رێكخراوێكی ژینگه‌پارێز له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان، هۆشداری ده‌دا له‌وه‌ی به‌هۆی راوچیی گه‌رمیانییه‌وه باڵنده ده‌گمه‌نه‌كانی ناوچه‌كه به‌گشتی و "مێینه‌ی هه‌ڵۆ به‌تایبه‌تی" له به‌رده‌م له‌ناوچووندان. به‌گوته‌ی رێكخراوه‌كه "دوای راوكردنیان به عه‌ره‌به‌كانی كه‌نداوی ده‌فرۆشن و هه‌ندێك جاریش عه‌ره‌به‌كان خۆیان له راودا به‌شدارن و له‌لایه‌ن به‌رپرسانه‌وه یارمه‌تی ده‌درێن".
هه‌رێمی كوردستان ده‌وڵه‌مه‌نده به كۆمه‌ڵێك ئاژه‌ڵ و باڵنده‌ی كێوی، به‌ڵام راوچییه‌كان بوونه‌ته به‌ڵا به‌سه‌ر ئه‌م ژینگه‌یه‌وه و بێ به‌زه‌ییانه بۆ پڕكردنی گیرفانیان ئاماده‌ن ژینگه‌كه له‌ناو ببه‌ن.
ئیراهیم زه‌ریف سه‌رۆكی رێكخراوی ژینگه‌پارێزی گه‌رمیان، "وشه"ی له‌وه ئاگادار كرده‌وه كه "به ئاگاداری به‌رپرسانی گه‌رمیان، چه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌نداوی عه‌ره‌بی روو له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌كه‌ن و به پاره‌ی خه‌یاڵی له‌ڕێی چه‌ند راوچییه‌كی نه‌فسنزمه‌وه، باڵنده جوانه‌كانی گه‌رمیان بۆ خۆیان ده‌به‌ن و له كه‌نداو بۆ پێشبڕكێ و یاریی و راو به‌كاریان دێنن".
به ئاگاداری به‌رپرسانی گه‌رمیان، چه‌ندان ده‌وڵه‌مه‌ندی كه‌نداوی عه‌ره‌بی روو له ده‌ڤه‌ری گه‌رمیان ده‌كه‌ن
زه‌ریف پێداگری ده‌كات له‌وه‌ی پێویسته سروشتی جوانی كوردستان و گه‌رمیان بپارێزرێت نه‌ك رووبه‌ڕووی فه‌وتان بكرێته‌وه.
هاوكات نیگه‌رانی خۆی ده‌ربڕی له‌وه‌ی "پۆلیسی دارستان و ژینگه و ته‌نانه‌ت به‌شێك له‌و چالاك و پارێزه‌رانه‌ی ژینگه، له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته قسه ناكه‌ن و خۆیان بێ ده‌نگ كردووه".
سه‌رۆكی رێكخراوی ژینگه‌پارێزی گه‌رمیان، نموونه‌ی ئه‌و باڵنده‌یه‌ی عه‌ره‌به‌كانی كه‌نداو ئاره‌زووی كڕین یان راوكردنی ده‌كه‌ن هێنایه‌وه كه "مێینه‌ی هه‌ڵۆ"یه و مه‌ترسی ئه‌وه له ئارادایه جۆری باڵنده‌كه له‌م ناوچه‌یه به ته‌واوی له‌ناو بچێت.
كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پۆلیسی دارستان و ده‌سته‌ی ژینگه‌ی هه‌یه، به‌ڵام راوكردن دیارده‌یه‌كی ئاشكرایه و تا ئێسته رێوشوێنی رژد له دژیان نه‌گیراوه‌ته به‌ر، هۆكاره‌كه‌یش به‌زۆری ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌ك به‌رپرس خۆیان له‌بری پابه‌ندبوون به یاساوه، خه‌ریكی راون.
ئێمه ده‌سه‌ڵاتی چاودێریكردنمان نییه
پێوه‌ست به‌و پرسه، چالاك نه‌جم به‌رپرسی راگه‌یاندنی فه‌رمانگه‌ی ژینگه‌ی گه‌رمیان، بۆ "وشه" گوتی، "ئێمه ده‌سه‌ڵاتی چاودێریكردنمان نییه، به‌ڵام ئه‌و بابه‌ته‌مان بیستووه كه بۆ بردنی باڵنده گرانبه‌هاكان، خه‌ڵكی وڵاتانی تر دێنه ناوچه‌كه، بۆیه داوا له پۆلیسی دارستان و ژینگه و هێزه‌كانی ناوخۆ ده‌كه‌ین چاودێری ئه‌و زانیارییه بكه‌ن."
كوردستان ناوچه‌یه‌كی ده‌وڵه‌مه‌نده به شاخ و دارستانی سروشتی كه شوێنی گه‌شه‌ی باڵنده و ئاژه‌ڵی كێوین، به‌ڵام هه‌ست به به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر ئه‌و سروشته جوانه ناكرێت و ئه‌وه‌تا خه‌ڵك ل وڵاتانه‌وه دێن بۆ وێرانكردنی سروشتی ناوچه‌كه.
سه‌ركه‌وت ره‌حیم به‌رپرسی راگه‌یاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی گه‌رمیان، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، هیچ كه‌سێك ناو و شوێنی سه‌رپێچیكارانی به‌وان نه‌داوه تا لێپرسینه‌وه بكه‌ن.
له دێرزه‌مانه‌وه ئه‌و ناوچانه‌ی نزیكن له رووباره‌كانه‌وه، باڵنده‌ی ده‌گمه‌ن و بێ وێنه‌یان تێدایه. كوردستانیش ژماره‌یه‌ك رووبار و سه‌تان كانیاوی تێدایه كه ئه‌مه‌ی دووه‌میان ده‌كه‌وێته ده‌شتایی و دامێنی شاخه‌كانه‌وه به زۆری.
مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه جۆرێك باڵنده‌ی ناسراوی كوردستان له‌ناو بچێت
به‌گوته‌ی خالید عه‌لی مامۆستای بایۆلۆجی له زانكۆی گه‌رمیان، له سنووری ده‌ریاچه‌ی حه‌مرین چه‌ندان جۆر باڵنده
هه‌بوون كه ئێسته نه‌ماون. ئه‌و هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كه بۆ "كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه كه باڵنده و ئاژه‌ڵی كێویی له ناوچه‌كه تۆراندووه".
عه‌لی به پێویستی زانی "بۆ جوانیی سروشتی ناوچه‌كه و پارێزگاری له ژیانی باڵنده و ئاژه‌ڵه‌كان، هه‌موو لایه‌ك به هاوكاریی یه‌كتر رێگری له سه‌رپێچكاران بكه‌ن".
وشه/ سه‌بری هۆرێنی