موتهشهڕ حوسێن سامه‌ڕایی په‌رله‌مانتاری عێراق له لیژنه‌ی هه‌رێم و پارێزگاكان له دیمانه‌یه‌كی "وشه" ده‌ڵێ كه بۆ سه‌قامگیربوونی عێراق پێویسته دوو شت هه‌بێت، بوونی هێزێكی سیاسیی فه‌رمانڕه‌وا كه دادوه‌ری بچه‌سپێنێت و هه‌وڵیش بدات پاڵپشتی زیاترین هێزه‌كانی دنیا به‌ده‌ست بێنێت، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌كرێت ئه‌وه دۆخی عێراق به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
*له سایه‌ی چوونی عێراق به‌ره‌و قۆناغی دوای داعش و هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگاكان، عێراق به‌ره‌و كوێ هه‌نگاو ده‌نێت؟
ئه‌گه‌ر هێزی ده‌ره‌كی ده‌ست له دۆخه‌كه وه‌رنه‌دات وه‌ك ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی كاریگه‌ر له گۆڕه‌پانی عێراق وه‌ك ئێران و توركیا و سعوودیه و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، عێراقییه‌كان نووچ ده‌خۆن له دۆزینه‌وه‌وی چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ كێشه ناوهخۆیییهكانیان، چاككردنی دۆخه‌كه پێویست به چه‌ند هه‌نگاوێك ده‌كات وه‌ك دانانی یاسایه‌كی نوێی هه‌ڵبژاردن، واته هه‌ڵبژاردنێكی پاك و دوور له كاریگه‌ری سیاسی، بۆیه ئه‌گه‌ر بۆ باشكردنی دۆخه‌كه ته‌نیا پشت به عێراقییه‌كان ببه‌سترێت، ئه‌وه هیچ ئومێدێك نییه بۆ ده‌ربازبوون له‌و ته‌نگژانه‌ی كه هه‌یه.
*له‌باره‌ی رۆڵی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا و سیاسه‌ته‌كانی له به‌رامبه‌ر عێراق و ناوچه‌كه به گشتی و قسه‌كانی باڵوێزی ئه‌مه‌ریكا له‌باره‌ی رێككه‌وتنی ستراتیجی له‌گه‌ڵ عێراق، چی له دۆخه‌كه ده‌گۆڕن؟
ئه‌مه‌ریكا زۆر قسه‌ی كردووه و ئه‌وه‌ی له رابردوو لێمان بینی، قسه‌كردنێكی بێ كاركردن بوو، به‌ڵام ئێسته پێویسته ئه‌مه‌ریكا رۆڵی زیاتری هه‌بێت بۆ گێڕانه‌وه‌ی سه‌قامگیری بۆ ناوچه‌كه، نكۆڵی له‌وه ناكرێت كه ئه‌مه‌ریكا رۆڵی هه‌یه و كاریگه‌ری سه‌ره‌كی له گۆڕینی سیاسه‌تی ده‌ره‌كی وڵاتاندا هه‌یه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا رای ده‌گه‌یه‌نن وابێت به‌وه‌ی ئاسایشی عێراق به‌شێكه له ئاسایشی ئه‌مه‌ریكا، پێویسته ههڵسهنگاندنهوهیهكی نوێ بۆ قۆناغی دوای داعش بكرێت و كار بۆ سه‌قامگیری عێراق بكرێت، كه ئه‌و سهقاگیرییهش نابێت به‌بێ ئاشتهوایییهكی راسته‌قینه و جێبه‌جێكردنی بڕگه و ده‌قه‌كانی ده‌ستوور و دووباره هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه‌ی گشتی و رێگرتن له ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه و كه‌سانی پاك و ده‌ستپاك و خاوه‌ن توانستیش بێنه پێشه‌وه.
