پزیشكێكی پسپۆڕی ئازارشكاندن ئاماژه به حاڵه‌تێكی ته‌ندروستی له جومگه‌كان ده‌كات و ڕوونی ده‌كاته‌وه ده‌رهێنانی ئاو له جومگه‌كان له حاڵه‌ی ئاوساوی جومگه‌دا ده‌كرێ.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 11ی شوبات، د.هه‌ڤین كه‌ماڵ پزیشكی پسپۆڕی ئازارشكاندن بۆ "وشه" گوتی، هه‌ر كاتێك جومگه‌یه‌ك ئازار و ئاوسان و سوربوونه‌وه‌ی هه‌بوو، پزیشكی پسپۆڕ به پێویستی داده‌نێت كه ئاو یان ئه‌و شله‌یه‌ی له ناو جومگه‌كه‌دایه ده‌ربهێنرێت.
ئه‌و جومگه‌یه‌ی تووشی داخوران بووبێت له‌وانه‌یه شله‌كه‌ی ناوی زیاتر بكات
ڕوونیشی كرده‌وه، ئه‌و ئاوه‌ی له جومگه‌دا ده‌رده‌هێنرێ بۆ ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری ئاوسانه‌كه یان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی پاڵه‌په‌ستۆی ناو جومگه‌كه و كه‌م بوونه‌وه‌ی ئاوساویی و كه‌م كردنه‌وه‌ی ئازاره‌كه‌یه.
ئه‌و پزیشكه ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌و شله‌ی لاده‌برێت له‌ناو جومگه‌كه پێی ده‌وترێت شله‌ی ساینۆڤیه‌ڵ، كه كه‌مێك چه‌ور و لینج و خه‌سته و له‌ناو جومگه‌كه‌دا هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی كه‌م كه ده‌وری كركراگه‌كانی داوه و یارمه‌تی ئاسانكردنی جوڵه‌ی جومگه‌كان ده‌دات.
زیاتر گوتی، پێكهاته‌كانی شله‌ی ساینۆڤیه‌ڵ له‌وانه‌یه بگۆڕێت به‌پێی كات و ته‌ندروستی جومگه‌كه ده‌رده‌خات، بۆ نموونه ئه‌و جومگه‌یه‌ی تووشی داخوران بووبێت له‌وانه‌یه شله‌كه‌ی ناوی زیاتر بكات و هه‌میشه خه‌ستی كه‌متره شله‌كه‌ی وه‌ك له‌كاتی ئاسایی.
د.هه‌ڤین ئاماژه به‌و حاڵه‌تانه‌یش ده‌كات كه نا بێت شله له جومگه‌كاندا ده‌ربهێنرێ و ده‌ڵێت، له‌كاتی بوونی سه‌رچاوه‌ی هه‌وكردن و بوونی هه‌وكردنی پێست یا برین له جێگای ده‌رهێنانی ئاوه‌كه و بوونی هه‌ندێك نه‌خۆشی خوێن نابێت ئاوی جومگه ده‌ربهێنرێ.
هه‌روه‌ك باسی له‌وه كرد، ده‌رهێنانی ئاو له جومگه ته‌نیا پێنج بۆ 10 خوله‌ك ده‌خایه‌نێت و نه‌خۆش نابێت هیچ ده‌رمانێكی ڕووه‌كی به‌كار هێنابێت و هه‌ستیاری به هیچ ده‌رمانێك نه‌بێت.