له شاره‌دێی خه‌لیفانی سه‌ر به شارۆكه‌ی سۆران، كچێكی 13 ساڵان به هۆكارێكی نادیار گیانی له ده‌ست دا و پۆلیسی ناوچه‌كه‌یش ده‌ڵێن، "شوێنه‌واری فیشه‌كی پێوه دیار بووه".
ئه‌مڕۆ شه‌موو هه‌شتی شوبات، شه‌ماڵ دێواری گوته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سۆران به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌لایه‌ن نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سۆران به‌شی پۆلیسی ناوشار ئاگادار كراینه‌وه به بوونی ته‌رمی كچێكی 13 سال به‌ناوی "ب، ر، ح" دانیشتووی شاره‌دێی خلیفان كه قوتابی بووه.
ته‌رمی كچه 13 ساڵانه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه
ڕوونی كرده‌وه، كچه‌كه به هۆی به‌ركه‌وتنی فیشه‌كی چه‌ك ده‌مانچه گیانی له ده‌ست داوه و له‌سه‌ر فه‌رمانی دادوه‌ر ته‌رمی كچه 13 ساڵانه‌كه ره‌وانه‌ی پزیشكی دادی هه‌ولێر كراوه به‌مه‌به‌ستی دیاریكردنی هۆكاری گیان له‌ده‌ستدانی، پۆلیسیش ده‌ستی به‌سه‌ر چه‌كه‌كه دا گرتووه.
لای خۆیه‌وه كاروان كه‌ریم خان گونده‌ژۆری به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی خه‌لیفان بۆ "وشه" ئاشكرای ده‌كات، له سنووره‌كه‌یان ماوه‌یه‌كه چه‌ند رووداوێكی كوشتن و خۆكوشتنی ژنان تۆمار ده‌كرێت و خه‌ریكه له حاڵه‌ته‌وه ده‌بێته دیارده.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتوون، رووداوه‌كه خۆكوژی بووه و كچه 13 ساڵانه‌كه‌ی خه‌لیفان به چه‌كی ده‌مانچه خۆی كوشتووه.
سۆران/ موڕشید برادۆستی