به گوێره‌ی ڕاپۆرتێكی كۆنگره‌ی میونشن بۆ كاروباری ته‌ناهی، پێشبینی ده‌كرێ ئه‌مساڵ 10 ململانێی نێوده‌وڵه‌تی په‌ره‌بسێنن و قووڵتر ببنه‌وه، به‌مشێوه‌یه‌یش ناكۆكی و شه‌ڕ و فشاره‌كان له جیهان به‌رده‌وامیان ده‌بێ و مرۆڤایه‌تیی ئاشتی به‌خۆیه‌وه نابینێت.
له
ڕاپۆرته‌كه هاتووه، پسپۆران و لێكۆڵه‌رانی ته‌ناهی و سیاسه‌تی نێوده‌وڵه‌تی و شرۆڤه‌كانی هه‌واڵگری و سه‌ربازی پێشبینی ده‌كه‌ن، كه له‌مساڵ ئه‌م 10 ململانێیه‌ی له خواره‌وه ئاماژه‌ی پێ ده‌كرێ، قووڵتر ببنه‌وه و جیهان به‌خۆیانه‌وه سه‌رقاڵ بكه‌ن و ببن به سه‌رچاوه‌ی نائارامی و كۆسپ له‌به‌رده‌م ئاشتی له جیهان دا.
ململانێكان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: ئه‌فغانستان، راپۆرته‌كه ئاماژه‌ی داوه، سه‌ره‌ڕای له‌ناوبردنی حكوومه‌تی تاڵیبان له ئه‌فغانستان، كه‌چی تا ئێسته‌یش ڕۆژانه كوشتن و ڕفاندن و چالاكی ئه‌و گرووپه تیرۆریستییه له‌و وڵاته به‌رده‌وامی هه‌یه، ئه‌گه‌ر گفتوگۆكانی ئاشتی و دانوستاندن له‌گه‌ڵ تاڵیبان سه‌ركه‌وتوو نه‌بن، پێشبینی ده‌كرێ له‌مساڵ جارێكی تر دۆخی ئه‌فغانستان به ته‌واوی بته‌قێته‌وه و توندوتیژی و شه‌ڕ و كرده‌ی تیرۆریستی له وڵاته‌كه به ته‌واوی ده‌ست پێ بكه‌نه‌وه و ژیان له خه‌ڵكی وڵاته‌كه تاڵ بكه‌ن.
ئه‌مشاڵیش جیهان ئاشتی به‌خۆیه‌وه نابینێت و كێشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان قووڵ ده‌بنه‌وه
دووه‌م: یه‌مه‌ن، دۆسیه‌ی یه‌مه‌ن تا دێ ئاڵۆزتر ده‌بێ و بووه‌ته یه‌كێك له گرێكوێره‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكرێ، سه‌ره‌ڕای ده‌سپێشخه‌رییه به‌رده‌وامه‌كان له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی، بۆ كۆتاییهێنان به جه‌نگ و ماڵوێرانییه‌كانی یه‌مه‌ن، به‌ڵام ده‌رفه‌تی چاره‌سه‌ركردنی گرفته‌كان به ئاشتی له نزمترین ئاستدایه و پێشبینی ده‌كرێ له 2020 گه‌ڕێكی تری شه‌ڕی قوڕس له نێوان حووسییه‌كان و هێزه‌كانی حكوومه‌تی یه‌مه‌ن به پشتیوانی سعوودیه و ئیمارات ده‌ست پێ بكاته‌وه و جارێكی تر به ئاگری جه‌نگ ناوچه‌كه بته‌نن.
سێیه‌م: ئه‌سیوپیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی حكوومه‌تی ئه‌بی ئه‌حمه‌د ئارامی و ئاسایش بۆ ئه‌و وڵاته گه‌ڕاوه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی شكستهێنان له دۆسیه‌ی ته‌ناهی و قووڵبوونه‌وه‌ی جه‌نگی ئیتنی و جیاوازی نه‌ته‌وه‌یی و ڕه‌گه‌زی له‌م دواییه، پێشبینی ده‌كرێ وڵاته‌كه هاوشێوه‌ی یوگسلاڤیای ساڵانی نه‌وه‌د به ته‌واوی هه‌ره‌س بهێنێت و تووشی شه‌ڕێكی قورسی ناوخۆ ببێ و دیارییش نییه له ئه‌گه‌ری هه‌ڵایسانی جه‌نگێكی له‌مشێوه‌یه چاره‌نووس وڵاته‌كه به‌ره‌و كوێ ده‌بات.
