به‌هۆی سستبوونی جه‌سته و گۆڕانكاری له میتابۆلیزمی مرۆڤ له وه‌رزی زستان به تایبه‌تی، خه‌ڵكێكی زۆر تووشی
به‌دهه‌رسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده ده‌بن، هه‌رچه‌نده ئه‌م دوانه پێوه‌ندی تۆكمه‌یان به‌یه‌كه‌وه هه‌یه، به‌ڵام له هه‌مان كاتیش چه‌ندان جیاوازی هه‌یه، بۆ چۆنیه‌تیی ڕزگاربوون لێیان ئه‌م ئامۆژگارییانه‌ی خواره‌وه بخوێنه‌وه.
یه‌كه‌م: زۆر خواردنه‌وه‌ی ئاو، ده‌بێته هۆی لابردنی ژه‌هر و پاشماوه زیانبه‌خشه‌كان و كۆئه‌ندامی هه‌رس پاك ده‌كاته‌وه، به‌مه‌یش ڕێ له دروستبوونی ئه‌و دوو كێشه‌یه ده‌گرێت.
دووه‌م: خۆراكی ته‌ندروست، وا بیر مه‌كه‌وه گه‌ده هاوشێوه‌ی ته‌نێكی ڕه‌قه و هه‌رچی تێی بكه‌یت ده‌یهاڕێت، نه‌خێر پێویسته بیر له خۆراكی ته‌ندروست و سوودبه‌خش و سووك بكه‌یته‌وه بۆ گه‌ده، وه‌كو میوه و سه‌وزه و چه‌ره‌زات و پێكهاته سروشتییه‌كانی تر، كه هیچ ڕێژه‌یه‌كی شه‌كریان تێدا نییه.
به‌م سێ هه‌نگاوه خۆت له گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده و به‌دهه‌رسی ڕزگار بكه
سێیه‌م: هاوسه‌نگی ڕێژه‌ی خواردن، پێویسته دووركه‌ویته‌وه له زۆر خۆری، به گشتی پێویسته سنووری خۆت له خواردن له ڕووی كه‌می و زۆرییه‌وه بزانیت و نابێ زێده‌ڕۆیی بكه‌یت، چونكه ئه‌گه‌ر وا بكه‌یت، ئه‌وا تووشی به‌دهه‌رسی و گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی گه‌ده ده‌بێت.
ئه‌گه‌ر ئه‌م جاڵه‌تانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژیش به‌رده‌وامی هه‌بوو، پێویسته سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی حه‌بی فلاتۆلێنت و دژه ترشیتان بۆ بنووسێت و به‌كاری بهێنن و كۆتایی به‌م كێشه‌ییه بێنن.