نه‌سره‌دین مه‌حموود ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان، له‌م دیمانه‌یه‌ی "وشه"دا ئاماژه به قۆناغه‌كانى ئێسته‌ى گۆڕان و ڕێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ده‌كات و ده‌ڵێت، ڕێككه‌وتنێكى شه‌فاف له نێوان گۆڕان و پارتى هه‌یه و هه‌وڵى جێبه‌جێكردنى ته‌واوى ماده و بڕگه‌كانى ده‌ده‌ین. هاوكات ڕه‌خنه له ئۆپۆزسیۆن ده‌گرێ و پێى وایه "كارى ئۆپۆزسیۆن له فه‌یسبووك و سه‌ر شاشه نییه وه‌ك ئه‌وانه‌ى ئێسته ده‌ڵێن ئۆپۆزسیۆنین".
ده‌گوترێ گۆڕان سه‌رقاڵى ڕێكخستنه‌وه‌ى ناوخۆى خۆیه‌تى، گفتوگۆ له‌سه‌ر فكرهتان ده‌كه‌ن و كۆنفرانس ده‌به‌ستن، ئامانجى ئه‌مانه چییه؟
ئه‌وه ته‌واوكارى كاره‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕانه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ى كارى خۆى له داهاتوودا، گۆڕان گوێ له هه‌موو ئه‌وانه ده‌گرێ كه له ماوه‌ى ڕابردوودا ڕه‌خنه‌یان لێی هه‌بووه و هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كارى چه‌ند ساڵه‌ى بزووتنه‌وه‌كه ده‌كرێ. دواتر بڕیار ده‌درێ چى بكرێ بۆ داهاتوو.
هه‌ڵبه‌ته گفتوگۆكانى ناوخۆى گۆڕان به‌رده‌وام ده‌بێت و زنجیره‌یه‌ك كارى له‌و جۆره دانراوه، چونكه هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ كارى ناوخۆیى پێویسته.
به‌ڵام ڕه‌خنه‌یه‌كتان له‌سه‌ره گوایه ئێوه پرس به‌و كه‌سانه ده‌كه‌ن كه هه‌ر گۆڕانن و پێشتر و ئێسته‌یش پۆستیان له‌ناو بزووتنه‌وه‌كه‌دا هه‌یه، ئه‌ى بۆ قسه له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ره‌كه‌تان ناكه‌ن؟
ئه‌مه ڕهخنهیهكى ڕژده و له ناوخۆى خۆیشمان زۆر باسى ئه‌وه‌مان كردووه، ده‌مانه‌وێ بڕیار بده‌ین له ناوه‌ند و مه‌كۆكانى گۆڕانیش گفتوگۆى ناوخۆیى بكرێ و هه‌موو كارێكى سه‌ره‌تایش بێ ڕه‌خنه نابێ، چونكه تازه ده‌ستمان به‌و گفتوگۆیه له‌سه‌ر فكرى گۆڕان و داهاتووى كردووه، به‌ڵام ده‌توانین سوود له به‌شێك له‌و ڕه‌خنانه ببینین كه له بزووتنه‌وه‌كه ده‌گیرێ.
هه‌ست ده‌كرێ گومان له‌ناو گۆڕاندا هه‌یه له ڕێككه‌وتنى له‌گه‌ڵ پارتى، وا لێكده‌درێته‌وه كه ئه‌وه خواستى چه‌ند كه‌سێك بووه نه‌ك هه‌موو گۆڕان، راسته ئه‌وه؟
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئۆرگانى سه‌ره‌كى جڤاتى گشتییه كه ڕاوێژكارییه، دواتر جڤاتى نیشتمانى بڕیار له‌سه‌ر پرسه‌كان ده‌دات و سه‌ركردایه‌تیى سیاسیى و ئیدارى و ڕێكخراوه‌یى ئۆرگانه‌كانى گۆڕان ده‌كات، به‌شدارى گۆڕان له حكوومه‌ت و ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى، دواى گفتوگۆ له‌سه‌ر پرسه‌كه، به بڕیارى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان بووه.
ڕێككه‌وتنى گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتى بۆ ئه‌وه بووه به‌شێك له به‌رنامه‌كانى چاكسازى جێبه‌جێ بكرێ، بۆیه له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى په‌شیمان نین و جڤاتى نیشتمانى بڕیارى لێ داوه.
ده‌ڵێن خواستى گۆڕان له ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ پارتى جێگیر بووه، تا ئێسته تا چه‌ند ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ كراوه؟
ڕێككه‌وتنه‌كه له كۆمه‌ڵێك بڕگه و ماده‌ى گرنگ پێكهاتووه، به‌ڵام جێبه‌جێكردنى ئاسان نییه و به‌پێى قۆناغه‌كه كاتى جێبه‌جێكردنی ده‌بێ گونجاو بێت و كار بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى ته‌واوى ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ بكرێ، ئێسته به‌شێك له ڕێككه‌وتنى نێوان پارتى و گۆڕان جێبه‌جێ كراوه و له داهاتوودا ماده‌كانى تریش جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.