چواره‌م: پۆركینا فاسۆ، یه‌كێك له‌و وڵاتانه‌ی كه بووه‌ته قوربانی سه‌ره‌كی توندوتیژی و نائارامی، به‌هۆی گرووپه هه‌ڵگه‌ڕاوه‌كان له ناوچه‌كانی باكوری وڵاته‌كه و گواستنه‌وه‌ی شه‌ڕ بۆ ته‌واوی ناوچه‌كانی تری وڵاته‌كه، جه‌نگ و ماڵوێرانی وه‌كو په‌تایه‌كی لێهاتووه، كه ژیانی خه‌ڵك دروێنه ده‌كات و كۆتایی‌یان پێ ده‌هێنێت و له‌مساڵیش توندوتیژییه‌كان قورستربوون و به‌رده‌وامیان ده‌بێت.
پێنجه‌م: لیبیا، ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی له دۆسیه‌ی لیبیا و ناردنی چه‌ك و سه‌رباز له‌لایه‌ن وڵاتانه‌وه بۆ پشتیوانی له حكوومه‌ته جیاوازه‌كانی لیبا، سیناریۆی سووریا له‌و وڵاته دووباره ده‌كاته‌وه و هه‌رگیز كۆتایی و ئاسۆی نه‌مانی جه‌نگ و چه‌سپاندنی ئاشتی ڕووناكی نابینێت و كوشتن و بڕین و جه‌نگ به‌رده‌وامی ده‌بێت.
له هه‌موو كێشه‌كان مه‌ترسیدارتر ناكۆكییه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه له‌گه‌ڵ ئێران و كۆریای باكور، به‌هۆی مه‌ترسی هه‌ڵایسانی جه‌نگی ئه‌تۆمی
شه‌شه‌م: ئه‌مه‌ریكا و ئێران، گرژییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌هۆی كوشتنی قاسم سلێمانی و كاردانه‌وه‌ی تاران، هاندانی ئیسرائیل و سعوودیه له ڕێی لۆبیكردنه‌وه بۆ هاندانی زیاتری واشنتن له ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئێران، دۆخی نێوان هه‌ردوو وڵات به‌ره‌و گرژی زیاتر ده‌بات، ئه‌گه‌ر هاتوو تاران ئاماده نه‌بێ سازش بۆ واشنتن بكات.
حه‌وته‌م: ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكور، پرۆسه‌ی ئاگربه‌ست و ئارامی له نێوان هه‌ردوو كۆریا و به‌رده‌وامی گفتوگۆ له نێوان ئه‌مه‌ریكا و پیۆنگیانگ دۆخی ناوچه‌كه‌ی به ئارامی هێشتووه‌ته‌وه، به‌ڵام پێناچی به‌رده‌وامی هه‌بێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ گفتوگۆكان شكست بهێنن و جارێكی تر گرژی و ناكۆكییه‌كان بگه‌ن به لووتكه و مه‌ترسی جه‌نگی ئه‌تۆمی له نێوان ئه‌مه‌ریكا و كۆریای باكور سه‌رهه‌ڵبداته‌وه.
هه‌شته‌م: كشمیر، ئه‌و هه‌رێمه وه‌كو بۆمبێك وایه و هه‌موو كات سه‌رچاوه‌ی نائارامی نێوان پاكستان و هیندستان بووه، كه دوو هێزی خاوه‌ن چه‌كی ئه‌تۆمین، هه‌رچه‌نده دوای هێرشه‌كان بۆ سه‌ر هێزه‌كانی هیندستان له‌لایه‌ن گرووپه تیرۆریسته‌كان به پشتیوانی پاكستان، دۆخه‌كه هێوركرایه‌وه، به‌ڵام تا ئێسته‌یش ئه‌گه‌ری دووباره سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی گرژی و كێشه‌كان بوونیان هه‌یه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ گرووپه چه‌كداره تیرۆریسته‌كان دۆخه‌كه به‌ره‌و نائارامی ڕابكێشنه‌وه.
نۆیه‌م: ڤه‌نزوێلا، حكوومه‌تی نیكۆلاس مادۆرۆ تا ئێسته‌یش له‌لایه‌ن زۆرینه‌ی وڵاتانه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ناكرێ و بڕیاریش خوان گوایدۆی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و به‌ره‌ی به‌رهه‌ڵستكار سه‌ردانی كۆشكی سپی بكات، چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، ئه‌مه‌یش گه‌ڕێكی تری توندوتیژی و نائارامی له وڵاته دروست بكاته‌وه.
ده‌یه‌م: ئۆكرانیا، سه‌رۆكی نوێی ئۆكرانیا ده‌یه‌وێ گرفته گه‌وره‌كانی نۆ ساڵی ڕابردوو چاره‌سه‌ر بكات، له نێوان حكوومه‌تی كییڤ و ناوچه جوداخوازه‌كان كه ده‌یانه‌وێ بچنه‌وه سه‌ر ڕووسیا، سه‌ره‌ڕای ده‌ستوه‌ردانی ناتۆ و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌نابردن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆسیه‌یه‌كی له‌مجۆره، مه‌ترسی به‌یه‌كدادانی دیپلۆماسی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوای لێ ده‌كرێ، كه ئه‌مه‌یش ناوچه‌كه ده‌كاته سه‌كۆی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی یه‌كتر.