هۆكاری تووشبوونی منداڵان به‌ شه‌كره‌ چییه‌ و نیشانه‌كانی چین

:: AM:02:32:11/02/2020 ‌
زۆرێك له‌ منداڵان له‌ سه‌ره‌تای ته‌مه‌نیانه‌وه‌ ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێنیان به‌رز ده‌بێته‌وه‌ و تووشی شه‌كره‌ ده‌بن، ئه‌مه‌یش له‌ سه‌ره‌تادا له‌لایه‌ن دایك و باوكانه‌وه‌ هه‌ستی پێ ناكرێ، له‌ ئه‌نجامیش دا دۆخی ته‌ندروستی منداڵه‌كه‌ ده‌خاته‌ حاڵه‌تی مه‌ترسیداره‌وه‌، بۆیه‌ پێویسته‌ به‌ نیشانه‌كان بیناسنه‌وه‌ و خێرا چاره‌سه‌ری بكه‌ن.

نیشانه‌كانی تووشبوونی منداڵان به‌ شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك
به‌ گوێره‌ی ڕێنمایی پزیشكان، هه‌فته‌یه‌ك دوای تووشبوون به‌ نه‌خۆشی شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك، نیشانه‌كان له‌ منداڵان ده‌رده‌كه‌وێ، وه‌كو وشكبوونه‌وه‌ی چاوه‌كان و برسیه‌تی به‌رده‌وام و هه‌ناسه‌ته‌نگی و زۆر میزكردن و تینوویه‌تی و دابه‌زینی كێشی له‌ش.

ئه‌گه‌ر زوو نیشانه‌كانی هه‌ست پێ بكه‌ن و چاره‌سه‌ری بكه‌ن ژیانی منداڵ له‌م نه‌خۆشییه‌ ڕزگار ده‌كه‌ن
چۆنیه‌تیی ڕێگرتن له‌ تووشبوونی منداڵان به‌ شه‌كره‌
له‌ هه‌موو منداڵێك شه‌كره‌ی جۆری یه‌ك به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بوونی هه‌یه‌، بۆیه‌ ناكرێ ڕێ له‌مه‌ بگیرێت، به‌ڵام بۆ ڕێگری له‌ تووشبوون به‌ شه‌كره‌ی جۆری دوو كه‌ زۆر مه‌ترسیدارتره‌، ده‌توانن به‌ ڕێگری له‌ پێدانی خواردنی شیرین به‌ منداڵان و به‌رده‌وام چالاكیكردن و وه‌رزش و جووڵه‌ به‌ منداڵ بۆ ئه‌وه‌ی شه‌كری خوێن بتوێته‌وه‌، به‌م دوو هه‌نگاوه‌ ده‌كرێ ڕێ له‌ تووشبوونی منداڵان به‌ شه‌كره‌ی جۆری دوو بگیرێت.

چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ركردنی
ئه‌و منداڵانه‌ی تووشی ئه‌م گرفته‌ ده‌بن، پێویسته‌ به‌ درێژایی ته‌مه‌نیان ڤاكسینی ئه‌نسۆلین یان حه‌پی ئه‌نسۆلینیان پێ بدرێ، ده‌كرێ له‌ ڕێی وه‌رزش و ریجیمی ته‌ندروستیشه‌وه‌ بتوانن به‌سه‌ر زۆربوونی ڕێژه‌ی شه‌كر له‌ خوێن زاڵ بن، بۆ هاوسه‌نگكردنی ڕێژه‌ی شه‌كریش له‌ خوێن پێویسته‌ وه‌رزشی به‌رده‌وام، خۆراكی ته‌ندروست، پارێزگاری له‌ كێشی له‌ش، به‌ گرنگ سه‌یر بكرێن، دوا هه‌نگاویش بریتییه‌ له‌ به‌كارهێنانی ده‌رمان و ڤاكسینی ئه‌نسۆلین، كه‌ به‌مشێوه‌یه‌ هاوسه‌نگی شه‌كر ڕاده‌گیرێت.



وشە - ئاوات ئازاد

ئه‌م بابه‌ته 1268 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