وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی خولی یازده‌یه‌می په‌رله‌مانی ئێران كه بڕیاره له 21ی شوبات به‌ڕێوه بچێت، ده‌ڵێ كاندیده‌كانی په‌رله‌مان یه‌كده‌ست كراون و هه‌مووان هاوبیری خامنه‌یین.
ئەو کاندیدانەی ناویان لە شورای چاودێری گەڕاوەتەوە هەموان هاوبیری خامنەیین
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 29ی كانوونی دووه‌م، ئاژانسی "
بی بی سی" له زاری مۆرگن ئۆرتگاس گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رای گه‌یاندووه، ره‌تكردنه‌وه‌ی به‌لێشاوی پاڵێوراوانی خولی یازده‌یه‌می په‌رله‌مانی ئێران به مه‌به‌ستی یه‌كده‌ستكردنی په‌رله‌مانه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ئه‌و ره‌تكردنه‌وه به‌لێشاوه وای كردووه، ئه‌وانه‌ی وه‌ك كاندید ماونه‌ته‌وه، هه‌مووان یه‌ك سیمایان هه‌بێت و سه‌ربه یه‌ك شوێن بن.
مۆرگن له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر وێنه‌یه‌كی له په‌رله‌مانی ئێران داناوه و به ته‌شه‌ر له‌سه‌ری نووسیوه، فره‌چه‌شنی له په‌رله‌مانی ئێران، به‌ڵام شه‌ش وێنه‌ی عه‌لی خامنه‌یی له ته‌نیشت یه‌ك داناوه و ده‌ڵێ، سه‌رجه‌می ئه‌و كاندیدانه‌ی بۆ هه‌ڵبژاردن رێ‌یان پێ دراوه هاوشێوه‌ی رێبه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێرانن.
بڕیاره رۆژی هه‌ینی 21ی شوباتی داهاتوو هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی ئێران به‌ڕێوه بچێت، بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه 13 هه‌زار كه‌س ناوی خۆیان وه‌ك كاندید تۆمار كردبوو، له پێداچوونه‌وه‌ی یه‌كه‌می شوورای چاودێری نۆ هه‌زار كه‌س ناویان ده‌رنه‌چوو. گوته‌بێژی شوورای چاودیری ئێرانیش رای گه‌یاند، حه‌وت هه‌زار كه‌س تانه‌یان له ره‌تكردنه‌وه‌ی ناوه‌كانیان داوه، به‌ڵام حكوومه‌ت توانا و بودجه‌ی سه‌رله‌نوێ پێداچوونه‌وه به تانه‌كانیانی نییه.
په‌رله‌مانی ئێران 290 كورسی له‌خۆ ده‌گرێت و له هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره كه بۆ خولی یازده‌یه‌م به‌ڕێوه ده‌چێت، زۆربه‌ی حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كانی ئێران بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان راگه‌یاندووه، له رۆژهه‌ڵاتی كوردستانیش حزبه سه‌ره‌كییه‌كان له چوارچێوه‌ی ناوه‌ندی هاوكاری حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵات، له راگه‌یه‌نراوێكدا داوایان له خه‌ڵك كرد بایكۆتی هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ن.