سه‌رچاوه‌یه‌كی باڵای سه‌ربازی عێراق ئاشكرای كرد، دوای كشانه‌وه‌ی پسپۆرانی ئه‌مه‌ریكی له بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌ند، فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی عێراق له جۆری ئێف 16 له فڕین و گه‌شتكردن به ئاسمانی وڵاته‌كه وه‌ستاون و ناتوانن بفڕن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه كه له بنكه‌ی سه‌ربازی به‌له‌د /80 كیلۆمه‌تر باكوری به‌غدا/یه گوتی، سه‌رجه‌م پسپۆره‌كانی ئه‌مه‌ریكا له بنكه سه‌ربازییه‌كه‌مان كشانه‌وه، به‌وهۆیه‌وه پرۆسه‌ی چاككردنه‌وه و چاودێری فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی ئێف 16 كه فڕۆكه‌وانه‌كانی عێراق مه‌شقیان له‌سه‌ر ده‌كرد به ته‌واوی وه‌ستاون، به‌مه‌یش هه‌ستان و جموجۆڵی فڕۆكه‌كانیش ڕاگیراون.
هۆكاری بۆ ڕۆیشتنی پسپۆرانی ئه‌مه‌ریكا و نه‌شاره‌زایی فڕۆكه‌وان و میكانیكییه‌كانی عێراقه
ئاماژه‌ی دا، دوای هێرشه‌كه‌ی سه‌ر باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا نزیكه‌ی 600 پسپۆر و كارمه‌ندی ئه‌مه‌ریكی كه له بنكه سه‌ربازییه‌كه مه‌شق و ڕاوێژیان به هێزه‌كانی ئاسمانی عێراق ده‌كرد، بنكه سه‌ربازییه‌كه‌یان جێهێشتووه و ڕۆیشتوون، ئه‌مه‌یش له ئه‌نجامی هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كان دێت، كه له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیا و نه‌ناسراوه‌كانه‌وه ده‌كرێته سه‌ر ئه‌مه‌ریكییه‌كان كه به هیچ شێوه‌یه‌ك ژیانیان له عێراق پارێزراو نییه.
عێراق ئێسته خاوه‌نی 36 فڕۆكه‌ی جه‌نگی جۆری
ئێف 16ی ئه‌مه‌ریكییه، كه به یه‌كێك له فڕۆكه جه‌نگییه پێشكه‌وتووه‌كانی دنیا داده‌نرێت، له 2008ه‌وه گرێبه‌ستی كڕینی ئه‌و فڕۆكه جه‌نگیانه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا واژوو كرا، هه‌رچه‌نده تیمه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ مه‌شقپێكردنی فڕۆكه‌وان و میكانیكییه‌كانی عێراق هاتوونه‌ته ئه‌و وڵاته، به‌ڵام به‌هۆی مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان و هه‌ڕه‌شه به‌رده‌وامه‌كان پاشه‌كشه‌یان كردووه.