كۆمپانیای سمارت ئاشكرا كرد كه جۆریكی نوێیان له ئۆتۆمبێله‌كانی EQ دروست كردووه كه جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر ئه‌مه‌یان چوار ده‌رگایه و یه‌كه‌م به‌رهه‌مه له‌م شێوه‌یه.
شاره‌زایانی ماڵپه‌ڕی "
caricos"ی تایبه‌تی ئۆتۆمبێل ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه سمارت ئی كیو به دیزاینێكی جیاواز دروست كراوه كه ئه‌م دیزاینه ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه و شێوازی چوار ده‌رگای بۆ داناوه كه كۆمپانیاكه پێ ده‌ڵێت "Smart EQ ForFour" واته "سمارتی ئی كیوی بۆ چوار" مه‌به‌ست له‌وه‌یش و ئه‌وه‌ی له‌وێنه‌كانی كاتی منایشی ده‌ركه‌وتووه ئه‌وه‌یه كه چوار ده‌رگای هه‌یه.
کۆمپانیاکە دیزاینی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه و شێوازی چوار ده‌رگای بۆ داناوه
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه كۆمپانیاكه ته‌نیا گۆڕانكاری له دیزاینه‌كه‌یدا نه‌كردووه، به‌ڵكو بزوێنه‌ره‌كه‌یشی گه‌وره‌تر كردووه هێزی زۆریش بۆ داناوه كه به‌راورد به به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو زۆر جیاوازه، كه هێزی زیاد كردووه بۆ 130 ئه‌سپ و بزوێنه‌ره‌كه‌یشی 1.3 و 1.5یشی هه‌یه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییانه سمارت ئی كیو به سیستمی كاره‌بایی و سیستمی "پیترۆڵ" به‌نزین دروست كراوه، ئه‌مه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی بگاته 21 هه‌زار و 940 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی.
سمارت كۆمپانیاییه‌كی ئه‌ڵمانییه كه له ساڵی 1995 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "كه‌یترن ئه‌دیت" ئه‌م كۆمپانیایه ته‌نیا ئه‌و جۆره ئۆتۆمبێلانه دروست ده‌كات كه له قه‌باره‌دا بچووكن، هه‌روه‌ها هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان ته‌نیا جێگای دوو كه‌س ده‌بێته‌وه، كۆمپانیای مارسیدس بێنز خاوه‌نی ئه‌م كۆمپانیایه‌یه و سه‌رپه‌رشتایری گشتییه‌تی.