سه‌رچاوه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ لایه‌نی كورد و توركیا خه‌ریكی گفتوگۆ و دانوستاندن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن هه‌ردوولا له‌یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه، ئه‌مه‌یش به ئامانجی ئه‌وه‌یه كه واشنتن ڕێگری له فره‌وانخوازییه‌كانی ڕووسیا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا بكات، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی ڕابردوویش هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ڕووسیا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر وه‌ستانه‌وه.
ڕۆژنامه‌ی "
قودس"ی عه‌ره‌بی له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا كار ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نكه‌ره و هه‌سه‌ده له‌یه‌كتر نزیك بكه‌نه‌وه، تا گفتوگۆ له نێوانیان دروست ببێ و به‌لایه‌نی كه‌مه‌وه وه‌ك هه‌نگاوی یه‌كه‌میش ده‌یانه‌وێ گرژییه‌كان نه‌هێلن، بۆ ئه‌وه‌ی له ئه‌نجامی گرژی نێوان هه‌ردوولا كۆی ناوچه‌كه نه‌كه‌وێته ده‌ست ڕووسیا.
ده‌یه‌وێ به نزیككردنه‌وه‌ی هه‌سه‌ده و ئه‌نكه‌ره ڕێ له فره‌وانخوازییه‌كانی مۆسكۆ بگرێ
ئه‌و سه‌رچاوانه باسیان له‌وه‌یش كردووه، كه واشنتن پلانی ئه‌وه‌ی هه‌یه، حكوومه‌تێكی نوێ و جیاواز له ناوچه كوردییه‌كان دروست بكات، به جۆرێك بێ سه‌رجه‌م هێزه كوردییه‌كانی تێدا بێت، به‌مه‌یش تووڕه‌یی ئه‌نكه‌ره كه‌م ده‌كاته‌وه و وا ده‌كات توركیا دژایه‌تی كورده‌كان نه‌كات و ئه‌وانیش ناوچه‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری خۆیان ده‌بێت، به‌مشێوه‌یه‌یش گرژییه‌كان له‌ناو ده‌چن و ناوچه‌كه‌یش به ئارامی ده‌مێنێته‌وه و ئه‌مه‌ریكایش ده‌توانێ سوود له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوچه‌كه وه‌ربگرێت.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، ئێسته ڕووسیا ده‌یه‌وێ به‌رهه‌می هه‌ڵكردنی گلۆپی سه‌وز بۆ ئه‌نكه‌ره و هێرشكردنه سه‌ر ناوچه كوردییه‌كان دروێنه بكات و له پشتی ئه‌ردۆغانه‌وه ته‌واوی ناوچه‌كان بخاته ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی خۆی، ئه‌مه‌ریكایش توركیای له‌م پلانه‌ی مۆسكۆ ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه، بۆیه ده‌وێ كورد و توركیا بگه‌ن به ڕێككه‌وتن و ناوچه‌كه نه‌كه‌وێته ژێر ده‌ستی ڕووسه‌كان، چونكه به ده‌وڵه‌مه‌ندترین ناوچه‌ی سووریا له ڕووی كشتوكاڵ و نه‌وته‌وه داده‌نرێت.