تێگه‌یشتنتان بۆ ئه‌وه هه‌یه كه به ئه‌نقه‌ست نییه ڕێككه‌وتنه‌كه به‌ته‌واوى جێبه‌جێ ناكرێ؟
گومانمان نییه كه به ئه‌نقه‌ست نییه پارتى ته‌واوى ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ گۆڕان جێبه‌جێ ناكات، چونكه قۆناغه‌كه پێویستى به كات هه‌یه، به‌ڵام ئومێدمان وایه بتوانین له داهاتوودا ته‌واوى ماده‌كانى ناو ڕێككه‌وتنه‌كه له‌گه‌ڵ پارتى جێبه‌جێ بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ى هیچ گومانێك له‌لایه‌ن هیچ لایه‌نێكمان نه‌مێنێته‌وه، به‌تایبه‌ت پێمان وایه كێشه‌ى خه‌ڵك له پێش به‌رژه‌وه‌ندیى حزبه.
كه‌واته متمانه‌تان هه‌یه ڕێككه‌وتنه‌كه‌تان له‌گه‌ڵ پارتى وه‌ك خۆى جێبه‌جێ ده‌كرێ؟
بێگومان ئه‌گه‌ر متمانه له نێوان گۆڕان و پارتى نه‌بێ، ئه‌وه حكوومه‌ت پاشه‌كشه ده‌كات، به‌ڵام له هه‌موو حاڵه‌تێكدا ئه‌گه‌ر بزانین ڕێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ ناكرێ، ئه‌وه قسه‌ى ترمان ده‌بێت.
ده‌گوترێ نیگه‌رانى ئێوه ته‌نیا پڕكردنه‌وه‌ى پۆستهكانتانه له حكوومه‌ت؟
نه‌خێر، ئێمه گله‌ییمان له‌وه هه‌یه كه تا ئێسته چاكسازى به سستى به‌ڕێوه ده‌چێت، پۆسته‌كانیش شتێكى تره كه پێویسته هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بدرێ به پۆسته‌كانى گۆڕان و به ته‌واوى وه‌ریانبگرین.
شهفافیى ڕێككه‌وتنى نێوان گۆڕان و پارتى هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ لایه‌نێك و نازانین بۆچی یه‌كێتى پێی قه‌ڵسه
یه‌كێك له پرسیاره‌كان ئه‌وه‌یه بۆچى كاتێك ئێوه و پارتى له‌یه‌كه‌وه نزیك بن، یه‌كێتى قه‌ڵسه؟
ئێمه پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كانى كوردستان و عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى ڕاست و دروست و شه‌فافه، له‌سه‌ر بنه‌ماى ئه‌وه‌یه چۆن بتوانین خزمه‌ت به كوردستان بگه‌یه‌نین.
ئێسته ڕێككه‌وتنێكى شه‌فافمان له‌گه‌ڵ پارتى هه‌یه، شهفافیى ڕێككه‌وتنى نێوان گۆڕان و پارتى هه‌ڕه‌شه نییه بۆ سه‌ر هیچ لایه‌نێك و نازانین بۆچی یه‌كێتى قه‌ڵسه، پێویسته ئه‌وانیش به‌ته‌واوى بێنه ناو ڕێككه‌وتنه‌كان تا پێكه‌وه خزمه‌تى كوردستان بكه‌ین. چونكه ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین پێكه‌وه ته‌با بین، ئه‌وه دۆخى عێراق و ده‌وروبه‌ر كاریگهربى نه‌رێنى له‌سه‌ر كوردستان ده‌بێت.
له‌ناو یه‌كێتیدا چه‌ند كه‌سێك هاتوونه‌ته سه‌ركردایه‌تى كه پێشتر ئه‌زموونى خراپیان له ته‌قه‌كردنه‌وه تا ساخته‌كردن له هه‌ڵبژاردن له‌گه‌ڵ گۆڕاندا هه‌بووه، ئێوه بیرتان له‌وه كردووه‌ته‌وه مامه‌ڵه‌یه‌كى جیاوازیان له ڕابردوو له‌گه‌ڵ بكه‌ن؟
سیاسه‌تى گۆڕان بۆ پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه سیاسییه‌كان ڕوونه و له‌ناو ده‌ستوورى گۆڕاندا بڕیارى له‌سه‌ر دراوه و داڕێژراوه.
له‌باره‌ی پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ یه‌كێتى ڕوونه كه له ڕابردوو كۆمه‌ڵێك كێشه‌مان بۆ دروست بووه، له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكى ناو یه‌كێتى ته‌قه له گۆڕان كراوه و دواتر داواى لێبوردنیان كرد، تا ئێسته بڕیارمان له‌سه‌ر پێوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ كه‌سانى نوێى ناو یه‌كێتى نه‌داوه، هێشتا سه‌ركردایه‌تییه‌كى دیاریكراویان نییه و چاوه‌ڕێى سه‌ركردایه‌تییه‌كى نوێى یه‌كێتى ده‌كه‌ین.
