ژماره‌یه‌كی زۆر له خاوه‌ن موه‌لیده‌كانی هه‌ولێر, له به‌رده‌م قایمقامیه‌تی هه‌ولێر گرد بوونه‌وه و داوای پێداچوونه‌وه‌ی بڕیاری بێده‌نگكردنی موه‌لیده‌كان ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ـی كانوونی دووه‌م، ژماره‌یه‌ك له خاوه‌ن موه‌لیده‌كانی هه‌ولێر له‌به‌رده‌م قایمقامیه‌تی هه‌ولێر، گردبوونه‌وه‌یه‌كیان ڕێكخست و داوای پێداچوونه‌وه‌یان به بڕیاری بێ ده‌نگكردنی موه‌لیده‌كان دەکرد.
ئێمه پشتگیریی بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر بۆ بێده‌نگكردنی موه‌لیده‌كان ده‌كه‌ین
ئه‌و خاوه‌ن موه‌لیدانه له به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایان كرد، ئێمه پشتگیریی بڕیاری پارێزگاری هه‌ولێر بۆ بێده‌نگكردنی موه‌لیده‌كان ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته به‌شێوه‌یه‌ك بێت كه ئێمه زیانی زۆر نه‌كه‌ین، چونكه به‌و ڕێنوێنییه‌ی هه‌یه، موه‌لیده‌كان بێده‌نگ نابن.
ڕوونیان كرده‌وه، به بێده‌نگكردنی موه‌لیده‌كان له وه‌رزی هاویندا، توانای موه‌لیده‌كان %50 له پێدانی وزه كه‌م ده‌بێته‌وه، ئه‌وه‌یش كێشه‌یه بۆ ئێمه و زیانێكی زۆر ده‌كه‌ین، بۆیه ئه‌گه‌ر قبووڵی بكه‌ن ئێمه ڕێچاره‌ی ترمان هه‌یه.
باسیان له‌وه‌ش كرد، دروستكردنی دوو دیوار و بێده‌نگكردنی گزۆزی موه‌لیده‌كان به به‌ستنی كاتم بۆیان، ڕێچاره‌یه‌كی باشه و ده‌توانین بڵێین ده‌نگی موه‌لیده‌كان %60 كه‌م ده‌بێته‌وه.
ئه‌و گردبوونه‌وه‌یه له كاتێكدایه به‌پێی بڕیارێكی پارێزگاری هه‌ولێر، پێویسته سه‌رجه‌م موه‌لیده‌كان تا ڕۆژی یه‌كی نیسان بكرێن به بێده‌نگ.