*ئاخۆ پڕۆژه‌كانی ئاشته‌وایی نیشتمانی له‌وانه‌ش پڕۆژه‌كه‌ی عه‌ماڕ حه‌كیم، تا چه‌ند راسته‌قینه‌ن و مه‌به‌ستی هه‌ڵبژاردن و راگه‌یاندنیان له پشته‌وه نییه؟
ئه‌و پڕۆژانه‌ی باس له ئاشته‌وایی نیشتمانی له عێراق ده‌كه‌ن، پێوه‌ستن به رۆڵی وڵاتانی ده‌ره‌كی و نێوده‌وڵه‌تی له عێراق، بۆ نموونه رۆڵی ئه‌مه‌ریكا كه بنیاتنه‌ری پرۆسه‌ی سیاسییه له عێراقدا، ئه‌گه‌ر بیه‌وێ دۆخه‌كه راسته‌ڕێ بكات، ئه‌وه پرۆسه‌كه سه‌ر ده‌گرێت و هه‌مووان ملكه‌چی ده‌بن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێسته هه‌یه به‌بێ ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی كه گرنگی به سه‌قامگیری عێراق بده‌ن، ئه‌وانه‌ی هه‌ن ته‌نیا ده‌بنه دروشمێك كه هیچ له بابه‌ته‌كه ناگۆڕن، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه دوای ئه‌وه‌ی پڕۆژه چاكسازییه‌كه‌ی حه‌كیم خرایه روو، یاسای حه‌شدی شه‌عبی له په‌رله‌مان خرایه روو، هاوپه‌یمانی هێزه عێراقییه‌كان (سوننه) داوای كرد ئه‌و بابه‌ته بۆ هه‌فته‌یه‌ك دوا بخرێت بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌یه‌وه، به‌ڵام هاوپه‌یمانی نیشتمانی (شیعه) سوور بوو له‌سه‌ر تێپه‌ڕاندنی و هه‌موو سازانهكانی سیاسی وه‌لانا، بۆیه بڕوام وایه نیازی ده‌ستبه‌رداربوون له به‌رامبه‌ر یه‌كتر نییه و ئه‌وه‌ی هه‌یه و ده‌گوترێت ته‌نیا دروشمه.
*عێراق له‌وه‌ته‌ی 1921ه‌وه ده‌وڵه‌ته و چه‌ندان شۆڕش و كوده‌تای تیادا رووی داوه، به‌ڵام تا ئێسته راسته‌ڕی نه‌بووه، بۆچی؟
هۆكاری ته‌نگژه‌كانی عێراق دوو شته، یه‌كه‌میان عێراق تاكه ده‌وڵه‌ته كه له‌سه‌ر زه‌وی و له‌ناو زه‌وی سه‌رچاوه و سه‌رمایه‌ی گرنگ و ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌یه كه هه‌ر له مێژووه‌وه تا ئێسته‌ش بووه‌ته جێی چاوتێبڕین و به‌ربه‌ره‌كانی وڵاتان، دووه‌م سروشتی گه‌لی عێراق به ئه‌سته‌م رازی ده‌بێ و حه‌زی به شۆڕش و ناڕه‌زایی هه‌یه، به درێژایی مێژوو گه‌لی عێراق تووشی كاره‌سات و نه‌گبه‌تی هاتووه‌ته‌وه و عێراق بووبووه گۆڕه‌پانی ململانێی هه‌ردوو ئیمپراتۆریی عوسمانی و فارسی و رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا، ئه‌مڕۆش هه‌مان شت دووباره ده‌بێته‌وه، به‌بڕوای من بۆ سه‌قامگیربوونی ئه‌و وڵاته پێویسته دوو شت هه‌بێت، ئه‌وانیش بوونی هێزێكی سیاسیی فه‌رمانڕه‌وا كه دادوه‌ری بچه‌سپێنێت و هه‌وڵیش بدات پاڵپشتی زیاترین هێزه‌كانی دنیا به‌ده‌ست بێنێت بۆ ئه‌وه‌ی چیتر عێراق نه‌بێته گۆڕه‌پانی ململانێی ئه‌و وڵاتانه، بۆیه ئه‌گه‌ر ئه‌وانه نه‌كرێت، ئه‌وه دۆخی عێراق به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