گۆڕان ڕاهاتووه له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانى یه‌كێتى و به مه‌ترسی بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌ى نازانێ
ئه‌وانه‌ى ئێسته هاتوونه‌ته سه‌ركردایه‌تیى یه‌كێتى، هه‌ڕه‌شه نین بۆ سه‌ر گۆڕان؟
هیچ حزب و كه‌س و لایه‌نێك هه‌ڕه‌شه نییه له‌سه‌ر گۆڕان بهوانهیشى كه ئێسته له‌ناو یه‌كێتى هاتوونه‌ته پێشه‌وه، گۆڕان ڕاهاتووه له‌گه‌ڵ كرده‌وه‌كانى یه‌كێتى و به مه‌ترسی بۆ سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه‌ى نازانێ، به‌ڵام كاتى ئه‌وه هاتووه یه‌كێتى واقیعى سنوورى سلێمانى بخوێنێته‌وه و پێوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كان ئاسایی بكه‌نه‌وه.
دێمه‌وه سه‌ر پرسیارى قسه‌كردن له‌سه‌ر حكوومه‌ت، له وه‌زیره‌كانتان ڕازین؟
به‌ڵێ له وه‌زیره‌كانى گۆڕان له‌ناو حكوومه‌ت ڕازین و ئامۆژگاریمان كردوون هاوكارى سه‌رۆكى حكوومه‌ت بن، ڕێككه‌وتنه‌كه به‌و جۆره‌یه كه ناكرێ وه‌زیر بین له حكوومه‌ت و به عه‌قڵیى ئۆپۆزسیۆنی كار بكه‌ین، داوامان لێ كردوون به ته‌واوى هاوكارى حكوومه‌ت بكه‌ن و خزمه‌تى خه‌ڵك بكه‌ن.
به‌پێى قسه‌كانتان پێ ده‌چێ تا دوا مه‌نزڵ له‌گه‌ڵ ئه‌م حكوومه‌ته به‌رده‌وام بن؟
به‌رنامه‌ى حكوومه‌ت پێكهاتووه له به‌رنامه‌ى لایه‌نه‌كان به گۆڕانیشه‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ى دانراوه جێبه‌جێ بكرێ، ئه‌وه هاوبه‌شی حكوومه‌ت ده‌بین و به‌رده‌وام ده‌بین، به‌ڵام له حاڵه‌تى جێبه‌جێ نه‌كردن وه‌ك ئاماژه‌م پێ كرد قسه‌ى ترمان ده‌بێ.
هه‌ڵسه‌نگاندنى ئێمه بۆ حكوومه‌ت تا ئێسته ئه‌رێنییه و ته‌نیا پێویستمان به كۆبوونه‌وه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ پارتییه بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ى چه‌ند پرسێك.
ئۆپۆزسیۆنبوون وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێسته له فه‌یسبووك و سهرشاشهوه ناكرێ
ئه‌زموونى ئۆپۆزسیۆنى ئێسته چۆن ده‌بینن، مه‌به‌ستم نه‌وه‌ى نوێ و دوو حزبه ئیسلامییهكهیه؟
بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ئه‌زموونێكى نوێى ئۆپۆزسیۆن بوو له كوردستاندا، له سه‌رده‌مى ئۆپۆزسیۆنیندا پڕۆژه‌مان بۆ حكوومه‌ت هه‌بووه و خزمه‌تمان به ده‌سه‌ڵات گه‌یاندووه و كه‌موكوڕییه‌كانمان پێ گوتوون، به‌ڵام ئۆپۆزسیۆنبوون وه‌ك ئه‌وه‌ى ئێسته، له فه‌یسبووك و سه‌ر شاشه‌وه ناكرێ و نابێ له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پشێوى دروست بكرێ، به‌ڵكو پێویسته پڕۆژه‌یان هه‌بێ بۆ حكوومه‌ت تا كه‌موكوڕییه‌كان جێبه‌جێ بكرێ.
خه‌ڵك ده‌یانه‌وێ زانیارى له‌سه‌ر پێوه‌ندیى نێوان سه‌رۆك بارزانى و عومه‌رى سه‌ید عه‌لى ڕێكخه‌رى گۆڕان بزانن، پێوه‌ندییان هه‌یه؟
به‌ڵێ، ئه‌وه‌ى ئێمه ئاگادار بین پێوه‌ندییه‌كى تۆكمه له نێوان هه‌ردووكیاندا هه‌یه، چونكه ئه‌گه‌ر ئه‌وان پێوه‌ندییان نه‌بێ، بێگومان كێشه‌كان چاره‌سه‌ر نابن.