ره‌شا وه‌دیع كچێكی كریستیانی خه‌ڵكی شارۆكه‌ی ئه‌لقووش سه‌ربه پارێزگای دهۆك، ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه بووه‌ته به‌رپرسی لقی تلكێفی سه‌ندیكای كرێكارانی كوردستان كه باره‌گاكه‌ی له تلسقۆفه. له‌لای زۆر كه‌س سه‌یر بوو كچێك ئه‌م پۆسته وه‌ربگرێت، به‌ڵام ره‌شا زۆر گه‌شبینه و له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا باس له كاره نوێیه‌كه‌ی ده‌كات.
ره‌شا وه‌دیع عه‌زیز /٣٥ ساڵ/ له ئه‌لقووش له دایك بووە, به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی خێزانی نه‌یتوانی خوێندن ته‌واو بكات و له قۆناغی شه‌شی ئاماده‌یی وازی له خوێندن هێنا. خێزانه‌كه‌ی له حه‌فتاكاندا بۆ ماوه‌یه‌ك ئهلقووشیان به‌جێهیشت و چوونه به‌غدا، دوای چه‌ند ساڵێك جارێكی تر گه‌ڕانه‌وه زێدی خۆیان. باوكی له ژیاندا نه‌ماوه و ئێسته له‌گه‌ڵ دایك و برایه‌كی به‌یه‌كه‌وه ده‌ژین.
چۆن ده‌توانی ئه‌و كاره نوێیه‌ت به‌ڕێوه ببه‌ی؟
به‌یانیانی زوو بۆ ده‌وام له ئه‌لقووشه‌وه دێمه تلسقۆف، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌م سه‌ندیكایه به ناوی شاره‌دێی تلكێفه، به‌ڵام به‌هۆی بارودۆخی ته‌ناهییه‌وه بنكهكهی گواستراوه‌ته‌وه بۆ تلسقۆف، به‌رده‌وام كار له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌م پێوه‌ندیی باش له‌گه‌ڵ لایه‌نه پێوه‌نداره‌كان دروست بكه‌م، هاوكات به‌دواداچوون له‌سه‌ر دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه بكه‌م.
كاتێ كارێك بۆ كه‌سێك ده‌دۆزمه‌وه، دڵخۆش ده‌بم، بۆیه هه‌وڵ ده‌ده‌م له‌رێی سه‌ندیكاوه هه‌موو ده‌رگه داخراوه‌كان به‌ڕووی گه‌نج و بێكاردا بكه‌مه‌وه.
به كۆكردنه‌وه‌ی خه‌ڵكی بێكار و شاره‌زایان له بواره جیاجیاكانه‌وه، هه‌وڵ ده‌ده‌ین كار بۆ هه‌موویان بدۆزینه‌وه
پێشتر به چییه‌وه خه‌ریك بووی؟
دوای ئه‌وه‌ی نه‌متوانی خوێندنم ته‌واو بكه‌م، له ماڵه‌وه دانیشتم و كاری ماڵه‌وه‌م ده‌كرد. ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌رچووی په‌یمانگه و كۆلیژ له‌م كۆمه‌ڵگه‌یه هه‌ن كاریان ده‌ست ناكه‌وێت، ئیتر چۆن بتوانم ببم به خاوه‌نكار؟ ئه‌م بێزارییه‌ی ماڵ و بیركردنه‌وه له بێكاریی هه‌زاران گه‌نج، وای لێ كردم ئه‌م كاره بكه‌م و خزمه‌تی چینی كرێكار بكه‌م.
ئایا وه‌رگرتنی پۆستی به‌رپرسی سه‌ندیكای كرێكاران بۆ كچێك قورس نییه، یان رێگریی هه‌ن؟
به‌هۆی زاڵبوونی پیاوسالاری له كۆمه‌ڵگه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، به‌دڵنیاییه‌وه به‌ربه‌ست له به‌رده‌م بوونم به به‌رپرسی سه‌ندیكای كرێكاران دروست بوو، چونكه وه‌ك ده‌ڵێن زۆرتر كارێكی پیاوانه‌یه، یه‌كه‌مجاریشه لقی سه‌ندیكای كرێكاران له تلسقۆف ده‌كرێته‌وه، لای خه‌ڵك باشتر بوو پیاوێك به‌ڕێوه‌ی ببات، به‌ڵام من گوێم به‌م قسانه نه‌دا و حه‌زم كرد خزمه‌تی چینی كرێكاران بكه‌م.
كه یه‌كه‌مجاره لقێكی سه‌ندیكای كرێكاران له تلسقۆف ده‌كرێته‌وه، تۆ چۆن له داهاتووی كۆمه‌ڵگه‌كه و ناوچه‌كه ده‌ڕوانی؟
ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه دانیشتووانه‌كه‌ی كریستیانن و رێژه‌ی بێكاری تێیدا زۆره و گه‌یشتووه‌ته 60%، ده‌یان گه‌نجی ده‌رچووی زانكۆ و په‌یمانگه دانه‌مه‌زراون و كاریان نییه, ئۆمێدێكی زۆرم هه‌یه له داهاتوودا پێكه‌وه بتوانین شتێكی باش بۆ ئه‌م كۆمه‌ڵگه‌یه و ناوچه‌كه بكه‌ین.
پلان و پڕۆژه‌ی سه‌ندیكا بۆ ساڵی 2020 چییه؟
ئه‌مساڵ ده‌ست ده‌كه‌ین به ئه‌نجامدانی وۆركشۆپ و كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ رێكخراو و داوده‌زگا حكوومییه‌كان، ده‌مانه‌وێ پێكه‌وه كارێكی باش له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی بێكاری بكه‌ین.
وشه/تلسقۆف- دێژین سدقی