حكوومه‌تی به‌ریتانیا ئاشكرای كرد، نیازی وایه كه هه‌نگاو به هه‌نگاو ڕێوشوێن و سزا بازرگانییه‌كانی نێوان له‌نده‌ن و مۆسكۆ هه‌ڵبگرێ و ڕێ به هاتنی به‌شێك له كاڵا ڕووسییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌ی بدات، له دوای ته‌واوبوونی ماوه‌ی ڕاگوزه‌ری مانه‌وه‌ی به‌ریتانیا له چوارچێوه‌ی یه‌كێتیی ئه‌وروپا.
وه‌زاره‌تی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا له ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاوی كرده‌وه، بۆ دوای ته‌واوبوونی ئه‌و ماوه كاتییه‌ی كه له نێوان ئێمه و یه‌كێتیی ئه‌وروپا هه‌یه، به ئامانجی ده‌سته‌به‌ركردنی ته‌واوی كاڵا و پێویستییه‌كانمان، لیستێكی نوێ كاڵا پێویسته‌كان دروست ده‌كه‌ین و به‌شێك له‌و كاڵایانهیش كه له ناوچه‌كه ده‌ستمان ده‌كه‌وێ، له ڕووسیا هاورده‌ی ده‌كه‌ین.
ئه‌و به‌روبوومانه‌ی كه
به‌ریتانیا له ڕووسیا هاورده‌ی ده‌كات بریتین له كانزای ئه‌له‌منیوم و فیرۆسیلیكۆن، بۆڕی ئاسن و پێكهاته‌كانی بۆڕییه جۆراوجۆره‌كان، جیا له‌وه‌یش یوریا و نیترات و ئه‌مۆنیۆم له مۆسكۆ هاورده ده‌كات.
له‌نده‌ن گه‌مارۆی ئابووری خستووه‌ته سه‌ر ڕووسیا و ئێسته هه‌وڵی كڕینی كاڵا پێویسته‌كان له مۆسكۆ ده‌دات
له به‌شێكی تری ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی بازرگانی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیا هاتووه، كه ئه‌و بهربووبوومانهی پێویستمانن، ئه‌وا باجی گومرگیان له‌سه‌ر كه‌م ده‌كرێ و زۆرترین ئاسانكارییان بۆ ده‌كرێ، تا بگه‌یه‌نرێنه سنووری شانشینی یه‌كگرتووی به‌ریتانیا.
له لیسته‌كه جیا له ڕووسیا، كاڵاكان به پله‌ی یه‌كه‌م له چین و توركیا و بیلارووس و ئه‌مه‌ریكا و ئه‌نده‌نووسیا و مالیزیایش هاورده ده‌كرێن، ئه‌مه‌ش وه‌ك ئاماده‌كارییه‌كی له‌نده‌ن دێ، بۆ دوای كۆتایی ئه‌مساڵ، كه ماوه كاتییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ یه‌كێتیی ئه‌وروپا كۆتایی دێت و باجی گومرگی له نێوان به‌ریتانیا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا ده‌سه‌پێنرێته‌وه.
دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سه‌ر دوورگه‌ی كریما و كوشتنی سیخوڕه ڕووسییه‌كه له به‌ریتانیا، پێوه‌ندییه‌كانی مۆسكۆ و له‌نده‌ن گه‌یشته خراپترین ئاست و له چوارچێوه‌ی ناتۆیش له‌نده‌ن پابه‌ندی سزاكان بوو كه به‌سه‌ر ڕووسیا سه‌پێنران.