سووتان یه‌كێكه له پڕ ئازارترین ئه‌و گرفتانه‌ی كه تووشی زۆرێك له خه‌ڵكی ده‌بێته‌وه، ئازاره‌كه‌ی هێنده به‌تین و قورسه كه زۆركه‌س به‌رگه‌ی ناگرن و ده‌بوورێنه‌وه، به‌ڵام زۆرجار به‌هۆی نهشارهزاییمان وا ده‌كه‌ین كه ئه‌و ئازاره به‌رده‌وامی هه‌بێ و درێژه بكێشێت، ئه‌گه‌ر تووشی سووتاوی بوون چیتر پێویست ناكات نیگه‌ران بن و به‌م زانیارییانه‌ی له خواره‌وه ده‌یخه‌ینه‌ڕوو، له مه‌ودوا ده‌توانن به باشترین و خێراترین شێوه ئازاری سووتان له‌ناوبه‌رن.
توێژینه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر دوو هه‌زار 500 منداڵ كرا، كه به شله‌ی گه‌رم به‌شێكی جه‌سته‌یان سووتابوو، پزیشكان هه‌ر له سه‌ره‌تاوه چه‌ند جۆره چاره‌سه‌رێكی سه‌ره‌تایییان دانا، بۆیه هه‌ر منداڵێكی سووتاو بهاتبایه به یه‌كێك له چاره‌سه‌ره‌كان ده‌ستیان پێ ده‌كرد و پێوانه‌ی كه‌مكردنه‌وه‌ی ئازاریان له جه‌سته‌ی منداڵه‌كان ده‌كرد.
ئه‌و
توێژینه‌وه‌یه چه‌ند ساڵێكی خایاند و دواجار پزیشكانی به‌شدار له‌و توێژینه‌وه‌یه ئاشكرایان كرد، كه ڕاگرتنی شوێنی سووتاوی بۆ ماوه‌ی 20 خووله‌ك له‌به‌رده‌م ئاوی سارد، خێراترین چاره‌سه‌ر و باشترینه بۆ له‌ناوبردنی ئازاری سووتان.
ئاوی سارد به‌هێزترین و خێراترین چاره‌سه‌ره
توێژه‌ران ده‌لێن، ئه‌م هه‌نگاوه ته‌نیا ئازاره‌كه كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكوو ئه‌گه‌ر له دوای چركه‌ساتی سووتانه‌كه جێبه‌جێ بكرێ، ئه‌وا به ڕێژه‌ی 40%یش ڕێگری له قووڵبوونه‌وه‌ی برینی سووتاوی ده‌كات، به‌مه‌یش هه‌م ئازار كه‌م ده‌كات و هه‌میش ژیانی كه‌سی سووتاو ڕزگار ده‌كات.
دوای ئاوی سارد، جێلی ئالۆڤێرا و هه‌ویری ددان و كه‌ره و سپێنه‌ی هێلكه به باشترین چاره‌سه‌ری خێرا و سه‌ره‌تایی سووتان داده‌نرێن.