مزگەوتێکی تەواونەکراو لە هەولێر.
دروستكردنى مزگه‌وت له ڕێى كۆكردنه‌وه‌ى پاره و كۆمه‌كه‌وه، له‌لایه‌ن دوو وه‌زاره‌تى حكوومه‌تی هه‌رێمى كوردستانه‌وه به فه‌رمی ڕاده‌گیرێت. به‌رپرسێكى ئه‌وقاف دووپاتی ده‌كاته‌وه "هیچ مۆڵه‌تێك به‌ناوى دروستكردنى مزگه‌وت له‌ڕێى كۆمه‌ك و یارمه‌تییه‌وه نادراوه.
زۆرینه‌ی سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان له ڕێى خێرخوازانه‌وه دروست كراون، به‌ڵام ماوه‌یه‌كه له چه‌ند كه‌ناڵێكى ته‌له‌ڤزیۆنى كۆكردنه‌وه‌ی یارمه‌تی و كۆمه‌ك بۆ دروستكردنى مزگه‌وت، ده‌ستى پێ كردووه. ئه‌وه‌ش گومانی ئه‌وه‌ی دروست كردووه ئه‌و پاره‌یه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیی یان گرووپی تر، سوودی لێوه‌ربگیرێ.
ڕه‌جه‌ب كانه‌بى یه‌كێكه له ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانى هه‌رێمى كوردستان، ئاشكراى ده‌كات كه له ساڵى 2019دا زیاتر له شه‌ش جار پێوه‌ندیى پێوه كراوه بۆ پێدانى پاره وه‌ك یارمه‌تی بۆ دروستكردنى مزگه‌وت.
كانه‌بی بۆ "وشه" گوتی، "ئه‌گه‌ر خۆم بمه‌وێ ده‌توانم مزگه‌وت دروست بكه‌م، پێویست ناكات كه‌سانێك به‌ناوى گرووپى جۆراوجۆره‌وه داواى هاوكارى بكه‌ن بۆ ته‌واوكردنى مزگه‌وت یان دروستكردنى، چونكه ئه‌گه‌ر مزگه‌وتێك مۆڵه‌تى دروستكردنى وه‌ربگیرێت، بێگومان كه‌سێكى ده‌وڵه‌مه‌ند كاره‌كه ده‌كات و ده‌بێ سه‌رمایه‌ى پێویستى هه‌بێت".
"له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى ئه‌وقاف قسه‌م كردووه، ئه‌وان ده‌ڵێن به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌تیان نه‌داوه بۆ دروستكردنى مزگه‌وتى خێرخوازى و كۆكردنه‌وه‌ى پاره‌كه‌ی له هاووڵاتییان، به‌ڵكو ئه‌وه‌ى هه‌یه خێرخوازێك خۆى بیه‌وێ له‌سه‌ر ئه‌ستۆى خۆى دروستى بكات" كانه‌بی واى گوت.
به‌پێى ڕێنوێنییه‌كانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف، ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیه‌وێ مزگه‌وت له‌ناو شاردا دروست بكات، پێویسته زه‌ویی مزگه‌وته‌كه له دوو هه‌زار مه‌تر كه‌متر نه‌بێت، ئه‌و زه‌وییه له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی ئه‌وقاف تاپۆ كرابێت و هیچ كێشه‌یه‌كی نه‌بێت، له شارۆكهكانیشدا نابێ رووبه‌ری زه‌وییه‌كه له هه‌زار مه‌تر كه‌متر نه‌بێت.
له ڕێنوێنییهكاندا باسی ئه‌وه‌ش كراوه كه له‌ناو شاره‌كاندا ده‌بێ مزگه‌وتێك له‌گه‌ڵ مزگه‌وتێكی تر كیلۆمه‌ترێك له‌یه‌ك دوور بن، هاوكات مزگه‌وته‌كه خانووی تێدا بێت بۆ مامۆستای ئاینی. هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سه‌ی مزگه‌وت دروست ده‌كات، به‌ڵێننامه پڕ بكاته‌وه و سه‌رچاوه‌ی پاره‌كه‌ی دیار بكات.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف رای ده‌گه‌یه‌نێت كه به نووسراوى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ڕۆشنبیرییان ئاگه‌دار كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و بانگه‌شانه‌ى له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كاندا ده‌كرێن، ڕابگیرێن.
