پارێزه‌ری مه‌لا مه‌زهه‌ر ئاشكرای كرد، دادگا بڕیاری بێ تاوانیی بۆ مه‌لا مه‌زهه‌ر خوڕاسانیی لە بەرانبەر ئه‌و سكاڵایه‌ی لەلایەن ڕێکخراوەکانی ژنانەوە لەسەری تۆمار كرابوو دا.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م شه‌شی شوبات، ئومێد پاڵانی پارێزه‌ری مه‌لا مه‌زهه‌ر خوڕاسانی به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، دادوه‌ری دادگای كه‌تنی چوار، بڕیاری له دۆسیه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر دا، كه پێشتر ژنه چالاكێك به‌پێی ماده 434 به تۆمه‌تی ته‌شهیر داوای له‌سه‌ر تۆمار كردبوو.
دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم دۆسیەی نێوان مەلا مەزهەر خۆراسانی و ژنە چالاکەکان دا
پارێزه‌ره‌كه‌ی مه‌لا مه‌زهه‌ر گوتی: دادگا بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەم دۆسیەی نێوان مەلا مەزهەر خۆراسانی و ژنە چالاکەکان دا، لە کۆتادا بڕیاری بێ تاوانیی بۆ مه‌لا مه‌زهه‌ر ده‌ركرد.
له چه‌ند رۆژی رابردوودا مه‌لا مه‌زهه‌ر له‌و كاته‌ی بانگهێشت كرابوو بۆ وه‌رگرتنی سكاڵاكه‌ی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی پرۆسه‌ی دادگاییه‌كه‌ی، به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاند كه له دۆسیه‌یه‌كی تردا له ژنێكی بردووه‌ته‌وه و پێنج ملیۆن دینار سزا دراوه، بهڵامئەو ژنە ئاماده نییه بیدات و كه‌سیش قسه ناكات، كه‌چی به 300 رێكخراوه‌وه به دوای منه‌وه‌ن.
دوێنێ بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ڕۆشنبیری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیار دراوە كەناڵی سروشت دابخرێت.
لە نووسراوەكەی داخستنی كەناڵی سروشت ئاشكرا كراوە، دوای چەندان جار ئاگەداركردنەوە و پابەند نەبوون بە ڕێنوێنییەكان و پێشكەشكردنی بەرنامەی خێرخوازی، بڕیار بۆ داخستنی كەناڵەكە دەرچوو.