نزیكه‌ی 10 ساڵ ده‌بێت له نزیك شارۆكه‌ی كفری له سنووری ئیداره‌ی گه‌رمیان، به‌نداوی باوه‌شاسوار دروست كراوه كه توانای گلدانه‌وه‌ی 600 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه. به‌ڵام به‌گوته‌ی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوه‌كه و سه‌رۆكی شاره‌وانیی كفری، "زێده‌ڕۆیی زۆری كراوه‌ته سه‌ر و تا ئێسته هیچی لا نه‌براوه".
پێشتر یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی كفری ئه‌وه‌بوو هیچ به‌نداوی نه‌بوو، به‌ڵام دوای دروستبوونی به‌نداوی باوه‌شاسواریش، نه‌توانراوه وه‌ك پێویست سوودی لێ وه‌ربگیرێت.
عه‌زیز كه‌ریم به‌ڕێوه‌به‌ری به‌نداوی باوه‌شاسوار، به"وشه"ی راگه‌یاند، به‌پێی پێویست سوود له به‌نداوه‌كه نه‌بینراوه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی كشتوكاڵی و گه‌شتیاری.
ئه‌و به نیگه‌رانییه‌وه ده‌ڵێت، له ساڵی 2011وه زیاده‌ڕۆیی ده‌كرێته سه‌ر به‌نداوه‌كه، به‌تایبه‌ت دروستكردنی ده‌یان باخچه له كه‌ناری به‌نداوه‌كه، ته‌نانه‌ت ماوه‌یه‌كه كڕین و فرۆشتنیشی پێوه ده‌كرێت.
له‌باره‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وان بۆ رێگری له‌م زێده‌ڕۆییانه و لابردنیان، به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه روونی كرده‌وه، وێنه‌ی زێده‌ڕۆییه‌كانیان گرتووه و ناردوویانه بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه زیاتر له 50 حاڵه‌تی زێده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر به‌نداوه‌كه، یه‌ك رێچاره‌یش هه‌یه و ئه‌گه‌ر رۆژێك له رۆژان لا ببرێن، نابێ به‌هیچ شێوه‌یه‌ك قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه.
لای خۆیه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌ك له دادگای كفری، بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر زێده‌ڕۆیی به‌نداوه‌كه، دۆسیه‌ی 50 كه‌س له دادگای كفرییه.
هاوكات عه‌قید رێبوار قه‌ره‌بڵاغی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كفری، وێڕای پشتڕاستكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كه، له‌به‌ر به‌رده‌وامیی دۆسیه‌كان و هۆی تری پێوه‌ست به پۆلیس، زانیاریی زیاتری رانه‌گه‌یاند.
شارۆكه‌ی كفری ده‌كه‌وێته ناوچه‌یه‌كی وشكه‌وه و ساڵانه تێكڕای بارانی كه‌متره له 250 ملم، جیاواز له كه‌لار كه رووبارێك به ته‌نیشتیدا تێده‌په‌ڕێت، بۆیه پێویسته به‌نداوه‌كه‌ی بپارێزرێت.
دكتۆر عه‌بدولموته‌لیب ره‌فعه‌ت مامۆستای به‌شی كیمیا له زانكۆی گه‌رمیان، پێی وایه، ساڵانێكه هاووڵاتییانی كفری ئاوی ژێرزه‌وی ده‌خۆنه‌وه، له كاتێكدا چینه‌كانی ژێرزه‌وی لاوازن و خوێی زۆره و خه‌ڵكه‌كه‌ی به زۆری تووشی نه‌خۆشیی گورچیله هاتوون، بۆیه بۆ مه‌به‌ستی خواردنه‌وه ده‌بوو خه‌ڵك پشت به ئاوی به‌نداوی باوه‌شاسوار ببه‌ستن.
