ژنێكی ئه‌مه‌ریكی له كاتی سه‌ركه‌وتنی بۆ ناو فڕۆكه به مه‌به‌ستی گه‌شتكردن له شاری دنفهری ویلایه‌تی كولۆرادۆی ئه‌مه‌ریكی بۆ شاری نیویۆركی هه‌مان وڵات، له‌لایه‌ن كارمه‌ندانی هێلی فڕۆكه‌وانی ڕێگری له سه‌ركه‌وتنی كرا، هۆكاری ڕێگریكردنهكهیشیان بۆ جله‌كانی ژنه‌كه گه‌ڕانده‌وه.
ئه‌و ژنه ناوی ئه‌ندریا وۆرلدوایده و دوای ئه‌وه‌ی چووه‌ته فڕۆكه‌خانه و له ده‌روازه‌ی سه‌ركه‌وتن به‌ره‌و ناو فڕۆكه‌كه ڕۆیشتووه، به‌ڵام كارمه‌ندانی كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی یونایتد ئێرلاینز ڕێگریان لێ كردووه، بچێته ناو فڕۆكه‌كه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی جلی نه‌شیاوی له‌به‌ردایه، ئه‌مه‌یش ژنه‌كه‌ی شۆك كردووه و تووڕه‌یی و ناڕه‌زایی زۆری به‌رانبه‌ر به‌و هه‌ڵوێسته‌ی كارمه‌ندان ده‌ربڕیووه.
ئه‌ندریا وۆرلدواید ده‌ڵێ، كارمه‌ندانی هێلی فڕۆكه‌وانی پێیان گوتم، كه یه‌خه‌ی كراسه‌كه‌م زۆر كراوه‌ته‌وه و سنگم به ده‌ره‌وه‌یه، بۆیه ڕێ ناده‌ن بچمه ناو فڕۆكه‌كه، له كاتێكدا من جلێكی ئاساییم له‌به‌ر كردووه و پێشتریش به‌مشێوه‌یه گه‌شتم كردووه، به‌ڵام جله‌كانم گه‌وره و فره‌وانن، بۆ ئه‌وه‌ی له گه‌شته درێژه‌كان ئه‌زیه‌تم نه‌ده‌ن و بتوانن به پشوودانی ته‌واوه له شوێنه‌كه‌ی خۆم دابنیشم.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی سنگی زۆر دیاربووه ڕێگری لێكراوه
هه‌رچه‌ند گفتوگۆی له‌گه‌ڵ كارمه‌نده‌كان كردووه، ئه‌وان سووربوون له‌سه‌ر بڕیاره‌كان، ئه‌مه‌یش بووه‌ته هه‌واڵێكی جیاواز و زۆربه‌ی میدیاكانی ئه‌مه‌ریكا باسی لێوه ده‌كه‌ن و سه‌ركۆنه‌ی كۆمپانیا فڕۆكه‌وانییه‌كه و كارمه‌نده‌كانی ده‌كه‌ن.
وۆرلدواید ده‌ڵێ، هه‌ست به سووكایه‌تی پێكردن له‌م كاره ده‌كه‌م و له‌وێ هه‌موو خه‌ڵكه‌كه سه‌یری منیان ده‌كرد و ئه‌مه كارێكی زۆر ئابڕووبه‌رانه بوو، هه‌رچه‌نده دواجار ڕێگه‌یان دا سه‌ربكه‌وم و گه‌شته‌كه‌م بكه‌م، به‌ڵام تووڕه‌یی خۆم نه‌شارده‌وه و دووپاتم لێ كرده‌وه.
ئاماژه‌ی دا، دواجار كارمه‌ندانی فڕۆكه‌كه داوای لێبوردنیان لێ كردم و بڕی 200 دۆلاریان پێدام، وه‌ك جۆرێك له قه‌ره‌بووكردنه‌وه به‌هۆی سووكایه‌تی پێكردن، به‌ڵام ئه‌و ژنه داوا له ژنانی تری وڵاته‌كه‌ی ده‌كات، بایكۆتی گه‌شتكردن له ڕێی فڕۆكه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایه بن و هه‌ڵوێست وه‌رگرن، تا جارێكی تر سووكایه‌تی له‌مجۆره به هیچ ژنێكی تر نه‌كرێت.