خەڵاتەکانی خوولی 92ـــی ئۆسکار دابەش کران

:: AM:10:14:10/02/2020 ‌
لە ئاهەنگێکی گەورەدا، خەڵاتەکانی خوولی 92ـــی ئۆسکار بەسەر براوەکاندا دابەش کران، بەو پێیەش واکین فینیکس توانی خەڵاتی باشترین ئەکتەر بە ڕۆڵبینینی لە فیلمی جۆکەردا بەدەست بێنێت.

درەنگانی شەوی ڕابردوو تاکوو بەیانیی ئەمڕۆ دووشەم 10ی شوبات، مەراسیم و ئاهەنگی دابەشکردنی خوولی 92ـــی خەڵاتەکانی ئۆسکار لە هۆڵی لۆس ئەنجلۆس_کالیفۆرنیای ئەمەریکا بەڕێوەچوو و تێیدا خەڵاتە ئامەدەکراوەکان بەسەر براوەکاندا دابەش کران.

دابەشکردنی خەڵاتەکان بەمشێوەیە بوو:


خەڵاتی باشترین وێنە بۆ فیلمی Parasite.


خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەر بۆ Renée Zellweger لە فیلمی Judy.


خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو بۆ Joaquin Phoenix لە فیلمی Joker.

خەڵاتی باشترین دەرهێنەر بۆ Bong Joon-ho لە فیلمی Parasite.


خەڵاتی باشترین گۆرانی بە گۆرانیی "I'm Gonna _ Love Me Again" لە فیلمی Rocketman درا.

خەڵاتی باشترین موزیک بە موزیکی سەرەکیی فیلمی Joker درا.


خەڵاتی باشترین فیلم بۆ فیلمی Parasiteی کۆریای باشوور.


خەڵاتی جوانترین مەکیاج و ستایلی قژ بۆ فیلمی Bombshell.


خەڵاتی باشترین ئیفێکتی کاریگەر بۆ فیلمی 1917.


خەڵاتی باشترین دەستکاریی فیلم بە Ford v Ferrari.


خەڵاتی باشترین سینەماتۆگرافی بۆ Roger Deakins لە فیلمی 1917.


خەڵاتی باشترین تێکەڵکردنی دەنگ بۆ فیلمی 1917.


خەڵاتی باشترین خانمە ئەکتەری لە ڕۆڵی دووەم بۆ Laura Dern لە فیلمی Marriage Story.


خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی دۆکۆمێنتاری بۆ Learning to Skateboard in a Warzone (If You're a Girl).


خەڵاتی باشترین فیلمی دۆکۆمێنتاری بۆ فیلمی American Factory.


خەڵاتی باشترین دیزاینی جلوبەرگ بۆ Jacqueline Durran لە فیلمی Little Women.


خەڵاتی باشترین دیزاینی بەرهەمهێنان بۆ فیلمی Once Upon a Time…in Hollywood.


خەڵاتی باشترین کورتە فیلم بۆ The Neighbors' Window.


خەڵاتی باشترین سیناریۆ بۆ Taika Waititi لە فیلمی Jojo Rabbit.


خەڵاتی باشترین سیناریۆی ئۆرجیناڵ بۆ Bong Joon-ho لە فیلمی Parasite.


خەڵاتی باشترین کورتە فیلمی ئەنیمەیشن بۆ Hair Love.


خەڵاتی باشترین فیلمی ئەنیمەیشن بۆ Toy Story 4.


خەڵاتی باشترین ئەکتەری پیاو لە ڕۆڵی دووەم بۆ Brad Pitt لە فیلمی Once Upon a Time…in Hollywood.


وشە - ڕێناس شابان