ئاگرین شكۆفه /21 ساڵ/ خه‌ڵكی سلێمانییه و نزیكه‌ی سێ ساڵه وه‌ك مۆدێلیست كار ده‌كات. خۆی بۆ "وشه" ده‌ڵێ، ژماره‌ی مۆدێلیسته‌كان له كوردستان به لێشاو زیاد ده‌بن بێ ئه‌وه‌ی هیچ كامیان مه‌رجی مۆدێلیستیان تێدابێت. چونكه به‌گوته‌ی ئه‌و "له كوردستان هێشتا پیشه‌كه پێی نه‌گرتووه و به‌گشتی شتێك به ناوی مۆدێلیست نییه".
ئاگرین شكۆفه وه‌ك خۆی به"وشه" ده‌ڵێ، هه‌ر له منداڵییه‌وه ئاره‌زووی هه‌بووه ببێت به مۆدێلیست، هه‌رچه‌نده ماوه‌یه‌كی كه‌مه ده‌ستی به‌م كاره كردووه، به‌ڵام به جه‌سته رێك و شێوه جوانه‌كه‌ی سه‌رنجی كه‌سانێكی به‌لای خۆیدا ڕاكێشاوه. دڵخۆشیشه به‌وه‌ی "به‌شێك له فانه‌كانی له ئینستاگرام به كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێش وه‌سفی ده‌كه‌ن".
ئاگرین پێی وایه، مۆدێلیست له كوردستان به زۆری خۆننواندن و به‌ده‌ستهێنانی پاره‌یه. دووپاتی كرده‌وه "مۆدێلیستی كه‌م هه‌ن پیشه‌كه‌ی خۆیان خۆش بووێت و بیر له باشی و كوالێتی كاره‌كه بكه‌نه‌وه".
هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێ ناو له‌خۆی ده‌نێت مۆدێلیست
له وڵاتانی تر مۆدێلیست پێگه و قورسایی خۆی هه‌یه، ڕه‌نگه مۆدێلیست له ئه‌وروپا كه ڕێكلامێك ده‌كات به پاره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر بێت، به‌ڵام له كوردستان ئه‌گه‌ر 200 دۆلار بده‌ن به مۆدێلیست، به پاره‌یه‌كی زۆری ده‌زانن، واته مۆدێلیست له كوردستان قورسایی نییه.
"له كوردستان هیچ كه‌سێك به مۆدێلیستی راسته‌قینه نازانم، چونكه ئه‌و مه‌رجانه‌ی ده‌بێ له مۆدێلیستدا هه‌بێت، له‌م وڵاته نایبینم هه‌ر له ڕووی له‌شولارێكی رێك و باڵای به‌رز و ئاستی ڕۆشنبیری باش، تا ده‌گاته چه‌ندان تایبه‌تمه‌ندی تر، چونكه مۆدێلیست ته‌نیا نمایش ناكات." ئاگرین وای گوت.
له‌باره‌ی ئه‌و كێشانه‌ی مۆدێلیست له سۆشیال میدیادا ڕووبه‌رووی ده‌بێته‌وه، ئاگرین گوتی، "زۆربه‌ی مۆدێلیسته‌كان ڕووبه‌رووی كێشه‌ی زۆر ده‌بنه‌وه. له ناوزڕاندن و ڕێزنه‌گرتن و پڕوپاگه‌نده‌ی نابه‌جێ و كۆمێنتی نه‌شیاو، له كاتێكدا له هه‌موو دنیا مۆدێلیستی عه‌یبه نییه تا به‌و شێوه‌یه سه‌یر بكرێت وه‌ك لێره به‌و شێوه‌یه‌یه".
ئه‌و كچه كورده نیگه‌رانه له‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی كاری مۆدێل ده‌كه‌ن، ڕۆژ به ڕۆژ له زیادبووندایه و هه‌ر كه‌سێك هه‌ڵده‌ستێ ناو له‌خۆی ده‌نێت مۆدێلیست، به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه تا چه‌نده مه‌رجه‌كانی مۆدێلیستی تێدایه؟. جگه له‌مه هیچ ڕێسا و یاسایه‌كیش نییه له‌م وڵاته‌دا تا مۆدێلیست هه‌ڵبژێرێت، بۆیه به‌رده‌وام زیاد ده‌بن و پیشه‌كه‌ش ناشیرین ده‌كرێت.
ئاگرین له كۆتایی دیمانه‌كه‌دا حه‌زی خۆی ده‌رده‌بڕێت كه هیواداره وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری فیلم و دراما بكات.
وشه/دیمانه‌ی گه‌رمیان گلی