سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی عێراق له چاوپێكه‌وتنێكی ڕۆژنامه‌وانی باس له هۆكاره‌كانی ئارامی و پێشكه‌وتنی كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێ، برا كورده‌كانمان وانه و ئه‌زموونیان له مێژوو وه‌رگرت، یه‌كه‌م هه‌نگاو كه گرتیانه‌به‌ر ئاشته‌وایی نیشتمانی‌یان ئه‌نجام دا و دووه‌میش به ته‌واوی سوود له هاوكارییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان وه‌رده‌گرن، له‌به‌ر ئه‌وه بوونه‌ته نموونه‌یه‌كی زیندووی عێراق و ناوچه‌كه.
عه‌لاوی له دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پێگه‌ی "نور نیوز" ده‌ڵێ، دۆسیه‌ی كوردستان كۆنه و ئه‌وان 100 ساڵه خه‌بات ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی به مافه‌كانی خۆیان بگه‌ن و زۆریش به وردی له دۆخه‌كان سوودیان وه‌رگرتووه و كاتێك له 1991 بڕیاری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان درا، ئه‌وان ئاشته‌وایی نیشتمانی ڕاسته‌قینه‌یان به‌رپا كرد و ڕێگه‌یان نه‌دا تۆڵه‌كردنه‌وه و كوشتن و بڕین و ڕفاندن له شاره‌كان بڵاو ببێته‌وه، به‌ڵام عێراق دوای 2003 بوو به گۆمی خوێن و تا ئێسته‌یش خه‌ریكی توڵه‌كردنه‌وه‌ین له یه‌كتر، بۆیه ڕۆژانه له به‌غدا و شاره‌كانی تر ڕفاندن و كوشتن به‌رده‌وامی هه‌یه و كۆتایی نایه‌ت.
كوردستان ژیرانه سوود له ده‌رفه‌ته‌كان وه‌رده‌گرێ و ئێمه‌یش خه‌ریكی تۆڵه‌كردنه‌وه‌ین له یه‌كتر
ئاماژه‌ی دا، هۆكاری دووه‌می پێشكه‌وتن و ئارامی و ئاوه‌دانی كوردستان، بۆ سوودوه‌رگرتن له كۆمه‌كی وڵاتان ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌وان وه‌كو به‌غدا نین ناوچه‌كه‌یان بكه‌ن به مه‌كۆی ململانێكان، به‌ڵكوو سوود له توركیا و ئێران و ئه‌مه‌ریكییه‌كان وه‌رده‌گرن، بۆ پێشخستنی خۆیان و ئاوه‌دانی و ئارامی زیاتر، ئه‌مه‌یش سیاسه‌تێكی دروسته، به‌ڵام له به‌غدا خه‌ریكی له‌باربردنی یه‌كتر و په‌راوێزخستن و یه‌كترسڕینه‌وه‌ین، ئه‌مه‌یش ده‌رئه‌نجامی هه‌ر وێرانكاری و گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه ده‌بێت.
له‌باره‌ی ده‌ستوه‌ردانی ئێران و ئه‌مه‌ریكایش له عێراق و گۆڕینی بۆ گۆڕه‌پانی ململانێی خۆیان، ئه‌یاد
عه‌لاوی هۆكاره‌كه‌ی بۆ خودی عێراقییه‌كان ده‌گێڕێته‌وه و ئاماژه به‌وه‌یش ده‌كات، ئه‌م ده‌ستوه‌ردانه بۆ یه‌كه‌مجار له 2010 ده‌ستی پێكرد، كاتێك ئێران و ئه‌مه‌ریكا دژایه‌تی پێكهێنانی حكوومه‌تیان كرد له‌لایه‌ن فراكسیۆنی عێراقییه‌ی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن و عێراقییه‌كانیش قبووڵیان كرد، ئیتر له‌وێوه دۆخه‌كه به‌ره‌و لاربوونه‌وه ڕۆیشت، تا ئێسته كه ده‌یبینین نه حكوومه‌ت پیك ده‌هێنرێ و نه ئارامی هه‌یه و نه گرفت و كێشه‌كانیش چاره‌سه‌ر ده‌بن، نه تاوانبارانیش دیارن و نه ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیش ئاشكرا ده‌كرێن و دۆخه‌كه‌یش به‌ره‌و هه‌نگاوی مه‌ترسیدارتر ده‌ڕوات.