*داعش هات و زۆرینه‌ی ناوچه سوننه‌كانی وێران كرد، دواتر به‌هۆی جه‌نگی ئازادكردنه‌وه ئه‌و ناوچانه وێرانتر كران، ئاخۆ لێره‌دا به‌رنامه‌یه‌كی داڕێژراو نابینی كه مه‌به‌ستی لێدانی سوننه و وێرانكردنی ناوچه‌كانیانه؟
ئه‌وانه‌ی شاره‌زای سروشتی گه‌لی ئێرانن كه چه‌ند ساڵێك به چنینی فهرشێكهوه خه‌ریك ده‌بن، ئه‌وان خاوه‌نی هه‌ناسه‌یه‌كی درێژ و ئارامگرن، ئه‌وه‌ش له گه‌لی فارس ناسراوه زیاترین گه‌لن كه له‌ناو دڵیان رق و كینه ده‌پارێزن، بۆیه ئێران جه‌نگی هه‌شتاكانی بۆ عێراقییه‌كان له‌یاد نه‌كردووه، ئێسته‌ش ئێرانییه‌كان رۆڵی گه‌وره‌یان بینی له درز تێخستنی ریزه‌كانی گه‌لی عێراق، ئێسته ره‌نگه وا ببینرێ كه فه‌رمانڕه‌وایی له عێراق بۆ شیعه‌یه، به‌ڵام ئه‌وانی وردتر ده‌بنه‌وه ده‌بینن كه شیعه‌كانی عێراق خۆیان بوونه‌ته سووته‌مه‌نی جه‌نگێكی دۆڕاو له ئێسته و دواڕۆژیش، من پێشتر له دیدارێك له‌گه‌ڵ عه‌لائه‌دین برۆجه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ی دۆستایه‌تی عێراقی ئێران راشكاوانه پێم گوت، مادام تۆ باسی پێوه‌ندی پته‌وی عێراق و ئێران ده‌كه‌یت داوایهكهم هه‌یه، پێم گوت كه له پێناو دواڕۆژی شیعه له عێراق دادوه‌ر بن له‌گه‌ڵ سوننه، چونكه ئه‌و سته‌مه‌ی ئێسته له سوننه ده‌كرێت، رۆژێك دێت كه فه‌رمانڕه‌وایی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سوننه و ئه‌وكات ئه‌وانیش تۆڵه له شیعه ده‌كه‌نه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێسته شیعه له سوننه‌ی ده‌كاته‌وه، بۆیه داوات لێ ده‌كه‌م كه كار له حكوومه‌تی عێراق بكه‌یت بۆ دانی مافی سوننه و له گۆڕنانی فیتنه و چیتر ناكۆكی سوننه و شیعه نه‌كرێته ئاگرێكی به‌رده‌وام، ئه‌و زیاتر له 20 خولهك قسه‌ی كرد و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی عێراقی نه‌كرد، من قسه‌كانیم بڕی و گوتم من قسه له‌باره‌ی عێراقه‌وه ده‌كه‌م نه‌ك ئێران، ئه‌و له به‌رده‌م 12 په‌رله‌مانتار و باڵوێزی ئێران له به‌غدا گوتی، تۆ وه‌ره بۆ ئێران له‌وێ قسه ده‌كه‌ین، بۆیه به راشكاوی ده‌یڵێم كه داعش بۆ تێكدانی پێوه‌ندیی نێوان شیعه و سوننه هات، هه‌روه‌ها به پاڵپشتی كه‌سانێك هات و ناوچه سوننه‌كانی وێران كرد و عێراق به گشتی زیانی به‌ركه‌وت، به‌ڵام زیانی گه‌وره به ناوچه سوننه‌كان كه‌وت، ئه‌گه‌ر واش نییه، چۆن ده‌كرێت ژماره‌یه‌ك چه‌كدار له سووریاوه بێن و بیابان ببڕن و مووسڵ داگیر بكه‌ن و دوو فرقه‌ی سه‌ربازی ببه‌زێنن و به به‌های زیاتر له 24 ملیۆن دۆلار چه‌ك ده‌ستبه‌سه‌ردا بگرن له چه‌كی قورس و وێرانكار، ئه‌وان چۆن توانییان و كێ رێگه‌ى پێ دان له‌و كاته‌ی ئه‌وان به ئاڵا و به ئاشكرا هێرشیان