زۆر كه‌س بۆ گۆڕینی ده‌نگیان گازی
هیلیۆم هه‌ڵده‌مژین، جگه‌له‌وه چه‌ندان چالاكی جۆراوجۆری تری پێ ئه‌نجام ده‌درێت، به‌ڵام پزیشكان هه‌ڵمژینی گازی هیلیۆم به مه‌ترسییه‌كی زۆر گه‌وره بۆ سه‌ر كۆئه‌ندامی هه‌ناسه‌دان به تایبه‌تی و جه‌سته‌ی مرۆڤ به گشتی هه‌ژمار ده‌كه‌ن.
پسپۆرانی پزیشكی و كیمیایی دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كاتێك مرۆڤ گازی هیلیۆم هه‌ڵبمژێت، ئه‌وا ڕێژه‌ی ئۆكسجین له نێو جه‌سته به ته‌واوی بوونی نامێنێت، بێگومان جه‌سته‌یش به بێ ئۆكسجین تووشی مه‌رگێكی راسته‌قینه ده‌بێ و خانه‌كانی له گه‌شه و چالاكی ده‌وه‌ستن و به ته‌واوی پیربوون و له‌ناوچوون ده‌ست پێ ده‌كات.
هه‌ندێك كه‌س بۆ گۆڕینی ده‌نگ گازی هیلیۆم هه‌ڵده‌مژم و ژیانیان تووشی كاره‌سات ده‌كه‌ن
ئه‌گه‌ر هاتوو بۆ یه‌كجار و حاڵه‌تێكی تایبه‌ت ئه‌و گازه هه‌ڵبمژیت زۆر مه‌ترسیدار نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ببێت به دیارده و به‌رده‌وامی هه‌بێت، ئه‌وا زۆر كاره‌سات به دوای خۆیدا ده‌هێنێت.
پسپۆران ده‌لێن، جیا له‌وه‌ی ئۆكسیجن له جه‌سته ناهێلێت، هیلیۆم ده‌بێته هۆی تێكچوونی كۆئه‌ندامی هه‌رسیش و تووشی هێڵنجدانه‌وه‌ی به‌رده‌وامتان ده‌كات و هاوكات ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یش هه‌یه ده‌سبه‌جێ تووشی بوورانه‌وه ببن، كه ئه‌مانه‌یش هه‌مووی هۆكارن بۆ تێكچوونی سیسته‌می هه‌ناسه‌دان و هه‌رسكردنتان، بۆیه باشتره به هه‌موو شێوه‌یه‌ك له گۆڕینی ده‌نگ به ڕێی گازی هیلیۆمه‌وه خۆتان به دوور بگرن، چونكه كاردانه‌وه‌ی زۆر خراپ له‌سه‌ر جه‌سته و ته‌ندروستیتان به‌جێ ده‌هێڵێت.