به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخداری دهۆك له ساڵی 2011 له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دارستان و پاوان و ره‌زگه‌ری جیا كرایه‌وه، ئێسته وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی سه‌ربه‌خۆ كار له‌سه‌ر میوه و سه‌وزه و گوڵی جوانكاری ده‌كات. له زۆر كار و پڕۆژه‌دا سه‌ركه‌وتنی دیار و به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناوه. دكتۆر ئه‌مجه‌د عوبێد به‌ڕێوه‌به‌ری باخداری دهۆك له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا، باس له دۆخی باخداری پارێزگاكه و گه‌یشتن به خۆبژێویی له كۆمه‌ڵێك به‌رهه‌م ده‌كات.
ره‌وشی باخداری دهۆك له چ ئاستێكدایه؟
ستوونی باخداریی زۆرباشمان هه‌یه له ئاو، هه‌وا و خاك, به‌ڵام ئاستی باخداری به‌و شێوه‌یه نییه كه خه‌ونی ئێمه‌یه، ئه‌وه‌ش له‌به‌ر زۆر هۆكار، له‌وانه كه‌شوهه‌وا. ساڵی 2019 باران به‌رده‌وام و به‌خوڕ بوو، بووه هۆی زۆر نه‌خۆشبی كشتوكاڵی بۆ به‌رهه‌می باخداری، پیتاندنی داروبار دروست نه‌بێت و مێشهه‌نگ نه‌یتوانی به دروستی كاری خۆی بكات.
تا ساڵی 2008 له دهۆكدا هیچ جووتیارێك نه‌یده‌زانی په‌تاته به‌رهه‌م بهێنێت
له‌لایه‌كی تره‌وه بارودۆخی سیاسی و ئاسایشی گونده‌كانی كوردستان به‌تایبه‌تی ناوچه شاخاوییه‌كان كه زۆر گونجاون بۆ چاندنی داری میوه، هه‌موویان ژێرده‌سته‌ن و خه‌ڵك ناتوانێ له ترسی گیانیان لێیان بمێنێت.
جگه له‌وانه هۆكاری تر چین؟
هۆكارێكی تر كه زۆر كاریگه‌ری له كه‌مبوونه‌وه‌ی به‌رهه‌می كشتوكاڵی ده‌كات، به‌جێهێشتنی گونده‌كان و رووكردنه شاره. گه‌نج حه‌زیان له ژیانی سه‌رده‌م و ته‌كنه‌لۆجیا و خوێندنی زانكۆیه و ئه‌وان هێزی كارن, ئێسته خه‌ڵك به چاوێكی كه‌م سه‌یری كاری كشتوكاڵی ده‌كات و وا هه‌ست ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر یه‌كێك جووتیار بێت، واته ئاستی رۆشنبیریی باش نییه، بێ ئه‌وه‌ی بزانن یه‌كه‌م كار له ژیانی مرۆڤایه‌تیدا جووتیاری بووه.
ژماره‌ی دانیشتووانی دهۆك زیادی كردووه، ئایا گونده‌كان جێی ئه‌وه‌یان تێدا ده‌بێته‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵك له رووبه‌رێكی كه‌می زه‌وی خه‌ریكی كاری كشتوكاڵی بن؟
رێچاره‌ی جێگره‌وه هه‌ن، له‌وانه چاندنی تۆ و نه‌مامی پێویست به رووبه‌رێكی كه‌می خاك، بۆ نموونه نه‌مامی سێ‌و كه ئێسته جۆرێكی هه‌یه پێویستی به 80 سانتیمه‌تر مه‌ودایه، له نێوان هه‌ر دوو دارێك كه به‌رهه‌مێكی باش ده‌دات و پێی ده‌ڵێن داری باڵاكورت, له‌گه‌ڵ دابینكردنی ته‌كنه‌لۆجیای تایبه‌ت به چاندن و چنین.
هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئێمه وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باخداری دهۆك پڕۆژه‌یه‌كمان پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كردووه، ته‌نیا ماوه بودجه‌ی بۆ ته‌رخان بكرێت، ئه‌مه‌ش هاوكارێكی باش ده‌بێت بۆ به‌رهه‌مێكی باش له رووبه‌رێكی كه‌می خاك.
