قژ به تایبه‌ت لای خانمان گرنگییه‌كی یه‌كجار زۆری پێ ده‌درێت، چونكه به‌شێكه له جوانی ژنان، به‌ڵام زۆر كه‌س تووشی دیارده‌ی هه‌ڵوه‌رینی قژ ده‌بنه‌وه، بۆ ئه‌مه‌یش چه‌ندان جۆری شامپۆ و پاككه‌ره‌وه به‌كارده‌هێنن، كه‌چی كێشه‌كه‌یان كۆتایی نایه‌ت، به‌ڵام شاره‌زایان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه به‌ر له چاره‌سه‌ر پێویسته هۆكاره‌كانی قژ وه‌رین بزانن، دوای ئه‌وه به ئاسانی ده‌توانن چاره‌سه‌ری بكه‌ن و كۆتایی پێ بهێنن.
گرنگترین هۆكاره‌كانی
قژ وه‌رین بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: خۆراك، كاتێك هه‌ست به وشكبوون و نه‌مانی بریقه‌ی قژت ده‌كه‌یت، به دڵنیاییه‌وه هۆكاره‌كه‌ی بۆ كه‌می پێكهاته‌ی خۆراكی پێویست له سیسته‌می خۆراكیتان ده‌گه‌ڕێته‌وه، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه گۆشت ناخۆن زیاتر تووشی قژ وه‌رین ده‌بنه‌وه، چونكه پرۆتینی پێویست به جه‌سته‌یان ناگات.
دووه‌م: كه‌می ئاسن، یه‌كێكی تره له گرفته سه‌ره‌كییه‌كان كه ده‌بێته هۆی وه‌رینی قژ، ئه‌م حاڵه‌ته ده‌بێته هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی خڕۆكه سووره‌كان له خوێن، به‌مه‌یش وزه‌ی پێویست به ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته ناگات و قژیش وه‌ك به‌شێك له جه‌سته به‌هۆی كه‌می ئاسنه‌وه و نه‌گه‌یشتنی خۆراك و وزه‌ی پێویست تووشی وه‌رین ده‌بێت، بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌مه پێویسته حه‌پی تایبه‌ت به پێكهاته‌ی ئاسن هه‌یه بیكڕن و بیخۆن.
له شوێنی چاره‌سه‌ره كیمیاییه‌كان و شامپۆ و پاككه‌ره‌وه‌كان، هۆكاره‌كانی بزانه و بنه‌بڕیان بكه و كۆتایی به قژ وه‌رین بێنه
سێیه‌م: نه‌مانی سووڕی مانگانه، ژنان تووشی زۆر گرفت ده‌بن، له‌كاتی نه‌مانی سووڕی مانگانه، یه‌كێك له‌وانه‌یش وه‌رینی قژه، ئه‌گه‌ر تووشی قژ وه‌رینێكی زۆر بوویت، پێویسته له‌وكاته سه‌ردانی پزیشكی تایبه‌ت بكه‌یت.
چواره‌م: فشاری ده‌روونی، به یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌رینی قژ داده‌نرێت، چونكه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ده‌ردانی هۆرمۆنه‌كان ده‌كات، به‌مه‌یش قژ ته‌ندروستی خۆی له ده‌ست ده‌دات، كاتێك هۆرمۆنی پێویستی پێ نه‌گات و وه‌رین به خێرایی ده‌ست پێ ده‌كات و زۆرجاریش ده‌بێته هۆی سپیبوونی تاڵه‌كانی قژ و پیر ده‌ركه‌وتن.