"جگه له‌مه، خراپترین ئاو له گه‌رمیان ئاوی كفرییه بۆ خواردنه‌وه به‌هۆی سوێریی، هه‌ر ده‌بێت چاره‌سه‌ر بكرێت" مامۆستاكه‌ی كیمیا وای گوت.
له‌به‌رئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای دروستكردنی به‌نداوه‌كه پێش نزیكه‌ی 10 ساڵ، خه‌ڵك به‌لێشاو زێده‌ڕۆییان ده‌كرده سه‌ری، ئێسته لادانی بووه‌ته كارێكی ئه‌سته‌م
له‌لایه‌كی تره‌وه قادر فاتیح سه‌رۆكی شاره‌وانیی كفری، به"وشه"ی راگه‌یاند، ئه‌و زێده‌ڕۆییانه‌ی له ماوه‌كانی رابردوودا كرانه سه‌ر به‌نداوی باوه‌شاسوار، هیچیان لا نه‌براون.
ئاماژه‌ی دا، هه‌ر له سه‌ره‌تاوه ده‌بوو رێگری بكرایه له داگیركردنی زه‌وییه‌كانی ده‌وروبه‌ری به‌نداو، به‌ڵام به‌داخه‌وه هیچ پلانێك بۆ ئه‌و مه‌به‌سته نه‌گیراوه‌ته‌به‌ر، چونكه ئه‌و جێیه گرنگه بۆ ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری و گه‌شتیاری و حه‌وانه‌وه‌ی خه‌ڵك، به‌داخه‌وه پشتگوێخستنی بووه هۆكارێك تا زیاده‌ڕۆییه‌كی زۆری بكرێته سه‌ر.
سه‌رۆكی شاره‌وانیی كفری باسی له‌وه‌ش كرد، "له‌به‌رئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای دروستكردنی به‌نداوه‌كه پێش نزیكه‌ی 10 ساڵ، خه‌ڵك به‌لێشاو زێده‌ڕۆییان ده‌كرده سه‌ری، ئێسته لادانی بووه‌ته كارێكی ئه‌سته‌م".
زێده‌ڕۆییه‌كانی نزیك به‌نداوی باوه‌شاسوار بریتین له باخچه، خانوو، شوێنی حه‌وانه‌وه بۆ كه‌سانی ده‌ستڕۆیشتوو.
به‌گوته‌ی سه‌رۆكی شاره‌وانی، هه‌موو جۆره خه‌ڵكێك ئه‌و سه‌رپێچییه‌یان ئه‌نجام داوه، له هاووڵاتیی ئاساییه‌وه بگره تا ده‌گاته به‌رپرسان.
پرسیار له‌وه‌دایه بۆچی سه‌رۆكی شاره‌وانیی كفری، خۆی رێگریی نه‌كردووه له‌و زێده‌ڕۆییانه‌ی كراوه‌ته سه‌ر به‌نداوه‌كه؟ له وه‌ڵامدا به‌رگری له خۆی ده‌كات و ده‌ڵێت، نزیكه‌ی دوو ساڵه بووه‌ته سه‌رۆكی شاره‌وانی، زێده‌ڕۆییه‌كان زۆر بوون و پێش ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌و وه‌ك سه‌رۆكی شاره‌وانی، به لێشاو ئه‌نجام دراون.
قادر پێی وایه "ده‌بوو گه‌شتوگوزار له‌گه‌ڵ شاره‌وانیی پێشووی كفری، پلانیان هه‌بووایه بۆ رێگری له زێده‌ڕۆیی و دروستكردنی پڕۆژه‌ی گه‌شتیاری، واته ئه‌وان له‌م رووه‌وه به‌رپرسیارن".
به‌نداوی باوه‌شاسوار له كفری له ساڵی 2011وه دروست كراوه، توانای گلدانه‌وه‌ی 600 ملیۆن مه‌تر سێجا ئاوی هه‌یه.
وشه/به‌دواداچوونی سه‌بری هۆرێنی