به‌رده‌وام جووتیار گله‌یی ده‌كه‌ن كه حكوومه‌ت گرنگی به چاندن و به‌رهه‌می ناوخۆ نادات، ئه‌مه تا چه‌ند راسته؟
وه‌ك پسپۆڕێكی چاندن ده‌ڵێم، نه‌ك لایه‌نێكی فه‌رمیی حكوومی, هه‌ردوولا له‌م رووه‌وه بێ خه‌من، چونكه تا رێژه‌ی ته‌رخانكراوی بودجه‌ی چاندن 1 و 1.5% بێت، واتای ئه‌وه‌یه حكوومه‌ت هیچ گرنگی به چاندن نادات، ده‌بێت لانی كه‌م 10%ی بودجه بۆ چاندن ته‌رخان بكرێت، ئه‌مه ستانده‌رێكی جیهانییه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ جووتیار له‌وه تێبگات كه سیستمی ئه‌مڕۆ سیستمێكی سۆشیالیستی نییه و نابێ هه‌موو شتتێك حكوومه‌ت بۆی بكات، بۆیه زۆرجار داخوازییه‌كانی جووتیارانیش له ڕاده‌به‌ده‌رن.
كردنه‌وه‌ی پێشانگه تایبه‌ته‌كانی میوه چه‌ند سوودی هه‌بووه بۆ جووتیار و پێشخستنی به‌رهه‌می ناوخۆ؟
له‌م پێشانگه تایبه‌تانه‌دا ئاڵوگۆڕی زانیاریی له نێوان جووتیاران زۆره كه چۆن به‌رهه‌م دێنن، بۆ نموونه پێشانگه‌ی تایبه‌ت به ترێ كه هه‌موو ساڵێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان ده‌یكاته‌وه، له‌وێ به‌رهه‌می خۆماڵی پێشان ده‌ده‌ین، به‌ڵام له رووی ده‌ستكه‌وتنی دارایی سوودی ئه‌وتۆی نه‌بووه، چونكه ئه‌و بڕه ترێیه‌ی بۆ پێشانگه‌كه ئاماده ده‌كرێت، كه‌مه و به‌شی ئه‌وه ناكات هه‌نارده بكرێت و جووتیار سوودی باشی لێ وه‌ربگرێت، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه له ساڵانی داهاتوو ئه‌مه‌ش ده‌كه‌ین.
هاوكات ئه‌زموونێكی تری سه‌ركه‌وتوومان ئه‌مساڵ ئه‌نجام دا كه كردنه‌وه‌ی بازاڕی رۆژانی هه‌ینیی تایبه‌ت به به‌رهه‌می خۆماڵی له باگێرا بوو. له‌و بڕوایه‌دام وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ ئه‌م بازاڕه به سه‌رانسه‌ری ده‌كات له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه‌ش بیرۆكه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی چاندنی دهۆك بووه.
سێوی ناوچه‌ی به‌رواری كه ناوبانگی باشی هه‌یه، ئه‌مساڵ به‌رهه‌می چۆن بووه؟
ئه‌مساڵ سێوی ناوچه‌ی به‌رواری باڵا به‌رهه‌می باشی نه‌بوو، نزیكه‌ی 50%ی نرخی به‌رهه‌مه‌كه دابه‌زی به‌هۆی جیاواز، وه‌ك دووره‌ده‌ستی گونده‌كان له بازاڕ، پشتگوێخستنی باخه‌كان له‌لایه‌ن جووتیار، ئه‌ویش به‌هۆی جیاجیاوه، وه‌ك به‌جێهشتنی گونده‌كان و خه‌ریكبوون به كاری تری وه‌ك پێشمه‌رگایه‌تی و خوێندن و زانكۆ. له هه‌موویان گه‌وره‌تر ناسه‌قامگیریی گونده‌كانه به‌هۆی نزیكییان له سنوور و كه‌وتنه نێوان ئاگری شه‌ڕی توركیا و په‌كه‌كه.
هه‌موو ساڵیك به‌رهه‌می سێوی به‌رواری چوار هه‌زار و 500 تا پێنج هه‌زار تۆن بووه، له‌گه‌ڵ نزیكه‌ی 18 هه‌زار تۆن له هه‌موو پارێزگای دهۆك.
