به‌پێی بڕیارێكی پارێزگاری كه‌ركووك، چیتر هاووڵاتییانی هه‌ولێر و سلێمانی بۆیان نییه به‌نزین له به‌نزینخانه حكوومییه‌كانی كه‌ركووك تێ بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ـی شوبات، به‌كر عه‌بدولسه‌مه‌د ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی به‌نزینخانه‌كانی كه‌ركووك به "وشه"ـی ڕاگه‌یاند، به بڕیاری پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك، چیتر به‌نزین به شوفێرانی هه‌ولێر و سلێمانی نادرێت.
ئه‌ندامه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی به‌نزینخانه‌كانی كه‌ركووك گوتی، بەپێی بڕیارەکە به‌نزیخانه‌كانی كه‌ركووك ناچار كراون رێگری له شوفێرانی سلێمانی و هه‌ولێر بکەن كه رێ نەده‌ن به‌بێ كۆبۆنی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل، به‌نزین وه‌ربگرن.
رێ نەده‌ن به‌بێ كۆبۆنی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل، به‌نزین وه‌ربگرن
ئاشكرای كرد، پێشتر ده‌كرا كۆبۆن له ده‌ره‌وه بكڕی و به‌نزین وه‌رگری، ئه‌مڕۆ ئه‌و بڕیاره گۆڕا و هه‌ركه‌سێك كۆبۆنه‌كه‌ی تایبه‌ت نه‌بێت به ئۆتۆمبێله‌كه‌ی، رێی پێ نادرێ به‌نزین وه‌ربگرێت.
ئه‌و بڕیاره‌ی پارێزگاری سه‌پێنراوی كه‌ركووك له كاتێكدایه، چه‌ندان بڕیاری تری دژی كوردانی شاره‌كه ده‌ركردووه وه‌ك بڕینی كاره‌با و خزمه‌تگوزاری له گه‌ڕه‌كه كوردنشینه‌كانی ئه‌و شاره.
دوای ڕووداوه‌كانی 16ـی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017، به‌شێكی زۆری هاووڵاتییانی كورد بوونه‌ته قوربانی بڕیاره‌كانی ڕاكان سه‌عید و به‌رده‌وام كورد له‌و شاره ده‌چه‌وسێنێته‌وه.