له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكى بازاڕ جارێكى تر نرخى نه‌وت دابه‌زى، خاوى به‌رمیلێكى برێنت گه‌یشته 54 دۆلار و 32 سه‌نت و خاوى تێكساسیش گه‌یشته 50 دۆلار و 15 سه‌نت.
به‌شى ئابوورى ئاژانسى
رۆیته‌رز ئه‌مڕۆ دووشه‌م 10ى شوبات نرخى نه‌وتى له بازاڕه‌كان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ده‌ریخستووه نرخى خاوى برێنت و خاوى تێكساسى ئه‌مه‌ریكى به رێژه‌یه‌كى كه‌م دابه‌زییوه.
به به‌راورد به مانگى رابردوو به‌رێژه‌ى 20% نرخى نه‌وت دابه‌زیوه
له هه‌واڵه‌كه هاتووه تا سه‌عات هه‌شت به كاتى گرێنچ نرخى خاوى برێندت 54 دۆلار و 32 سه‌نت بووه، واته به بڕى 15 سه‌نت دابه‌زیوه.
هه‌روه‌ها خاوى تێكساسیش به بڕى 17 سه‌نت دابه‌زییوه و گه‌یشتووه‌ته 50 دۆلار و 15 سه‌نت بۆ هه‌ر به‌رمیلێك.
رۆیته‌رز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌و نرخه‌ى له مانگى كانوونى دووه‌م تۆمار كراوه، ئێسته نرخى نه‌وت به رێژه‌ى 20% دابه‌زیوه.
وه‌ك شاره‌زایانى ئابوورى ئاماژه‌ى بۆ ده‌كه‌ن، ئێسته دوو هۆكار كار له ناسه‌قامگیرى بازاڕ ده‌كه‌ن، یه‌كه‌میان ته‌نگژه‌ى چینه كه پێوه‌ندى به بڵابوونه‌وه‌ى ڤایرۆسى كۆرۆنا هه‌یه و ئه‌ویتریان پێوه‌ندى به‌و كۆبوونه‌وه‌یه هه‌یه كه بڕیاره له‌م مانگه‌دا وڵاتانى رێكخراوى ئۆپیك و وڵاتانى تر‌ى به‌رهه‌مهێنى نه‌وت ده‌یانه‌وێ بۆ سه‌قامگیرى بازاڕى نه‌وت ئه‌نجامى بده‌ن.