بیانووی توركیا و ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته له ناوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، هه‌میشه هێشتنه‌وه‌ی سووریییه‌كان بووه له خاكی خۆیان و دووپاتیان له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه به‌رگه‌ی هاتنی په‌نابه‌ری زیاتر ناگرن، به‌ڵام له‌و دۆخه نه‌خوازراوه‌ی له ئیدلب دروست بووه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ئاماده‌ییان ده‌ربڕیووه پێشوازی له ئاواره‌كان بكه‌ن، ئه‌مه‌یش ئه‌نكه‌ره و ئه‌ردۆغانی به ته‌واوی تووڕه كردووه.
جه‌نه‌ڕاڵ مه‌زلووم كۆبانی فه‌رمانگی گشتی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات له‌وباره‌وه له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه، كه پێشوازییان له هه‌زاران ئاواره‌ی ئیدلب كردووه، تا له ناوچه ئارامه‌كانی ژێر ده‌ستی ئه‌وان بمێننه‌وه و درێژه به ژیانی خۆیان بده‌ن.
ئاماژه‌ی داوه، پێشبینی هاتنی ژماره‌یه‌كی زۆرتری ئاواره‌كان ده‌كه‌ین، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ده‌رگامان كرایه‌وه و هه‌موومان خه‌ڵكی سووریا و كه‌سی یه‌كترین و له دۆخێكی وادا به هانای یه‌كتره‌وه دێین، بۆیه داوا له هه‌مووان ده‌كه‌ین ڕوو له ناوچه‌كانی ئێمه بكه‌ن و نه‌چنه وڵاتانی تره‌وه.
ڕۆژئاوا پێشوازی له ئاواره‌كانی ئیدلب ده‌كات و بیانووی توركیا بۆ فشار خستنه سه‌ر ئه‌وروپا له‌ناو ده‌بات
ئه‌و داوایه‌ی فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی هه‌سه‌ده، پووچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ئه‌و بیانووه‌ی توركیایه كه هه‌میشه له نێوه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به‌كاری ده‌هێنێ و ڕه‌وایه‌تی به پرۆسه داگیركارییه‌كانی له سووریا ده‌دات.
ئیبراهیم كابان توێژه‌ر و سه‌رنووسه‌ری پێگه‌ی جیۆستراتیجی له‌وباره‌وه بۆ پێگه‌ی
ئه‌لفه‌جر گوتی، ئه‌و داوایه‌ی جهنهرأل كۆبانێ كارێكی زۆر گه‌وره‌یی مرۆییه و له هه‌مان كاتیش به ته‌واوی پیلانه‌كانی توركیا بۆ سووریا تووشی گرفت و كۆسپ ده‌كات و چیتر ناتوانن كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبخه‌ڵه‌تێنن و فشار له‌سه‌ر یه‌كێتیی ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر كۆمه‌كیان نه‌كه‌ن، ده‌رگا به ڕووی په‌نابه‌ران ده‌كه‌نه‌وه.
زیاتر گوتی، سه‌ركردایه‌تیی كورد له ڕۆژئاوا په‌یان به‌و پیلانه‌ی توركیا بردووه، بۆیه ئه‌و ده‌سپێشخه‌رییه‌یان به په‌له ڕاگه‌یاند و ده‌یانه‌وێ به كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی پێشان بده‌ن، كه ئه‌وه توركیا نییه كه په‌نابه‌رانی سووریا كۆمه‌ك ده‌كات، به‌ڵكوو بۆ سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆی په‌نابه‌ران به‌كاردێنێت.