شیر به یه‌كێك له سه‌ره‌كیترن سه‌رچاوه‌كانی پرۆتین داده‌نرێ، ئێسك به‌هێز ده‌كات و زۆر سوود به جه‌سته و ته‌ندروستی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام كه‌سانێك هه‌ن، حه‌ز به خواردنی شیر ناكه‌ن، كه‌وایه ئێسكیان لاواز ده‌بێ و تووشی كێشه‌ی ته‌ندروستی ده‌بن، به‌ڵام نیگه‌ران مه‌بن، له شوێنی
شیر ده‌توانن ئه‌و خۆراكانه‌ی خواره‌وه بخۆن، كه هاوشێوه‌ی شیر پرۆتینیان تێدایه و سوودتان پێ ده‌گه‌یه‌نن.
خۆراكه‌كان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه
یه‌كه‌م: كونجی، زۆر به سووده بۆ ئێسك و وه‌ك دژه‌ژه‌هرێك كار ده‌كات، یارمه‌تی مژینی كالیسیۆم ده‌دا و ئۆكساندن كه‌م ده‌كاته‌وه، جیا له پرۆتین، ڕیشاڵ و ئاسن و كالیسیۆم و مه‌گنیسیۆم و زینكی تێدایه كه هه‌موو ئه‌وانه‌یش بۆ ئێسك زۆر به‌سوودن، جیا له‌وه‌یش سوود به گه‌ده و گورچیله‌ی مرۆڤیش ده‌گه‌یه‌نێت.
نه‌خواردنه‌وه‌ی شیر و ئه‌م خۆراكانه‌ی تر تووشی بێهێزی ئێسك و نه‌خۆشییه‌كانیت ده‌كات
دووه‌م: ماسی سه‌ردین، به سه‌ره‌كیترین سه‌رچاوه‌ی ڤیتامین B12 داده‌نرێ، ئه‌م ڤیتامینه زۆرترین سوودی بۆ سووڕی خوێن و دڵ و بۆڕییه‌كانی خوێن هه‌یه و به ته‌واوی سووڕی خوێن چالاك ده‌كات و چه‌وری ناو لووله‌كانی خوێن ڕاده‌ماڵێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌یش یارمه‌تیده‌ره بۆ به‌رهه‌مهێنانی ڤیتامین D، كه گرنگی زۆری هه‌یه بۆ ئێسك و پته‌و و به‌هێزی ده‌كات.
سێیه‌م: سپێناخ، ئه‌وانه‌ی كه ئێسكیان بێهێز و لاوازه، هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌می ڤیتامین Kی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه‌واته بۆ ده‌سكه‌وتنی ئه‌و ڤیتامینه شیر ناخۆیت، ده‌بێ ڕوو له خواردنی سپێناخ بكه‌یت، چونكه پێكهاته‌یه‌كی تێدایه پێی ده‌گوترێ ئۆكسه‌لێیتس كه له‌گه‌ڵ كالیسیۆم ئێسكه‌كان زۆر به‌هێز و ته‌ندروست ده‌كه‌ن.