توێژینه‌وه پزیشكییه‌كان دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پیسبوونی هه‌وا و ژینگه هۆكارێكی سه‌ره‌كی تووشبوونی مرۆڤه به جۆره‌ها نه‌خۆشی، یه‌كێك له‌وانه‌یش زیادبوونی ئه‌گه‌ری تووشبوونه به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته‌ی دڵ، به‌تایبه‌ت له كه‌سانی به ته‌مه‌ن دا.
زانایانی زانكۆی سیدنی ئوسترالیا له نوێترین توێژینه‌وه له‌باره‌ی كاریگه‌ری كه‌شوهه‌وا بۆ سه‌ر مرۆڤ و ئه‌گه‌ری تووشبوون به جه‌ڵته‌ی دڵ، گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی، كه ژینگه و كه‌شوهه‌وا پێوه‌ندی گه‌وره‌یان به‌سه‌ر دۆخی ته‌ندروستی مرۆڤ به گشتی هه‌یه و به تایبه‌تیش مه‌ترسی جه‌ڵته‌ی دڵ له مرۆڤ نزیك ده‌كه‌نه‌وه.
بۆ ده‌رخستنی ئه‌نجامی كاریگه‌ری هه‌وای پیس بۆ سه‌ر مرۆڤ، توێژه‌ران 90 تووشبوویان به نه‌خۆشییه‌كانی دڵ خسته ژێر تاقیكردنه‌وه‌یه‌كه‌وه و كردیانن به دووبه‌شه‌وه، به‌شی یه‌كه‌م به شێوه‌یه‌كی پله‌به‌ندی ڕێژه‌ی دووه‌م ئۆكسیدی كاربۆن له هه‌وای ژووره‌كه‌یان زیاد كرا و گرووپی دووه‌میش به پێچه‌وانه‌وه ئۆكسجینی پاك له ژووره‌كانیان بڕی زیاد كرا.
نزیكه‌ی 250 هه‌زار كه‌س به‌هۆی پیسی ژینگه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و جه‌ڵته بوونه‌ته‌وه
ئه‌وان ڕۆژانه پێوانه‌ی
دڵ و پشكنینی نه‌خۆشه‌كانیشیان ده‌كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی كاریگه‌رییه‌كانیان بۆ ده‌ربكه‌وێ، له كۆتاییدا گه‌یشتنه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه ئه‌و گرووپه‌ی له ژینگه‌ی پڕ له دوانه‌ئۆكسیدی كاربۆنن، ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به جه‌ڵته‌ی دڵ زۆر زیاتره به به‌روارد به گرووپه‌كه‌ی تر.
هه‌ر ئه‌مه‌یش به‌هۆكاری زۆربوونی ڕێژه‌ی نه‌خۆشییه‌كانی دڵ له ژاپۆن و چین داده‌نرێ، به گشتیش ئاماره‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه زیاتر له 250 هه‌زار كه‌س له دنیا به‌هۆی ناپاكی ژینگه‌وه تووشی نه‌خۆشییه‌كان و جه‌ڵته‌ی دڵ بوونه‌ته‌وه.