بەرێوەبەرایەتی گشتی ته‌ندروستی دهۆک لە كۆنفڕاسێكی رۆژنامه‌وانی دا چه‌ندین زانیاری جۆراوجۆری له‌سه‌ر رووداوه ته‌ندروستیه‌كانی 2016ی شاره‌كه خسته روو.
محەمەد ساڵح بەڕێوەبەری تەکنیکی لە بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی دهۆک لە كۆنفڕاسێكی رۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند "لە ساڵی ڕابردوو لە سنووری پارێزگای دهۆک 710 هەزار و 228 نەشتەرگەری گشتی لە گەڵ 299 نەشتەرگەری دڵ و 1481 قه‌سته‌ره‌ی دڵ ئەنجامدراون".
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كرد لە ڕێگەی خزمەتگوزاری هێڵی 122 کە تایبەتە بە حاڵه‌تی فریاكه‌وتن 114 هەزار و 627 کەس چارەسەر کراون.
ناوبراو ئاماری نه‌خۆشیه درێژ خایه‌نه‌كانیشی راگه‌یاند و گوتی"له سنووری پارێزگای دهۆک 1353 نه‌خۆشی تالاسیما توماڕکراون کە لەوانە 1117 كه‌س خه‌ڵكی پارێزگای دهۆکن و ئه‌وانی دیكه‌ش خه‌ڵكی شاره‌كانی دیكه‌ن و هاتوونه‌ته نه‌خۆشخانه‌كانی شاره‌كه. هاوكات له ماوه‌ی ساڵی رابردوو چاره‌سه‌ری 1381 نه‌خۆشی ده‌روونی كراوه.
ساڵح له درێژه‌ی قسه‌كانی دا ئاشكرای كرد كه ژماره‌ی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌كان له ماوه‌ی ساڵی 2016دا چوار ملیۆن و 617 هه‌زار و 710 جار بووه.
ژماره‌ی له دایك بووان له ساڵی رابردوو زۆر زیاتر بووه له رێژه‌ی مردوانی شاره‌كه، به پێی ئاماری نه‌خۆشخانه‌كانی له‌دایك بوونی شاری دهۆك، لە سنووری شاره‌كه 57 هەزار و 738 منداڵ لە دایکبوون و پێنج هەزار و 800 کەسیش مردوون، محه‌مه‌د ساڵح وای گوت.
دهۆک: نەوزاد هلۆری.