ئێسته له سه‌رتاسه‌ری دنیا گرنگیدان به جه‌سته و له‌ش ڕێكی بووه‌ته دیارده‌یه‌كی زۆر باو و به‌ربڵاو، زۆرێكیش خه‌ریكی وه‌رزش و ڕاكردنن بۆ ڕێككردنی له‌شیان، به‌ڵام پسپۆران دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕاكردن له شه‌ودا باشترین وه‌رزشه و زۆرترین سوودیش به مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت، كه‌واته هۆكاره‌كه‌ی بۆچی ده‌گه‌ڕێته‌وه و له‌به‌رچی شه‌و ڕا بكه‌ی سوودی زیاترت پێ ده‌گات.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، له به‌یانییه‌وه تا ئێواره مرۆڤ سێ ژه‌م خواردن ده‌خوات، جیا له‌وه‌یش پێویسته كار بكه‌ین و كاتی ته‌واومان نابێ بۆ وه‌رزش، به‌ڵام گه‌ر شه‌وان ده‌ست به ڕاكردن و
وه‌رزش بكرێ، ئه‌وا سه‌رجه‌م ئه‌و خواردنانه‌ی كه له‌ماوه‌ی ڕۆژ خواردوومانه به ته‌واوی هه‌رس ده‌كرێن و چه‌وری جه‌سته‌یش زۆرتر ده‌توێته‌وه، چونكه ئیتر دوای وه‌رزش پێویسته بخه‌ون و كاتتان نابێ بۆ ژه‌مێكی تری خواردن.
زۆرترین سوودی هه‌یه و خه‌وێكی ئارام و پشوویه‌كی باشتان له شه‌و بۆ دروست ده‌كات
جیا له‌وه‌ی كه زۆرترین ڕێژه‌ی چه‌وری ده‌توێنێته‌وه، هاوكات وا ده‌كات خه‌وێكی زۆر ئارام و دوور له كێشه‌تان هه‌بێت، كه ئه‌مه‌یش ده‌روونتان ئارام ده‌كات و به‌یانی توانا و وزه‌ی زۆرتان ده‌بێت، چونكه پشووی ته‌واوتان داوه، له‌به‌ر ئه‌م هۆكارانه ڕاكردن به تایبه‌تی و وه‌رزش به گشتی له شه‌ودا، به بڕوای شاره‌زایان زۆرترین سوودی هه‌یه و ڕێنماییمان ده‌كه‌ن كه هه‌میشه له شه‌ودا ڕا بكه‌ین.
له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه پسپۆران ده‌ڵێن، كه گرژی ماسوولكه‌كان ناهێڵێ و په‌ستانی خوێن نزم و هاوسه‌نگ ده‌كات، له‌ش خاو ده‌كاته‌وه، مێشك ئارام ده‌كات، هه‌موو ئه‌وانه‌یش وا ده‌كه‌ن، كه شه‌وێكی ئارام و به‌یانییه‌كی شادتان هه‌بێت.