ده‌كرد، بۆیه ئه‌وه‌ی رووی دا پلانێكی ترسناك بوو بۆ هاتنی داعش و كۆنترۆڵكردنی مووسڵ و سه‌ڵاحه‌دین و رێخۆشكردن بۆ كوشتنی هه‌زار و 700 گه‌نجی شیعه كه ته‌نیا تاوانی ئه‌وان ئه‌وه‌بوو كه ده‌بوو له تكریت بكوژرێن بۆ نانه‌وه‌ی فیتنه‌یه‌كی نه‌بڕاوه، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم كه پیلانێكی مه‌ترسیدار هه‌یه بۆ تێكدانی پێوه‌ندی عێراقییه‌كان، ئه‌گه‌ر نا ئه‌وانه‌ی باسی پاڵپشتی و به‌هاناهاتنی شیعه ده‌كه‌ن دروشمه‌كه‌یان راست نییه، باشترین به‌ڵگه‌ش بۆ ئه‌وه شیعه‌كانی عه‌ره‌بستانه له ئێران هه‌مان مافی شیعه‌كانی تریان نییه، بۆیه ده‌وێ ئه‌وه دووپات بكه‌مه‌وه كه عێراقییه‌كان به شیعه و سوننه و كورد و كریستیان و ئێزیدی و سائیبه، ته‌نیا ئه‌وه‌یان له پێشه كه بۆ یه‌كتر بگه‌ڕێنه‌وه و واز له پاڵپشتی ده‌ره‌كی بێنن و ئه‌وكات ده‌توانن وڵاتێكی پێشكه‌وتوو بنیات بنێن.
*نێو ماڵی سوننه په‌رته‌وازه‌یه، ئاخۆ ئه‌و په‌رته‌وازه‌یییه به‌هۆی سه‌رانی سوننه‌یه یان خه‌ڵكه‌كه‌ی و ئه‌وان بۆ هه‌ڵبژاردن هیچ پڕۆژه‌یه‌كیان هه‌یه بۆ كۆبوونه‌وه؟
كێشه‌كه‌ی پێكهاته‌ی سوننه ئه‌وه‌یه كه هیچ ده‌وڵه‌تێك نییه چاودێرییان بكات و زۆر له هێزه‌كانیان بكات بۆ لێك نزیكبوونه‌وه، جیاوازی بۆچوون شتێكی ئاسایییه، به‌ڵام به‌و هۆیه‌ی كه هیچ وڵاتێك نییه كه كۆیان بكاته‌وه ئه‌وان وایان به‌سه‌ر هات، كاتێك ئه‌مه‌ریكا هاته عێراق سوننه‌كان بوونه دوو به‌ش، به‌شێكیان وایان بینی كه داگیركاری واقیعه و پێویسته مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا بكه‌ن و ئه‌وان چوونه ناو پرۆسه‌ی سیاسی و دا‌واشیان له سوننه كرد ببنه به‌شێك له پرۆسه‌ی سیاسی، به‌شه‌كه‌ی تریان ناڕازی بوون و په‌نایان بۆ به‌رگریكردن برد و به‌بێ بوونی روویه‌كی سیاسی ده‌ستیان به به‌رگریكردن به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌ریكا كرد، بۆیه له كۆتادا نوێنه‌رایه‌تی سوننه له حكوومه‌ت لاوازی تێ كه‌وت جا به‌هۆی به‌شداری نه‌كردن یان هه‌ڕه‌شه لێكردنی له‌لایه‌ن گرووپه‌كانی وه‌ك قاعیده و نه‌یارانی پرۆسه‌ی سیاسی، بێجگه له حسێبكردنی سوننه له به‌شدارانی پڕۆسه‌ی سیاسی به ناپاك و حه‌ڵاڵكردنی خوێنی، راستییه‌كه‌ی به‌رگریكردنی داگیركاری هه‌ڵه نه‌بوو، به‌ڵام ده‌بوو نوێنه‌رایه‌تییه‌كی سیاسی هه‌بووایه، بۆیه له كۆتادا به‌رگریكردن به كۆتا هات و عێراق راده‌ستی ئێران كرا و ده‌ست له هه‌موو بچووك و گه‌وره‌ی عێراق وه‌رده‌دات، بۆیه هه‌مووان زیانیان كرد به كورد و سوننه و شیعه، ئه‌وان زیانیان كرد له‌وه‌ی عێراق ببێته ده‌وڵه‌تێكی خاوه‌ن ده‌ستوورێكی جێبه‌جێكراو و خاوه‌ن داهاتێكی پارێزراو.