نه‌به‌ز ئیسماعیل بۆ "وشه" گوتی، "مۆڵه‌تمان به‌هیچ كه‌سێك نه‌داوه به كۆكردنه‌وه‌ى پاره له هاووڵاتییان مزگه‌وت دروست بكات، ئێمه‌یش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین به‌و شێوه‌یه مزگه‌وت دروست بكرێت".
گوته‌بێژه‌كه‌ى وه‌زاره‌تى ئه‌وقاف ئه‌وه‌یش ده‌خاته ڕوو كه سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌ى خێرخوازى دروست كراون. به‌ڵام دووپاتی ده‌كاته‌وه "به‌هیچ شێوه‌یه‌ك مۆڵه‌تمان نه‌داوه كه‌س به كۆكردنه‌وه‌ى پاره مزگه‌وت دروست بكات".
له چه‌ندان كه‌ناڵی ناوخۆیی بانگه‌شه بۆ كۆكردنه‌وه‌ى پاره بۆ دروستكردنی مزگه‌وت ده‌كرێت
"له‌سه‌ر ئه‌و بانگه‌شانه‌ى له ته‌له‌ڤزیۆنه‌كانه‌وه ده‌كرێن بۆ دروستكردنى مزگه‌وت به كۆكردنه‌وه‌ى پاره، نووسراوێكى فه‌رمیمان بۆ وه‌زاره‌تى ڕ‌ۆشنبیرى كردووه كه ئه‌و جۆره بانگه‌شانه له‌سه‌ر شاشه‌كان ڕابگیرێن، له‌وباره‌یه‌وه لیژنه‌یه‌كى هاوبه‌شمان هه‌یه و چاودێریی كه‌ناڵه‌كان ده‌كه‌ن، له ئه‌گه‌رى به‌رده‌وامبوون له‌و جۆره بانگه‌شانه، كه‌ناڵه‌كه سزا ده‌درێ" گوته‌بێژه‌كه واى گوت.
لای خۆیه‌وه ئه‌سكه‌نده‌ر عه‌لى توێژه‌رى ئیسلامى، بۆ "وشه" روونی كرده‌وه، "له هه‌ولێر مزگه‌وت هه‌یه خانووى مامۆستای ئاینى ته‌واو كراوه، به‌ڵام مزگه‌وته‌كه ته‌واو نه‌كراوه، له چه‌ندان شوێنى تریش ئه‌و حاڵه‌ته هه‌یه كه هیچ سه‌رچاوه و خه‌رجیى ئه‌و پاره‌یه‌ى كۆى ده‌كه‌نه‌وه دیار نییه، بۆیه پێویسته ئه‌مه ڕێك بخرێته‌وه".
به‌گوته‌ى ئه‌و توێژه‌ره، هه‌رچه‌نده كۆكردنه‌وه‌ى پاره ڕێپێدراو نییه بۆ دروستكردنی مزگه‌وت، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌و پاره‌یه‌ى كۆ ده‌كرێته‌وه ده‌بێ بزانرێ چه‌نده و چۆن بۆ مزگه‌وته‌كان خه‌رج ده‌كرێت، بۆیه گرنگه له‌ڕێی به‌رپرسانى وه‌زاره‌تى ئه‌وقافه‌وه ڕێ نه‌درێت له ده‌ره‌وه‌ى ڕێنوێنییهكاندا كار بكرێت.
به‌پێى دواین ئامار، جگه له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان، له هه‌رێمى كوردستاندا نزیكه‌ى شه‌ش هه‌زار مزگه‌وت هه‌ن كه زیاتر له نیوه‌یان گوتاری هه‌ینییان تێدا پێشكه‌ش ده‌كرێ.