گه‌ده وه‌ك یه‌كێك له گرنگترین ئه‌ندامه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ، تووشی زۆرترین گرفت ده‌بێته‌وه، به به‌راورد له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی تری جه‌سته، یه‌كێك له كێشه هه‌ره‌باوه‌كانیش هه‌وكردنه، كه ئه‌مه سه‌رده‌كێشێ بۆ برینی گه‌ده و تێكچوونی ڕژێنه‌كانی ترشی گه‌ده و به‌دهه‌رسی دروست ده‌كات، به‌ڵام چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی ئه‌م گرفته و سه‌رجه‌م گرفته‌كانی تری گه‌ده توانن له ڕێی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه به‌دی بێنن و كێشه‌كان كۆتایی پێ بهێنن.
گرنگترین ڕێگه‌كان بۆ له‌ناوبردنی هه‌وكردن و گرفته‌كانی
گه‌ده
یه‌كه‌م: زه‌نجه‌فیل، پارچه‌یه‌ك زه‌نجه‌فیل له نێو ئاودا بۆ ماوه‌ی پێنج خوله‌ك بكوڵێنه، پاشان لیمۆ و نه‌عنای تێ بكه و ئنجا 20 خوله‌ك به‌جێی بێله تا سارد ده‌بێته‌وه، ڕۆژانه سێ جار ئه‌و گیراوه‌یه بخۆره‌وه له هه‌موو گرفتێكی گه‌ده ڕزگارت ده‌بێت.
به‌م چوار هه‌نگاوه كۆتایی به سه‌رجه‌م گرفته‌كانی گه‌ده‌ت بێنه
دووه‌م: ڕاكشان له‌سه‌ر پشت، كاتێك هه‌ست به ئازاری گه‌ده ده‌كه‌یت، له‌سه‌ر پشت ڕاكشێ، به‌مشێوه‌یه گه‌ده ئارام ده‌بێته‌وه و ترشی گه‌ده‌یش هه‌ڵناگه‌ڕێته‌وه، به‌مشێوازه ده‌توانی ئازاری گه‌ده كه‌م بكه‌ینه‌وه.
سێیه‌م: دارچین، پرۆسه‌ی هه‌رسكردن زۆر ئاسان و خێرا ده‌كات و یارمه‌تییه‌كی زۆری گه‌ده ده‌دات، له هه‌رسكردنی خۆراكه‌كان و ڕێ له هه‌وكردن و ئاوسانی گه‌ده ده‌گرێ و ئازاریش له‌ناو ده‌بات.
چواره‌م: چایی نه‌عناع، به چاره‌سه‌رێكی سیحری كێشه‌كانی گه‌ده به تایبه‌تی و هه‌وكردنی جه‌سته به گشتی داده‌نرێ، كه‌مێك نه‌عناع له لیترێك ئاو بكوڵێنه و هاوشێوه‌ی چایه‌ك ڕۆژانه سێ جار بیخۆره‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی خێرا سه‌رجه‌م گرفته‌كانی گه‌ده كۆتایی پێ ده‌هێنێت.