په‌یكه‌رتاشێكی میسری، په‌یكه‌رێكی تایبه‌تی بۆ ئه‌ستێره‌ی ناوداری گۆرانیی عه‌ره‌بی "فه‌یرووز" تاشیوه و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا وێنه‌ی په‌یكه‌ره‌كه‌ی پێشان داوه.
ده‌نگی
فه‌یرووز كه له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به "ده‌نگی به‌یانیان" ناو ده‌برێت، یه‌كێكه له سیمبۆله دیاره‌كانی هونه‌ری عه‌ره‌بی، ئێسته‌یش كه ته‌مه‌نی 84 ساڵی تێپه‌ڕ كردووه، وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌متر گۆرانی ده‌ڵێ، به‌ڵام توانای ده‌نگیی هه‌ر له بره‌ودایه.
هانی جه‌مال كه په‌یكه‌رتاشێكی دیاری میسرییه، له لاپه‌ڕه‌ی تایبه‌تی خۆی له فه‌یسبووك، وێنه‌ی په‌یكه‌رێكی تایبه‌ت به فه‌یرووزی بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و په‌یكه‌ره‌ی فه‌یرووز، دوا به‌رهه‌می خۆیه‌تی.
نوێترین بەرهەمی پەیکەرتاشەکە، پەیکەرەکەی فەیرووزە
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ وێنه‌ی په‌یكه‌ره‌كه، زانیاریی ته‌واوی له‌سه‌ر په‌یكه‌ره‌كه نه‌داوه كه چۆن و به چ كه‌ره‌سته‌یه‌ك دروستی كردووه، یان قه‌باره‌ی چه‌نده، ته‌نیا چه‌ند وشه‌یه‌كی نووسیوه و تێیدا سڵاوی تایبه‌تی بۆ فه‌یرووز ناردووه و ده‌ڵێ، "له میسره‌وه، سڵاوی تایبه‌ت بۆ فه‌یرووز كه وێنه‌ی مانگه".
وێنه‌ی ئه‌و په‌یكه‌ره له میدیاكانی عه‌ره‌بیدا زۆرترین ده‌نگدانه‌وه‌ی هه‌بوو، به‌جۆرێك بووه گه‌رمترین هه‌واڵی هونه‌ریی دوو سێ رۆژی رابردوو.
ناوی راسته‌قینه‌ی فه‌یرووز "نیهاد وه‌دیع حه‌داد"ه و له ساڵی 1935دا له لبنان له دایك بووه. به هه‌ڵگیرسانی شۆڕشی موزیك و گۆرانیی عه‌ره‌بی له لبنان له‌گه‌ڵ هه‌ردوو برا هونه‌رمه‌ندان عاسی و مه‌نسوور ره‌حبانی هه‌ژمار ده‌كرێت. له ساڵی 1952دا وه‌ك گۆرانیبێژ ده‌ركه‌وت و ژماره‌یه‌ك گۆرانیی له‌و ساڵه‌دا تۆمار كرد. له 1955 هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ند عاسی ره‌حبانی كرد و چوار منداڵیان هێنایه ژیانه‌وه.
منداڵیی فه‌یرووز له گه‌ڕه‌كی بیلات له بیرووت ژیاوه كه به گه‌ڕه‌كێكی هه‌ژارنشین ناو ده‌برێت. باوكی وه‌دیع حه‌داد فه‌له‌ستینییه و دایكیشی ناوی لیزا بوستانییه. وه‌ك سه‌ره‌تا له منداڵی‌دا له كۆرسی ئێزگه‌ی لبناندا كاری ده‌كرد كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵی 1940. ئاوازدانه‌ری ناودار حه‌لیم ئهلروومی ناوی "فه‌یرووز"ی وه‌ك ناوێكی هونه‌ریی بۆ هه‌ڵبژاردووه. دوای ئه‌وه‌ی هاوسه‌ره‌كه‌ی له ساڵی 1986دا كۆچی دوایی ده‌كات، بۆ ماوه‌یه‌ك له كاری هونه‌ری دوور ده‌كه‌وێته‌وه، پاشان له‌گه‌ڵ چه‌ندان ئاوازدارێكی ناودار ده‌ست پێ ده‌كاته‌وه كه زۆربه‌ی گۆرانییه‌كانی له كۆنسێرت و له‌سه‌ر ته‌خته‌ی شانۆدا پێشكه‌ش كردووه.
فه‌یرووز كه تا ئێسته‌یش ده‌توانێ گۆرانیی بڵێت، خاوه‌نی 800 گۆرانییه و هه‌روه‌ها خاوه‌نی ده‌یان خه‌ڵاتی عه‌ره‌بی و جیهانییه. له ناوه‌ندی هونه‌ریدا به پێشه‌نگ ناو ده‌برێت.