌یه‌كی زۆری پرۆتینیان تێدایه.
سێیه‌م: وه‌رزشی پچڕ پچڕ، پێویسته به‌رنامه‌یه‌كی ورد و دیارییكراوت بۆ وه‌رزش هه‌بێ و به ته‌واوی پێوه‌ی پابه‌ند بیت، ئه‌گه‌ر به‌هۆی بێزاری و كێشه و سه‌رقاڵییه‌وه وه‌رزش له‌بیر خۆت ده‌به‌یته‌وه و ڕۆژێك ده‌ڕۆیت و دووان ناچیت، ئه‌وا چاوه‌ڕێی لاوازبوون مه‌كه.
چواره‌م: بیر له دابه‌زاندنی كێشی له‌شت بكه‌ره‌وه، پسپۆران ده‌لێن دابه‌زاندنی كێشی له‌ش ته‌نیا جووڵه و وه‌رزش و نه‌خواردن نییه، به‌ڵكوو پێویسته هرز و مێشكیشت بگات به‌و باوه‌ڕه، كاتێك ئه‌و باوه‌ڕه به ڕێژه‌یه‌كی ره‌ها له عه‌قلی تۆ هاته‌بوون، ئه‌وكات پرۆسه‌كه زۆر خێراتر ده‌بێت، ده‌روون و عه‌قل و جه‌سته به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی كێشی له‌ش ده‌هاوێژن و زووتر لاواز ده‌بن.