*له سایه‌ی خواستی كورد بۆ سه‌ربه‌خۆیی و شیعه بۆ پێكهێنانی زۆرینه‌ی سیاسی له داهاتوودا، ئاخۆ خواستی سوننه و بژاره‌كانی به‌رده‌میان چییه؟
به بڕوای من عێراق له كورد و شیعه سه‌قامگیر نابن ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه وه‌ك ئێسته بمێنێته‌وه، بۆیه ئه‌و سه‌قامگیرییه‌ی كه هه‌مووان ده‌یانه‌وێ بریتییه له پاراستنی مافی هه‌موو لایه‌ك، له‌باره‌ی كورد كه نه‌ته‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ن و له چوار وڵات‌دا هه‌ن، هیچ كێشه‌یه‌ك نییه ئه‌گه‌ر داوای ده‌وڵه‌تی خۆیان بكه‌ن ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ كه ئه‌وه به‌خۆیانه‌وه پێوه‌سته، به‌ڵام به بۆچوونی خۆم چه‌ند لایه‌نێك هه‌ن كه بوونه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتنی ناكۆكی له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی كه له كۆتادا وا ده‌كات كه یه‌كڕیز نه‌بن، بۆ نموونه جیاوازییه‌ك هه‌یه له بۆچوون له به‌رامبه‌ر پێوه‌ندی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا، بۆیه به بۆچوونی خۆم ده‌رباز بۆ هه‌مووان وه‌ك كورد و شیعه و سوننه ئه‌وه‌یه كه به‌ره‌و فیدراڵی و ده‌سه‌ڵاتی روون بچین كه هه‌مووان پشتی پێ ببه‌ستن بۆ پاراستنی مافی هه‌موو پێكهاته‌كان و بوونی حكوومه‌تێك كه هه‌مووان تیایدا به‌شداری بكه‌ن و كه‌سێكی شایسته به‌ڕێوه‌ی ببات.
*ئاخۆ كێشه‌ی سه‌ره‌كیی عێراق خۆی له ناشایسته‌یی كه‌سانی خاوه‌ن بڕیار و رێخۆشكردنیان به جێبه‌جێكردنی ئه‌جیندای ده‌ره‌كی نابینێته‌وه؟
ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسیی به‌ڕێوه ده‌برد بیری له بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و سه‌قامگیرییه‌كه‌ی بكردایه‌وه، ئه‌وه نه‌ده‌گه‌یشتینه ئه‌و رۆژه و ئه‌و ده‌ستووره‌ی كه ره‌خنه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ره ئه‌گه‌ر 50%یمان جێبه‌جێ بكردایه، دۆخه‌كه 100% له ئێسته باشتر ده‌بوو، به‌ڵام ده‌ستوور فه‌رامۆش كرا ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێت كه له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌نێك یه‌ك ده‌گرێته‌وه.
*هه‌رێم و به‌غداش پابه‌ندییان به ده‌ستوور بۆ یه‌كلاكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانیان دووپات كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كێشه‌كانیان بۆچی چاره‌سه‌ر نابێت؟
به بڕوای خۆم كێشه‌كه له نه‌بوونی نیازپاكییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، ئێمه ده‌مانتوانی ئه‌وه‌ی له‌سه‌ری رێك ده‌كه‌وین چاره‌سه‌ریان بكه‌ین و ئه‌وه‌شی ناكرێ دوای بخه‌ین، به‌ڵام به بڕوای خۆم ده‌ستوه‌ردانی ئه‌جیندای ده‌ره‌كی و رێگرتنی له بڕیاردانێكی ته‌واو عێراقی، وڵاتیان گه‌یانده ئه‌و رۆژه.