چاو وه‌ك گرنگترین ئه‌ندامی جه‌سته‌ی مرۆڤ، بۆ پاككردنه‌وه و شێداركردنی فرمێسك ده‌رده‌دات، به‌ڵام زۆر كه‌س تووشی حاڵه‌تێك ده‌بن، كه بێ هۆ ئاو له چاویان دێته خواره‌وه، ئه‌مه پێی ده‌گوترێ ئێپیفۆرا، كه له كۆتایی ده‌بێته هۆی دروستكردنی ئاوێكی زه‌ردی لینج له چاوه‌كان، ئه‌مه زیاتر له ته‌مه‌نی پیربوون ڕوو ده‌دات، به‌ڵام گرنگه چاره‌سه‌ره‌كانی بزانن.
گرنگترین ڕێگاكان بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته بریتییه له‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: ته‌نی گه‌رم به‌كاربهێنه، ئه‌گه‌ر ئاو له چاوه‌كانت دێ و تووشی سووربوونه‌وه ده‌بێت، به په‌ڕۆیه‌كی پاك یان ته‌نێكی گه‌رم چاوت بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك دابپۆشه، دواتر چاوه‌كانت به ئاوی گه‌رم بشۆ، هۆكاری تووشبوون به‌م حاڵه‌ته، به‌هۆی دروستبوونی هه‌وكردن و وشكبوونه‌وه‌یه له پێڵووی چاوه‌كانت.
چاره‌سه‌ر نه‌كردنی مه‌ترسیداره و زیانی زۆر به توانای بینین ده‌گه‌یه‌نێت
دووه‌م: ئاوی گوڵ به‌كاربێنن، به باشترین چاره‌سه‌ر و ڕێ داده‌نرێ بۆ پاككردنه‌وه‌ی
چاو و له‌ناوبردنی هه‌وكردن له چاوه‌كان، چه‌ند دڵۆپێك ئاو بكه‌ره ناو چاوت و دای بخه بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك و دواتر به ئاسایی وازی لێ بێنن، ڕۆژی دووجار ئه‌م كاره دووباره بكه‌نه‌وه.
سێیه‌م: شه‌ربه‌تی گێزه‌ر، گێزه‌ر به یه‌كێك له میوه به‌سووده‌كان داده‌نرێ بۆ چاو و توانای بینین، بۆیه زۆر گرنگه به به‌رده‌وامی شه‌ربه‌تی گێزه‌ر بخۆن، ڕێژه‌یه‌كی زۆری بێتاكارۆتینی تێدایه و چاوه‌كان له هه‌وكردن و سه‌رجه‌م گرفته‌كان ده‌پارێزێت.
چواره‌م: شیری سارد، په‌ڕۆیه‌كی پاك به شیری سارد ته‌ڕ بكه و له‌سه‌ر چاوه‌كانتی دابنێ بۆ ماوه‌ی 10 خوله‌ك با بمێنێته‌وه، ئه‌مه وا ده‌كات، به به‌ركه‌وتنی دڵۆپی شیری سارد بۆ نێو چاوت، سه‌رجه‌م ته‌نه زیانبه‌خشه‌كانی چاو له‌ناو ده‌بات و پاكی ده‌كاته‌وه و ئاوهاتنه‌وه له چاوه‌كانتان كۆتایی پێ ده‌هێنێت.