دانانی كارگه‌ی تایبه‌ت به دروستكردنی ئاوی میوه و مره‌با، چه‌ند هاوكاری باخداره‌كان ده‌كات له ساغكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان؟
ئه‌مه كارێكی باش ده‌بێت ئه‌گه‌ر له‌لایه‌ن وه‌به‌رهێنه‌ره‌وه بكرێت بۆ هاوكاری باخداره‌كان، بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی زیادبوونی به‌رهه‌مه‌كانی میوه له پێویستی خه‌ڵك و بازاڕ، له پیشه‌سازیی دروستكردنی ئاوی میوه و مره‌بادا به‌كار بهێنرێت. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێ باخداره‌كانیش بیر له‌وه بكه‌نه‌وه ئه‌م كارگانه پێویستیان به ماده‌ی سه‌ره‌كییه و ده‌بێ به‌رهه‌می خۆیان باشتر بكه‌ن و به‌شی كارگه‌كان به‌رهه‌م دابین بكه‌ن.
پارێزگای دهۆك له كام به‌رهه‌م پێداویستی خۆی دابین ده‌كات و لێی زیاد ده‌بێت و ده‌ینێریته ده‌ره‌وه؟
ترێ و سێ‌و و خۆخ و په‌تاته و زۆر میوه‌ی تریش، له‌و به‌رهه‌مانه‌ن كه پارێزگای دهۆك زیاتر له پێویستی خۆی به‌رهه‌میان دێنێت.
دهۆك ساڵانه 170 هه‌زار تۆن په‌تاته به‌رهه‌م دێنێت، له كاتێكدا تا ساڵی 2008 هیچ جووتیارێك له پارێزگای دهۆك نه‌بوو بزانێ په‌تاته به‌رهه‌م بێنێت، جگه له جووتیارێك كه به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی و كه‌م په‌تاته‌ی به‌رهه‌م هێناوه، ئه‌ویش له پێشیابیر بووه.
ئێسته و دوای رێخۆشكردن و ئاسانكاری له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌مان، به‌رهه‌می یه‌ك ساڵ په‌تاته به‌شی دوو ساڵ ده‌كات و له به‌ڕاد داده‌نرێت، پێش دوو ساڵ بۆ هه‌ندێ وڵاتی وه‌ك ئیمارات و سووریا ره‌وانه ده‌كرا، به‌ڵام ئێسته له بازاڕی ناوخۆی عێراقدا ساغ ده‌كرێته‌وه.
به چ رێیه‌ك حكوومه‌تی هه‌رێم توانیویه‌تی پاڵپشتی له به‌رهه‌می ناوخۆ و جووتیار بكات؟
بۆ هاوكاریكردنی جووتیار، حكوومه‌تی هه‌رێم باج له‌سه‌ر هێنانی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه داده‌نێت بۆ ئه‌وه‌ی پاڵپشتی كڕینی به‌رهه‌می ناوخۆ بكات، یان له‌وانه‌یه هه‌ر رێ نه‌دات هه‌ندێ به‌رهه‌می ده‌ره‌وه بێته ناو هه‌رێم و كاتێكی دیاریكراو بۆ وه‌گرتنی به‌رهه‌می ناوخۆش داده‌نێت, بۆ نموونه به‌رهه‌می سێ‌و له سه‌ره‌تای مانگی ئاب تا ناوه‌ڕاستی مانگی كانوونی دووه‌م باج له‌سه‌ر هێنانی داده‌نرێت كه بۆ هه‌ر كیلۆیه‌ك 350 دیناره، هاتنی به‌رهه‌می ترێ به درێژایی ساڵ بۆ ناو هه‌رێم قه‌ده‌غه‌یه، به‌ڵام له كاتی ته‌واوبوونی وه‌رزی به‌رهه‌م یان نه‌بوونی به‌رهه‌مێك، ئه‌وكاته حكوومه‌ت ناچار ده‌بێت رێ به هاتنه‌ناوه‌وه‌ی به‌رهه‌می ده‌ره‌وه بدات.
چی بكرێ تا خه‌ڵك له‌سه‌ر كاری باخداری به‌رده‌وام بن؟
له هه‌موویان گرنكتر ئه‌وه‌یه هانی خه‌ڵك بده‌ین له گونده‌كان نیشته‌جێ بن, حكوومه‌ت ئاسانكاری بۆ خه‌ڵك بكات له رووی دابینكردنی ئاو و كاره‌با و سووته‌مه‌نی و خۆشكردنی رێگه‌وبان.
دهۆك/دیمانه‌ی دێژین سدقی