زانایانی به‌رازیل ڤایرۆسێكی نوێیان له ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كانیان دۆزییه‌وه و دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه هیچ زیانێكی بۆ مرۆڤ نییه و هاوشێوه‌ی په‌ری ده‌ریا له ژینگه ده‌خوولێته‌وه.
پێگه‌ی ساینس ئه‌لێرت بڵاوی كرده‌وه، هۆكاری ناونانی ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه به
یارا، بۆ ئه‌فسانه‌یه‌كی به‌رازیلی ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه شاژنی ده‌ریا بووه و ناوی یارا بووه، له ده‌ریاچه‌ی بامبولهای شاری بیلۆهۆریزونتی ئه‌فسانه‌كه دروست بووه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یش هاوشێوه‌ی په‌ری ده‌ریا له ژینگه ده‌ژی و شێوه‌یشی هه‌ر له په‌ری ده‌ریا ده‌چێ، له‌به‌ر ئه‌وه زانایان ناویان ناوه "یارا".
ڤایرۆسه‌كه ناوی یارایه و بۆ ئه‌فسانه‌یه‌كی به‌رازیلی ده‌گه‌ڕێته‌وه !
زانایان دووپاتیان كرده‌وه، كه بۆ ماوه‌ی ده‌یان سه‌عات چاودێری سووڕی ژیانی ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه‌یان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه هیچ زیانێكی بۆ مرۆڤ و زینده‌وه‌رانی تری وشكایی و ده‌ریایی نییه، بۆیه به یه‌كێك له ڤایرۆسه بێ زیانه‌كان تۆمار كراوه.
له‌باره‌ی ڕیشه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه، پسپۆران ده‌ڵێن، له ڕووی ڕیشه و بنه‌چه‌وه یه‌كێكه له ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی ڤایرۆسی لامیبا و دوای چه‌ندان لێكۆڵینه‌وه له زانكۆی میناس گیرایسی به‌رازیل دۆزراوه‌ته‌وه، دواجار له زانكۆی ئێكس مارسیلیای فڕه‌نسایش پشتڕاستی دۆزینه‌وه‌كه كراوه‌ته‌وه. توێژینه‌وه‌كانیش له‌سه‌ر ئه‌و ڤایرۆسه به‌رده‌وامیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی به ته‌واوی دڵنیا بن له‌وه‌ی كه هیچ زیانێكی نییه و مه‌ترسی له‌سه‌ر ژیان دروست ناكات.