وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین له راگه‌یه‌نراوێكدا ژماره‌ی قوربانیان و تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاو كرده‌وه كه له ماوه‌ی 24 سه‌عاتدا 97 قوربانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه.
لە ماوەی 24 سەعاتی رابردوو هه‌زار و 638 كه‌س تووشی ڤایرۆسەکە بوون
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی شوبات، ماڵپه‌ڕی "
عه‌ره‌بیه" له زاری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی چین بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی 24 سه‌عاتی رابردوودا 97 كه‌س به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه گیانیان له ده‌ست داوه، به‌مه‌یش ژماره‌ی قوربانیانی ئه‌و ڤایرۆسه گه‌یشته هه‌زار و 113 كه‌س.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، هه‌ر له ماوه‌ی ئه‌و 24 سه‌عاته‌دا هه‌زار و 638 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌مه‌یش ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سه‌رانسه‌ری چین گه‌یشتووه‌ته 44 هه‌زار و 276 تووشبوو.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئاماژه به ته‌شه‌نه‌كردنی خێرای كۆرۆنا له ویلایه‌تی هوبی چین كراوه و له كۆی ئه‌و 97 قوربانییه 94 كه‌سیان دانیشتووی ئه‌و ویلایه‌ته‌ن.
رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی له ئامارێكدا ئاشكرای كردووه، ڤایرۆسی كۆرۆنا له 24 وڵاتی دنیادا بڵاو بووه‌ته‌وه و له ده‌ره‌وه‌ی چین ته‌نیا 319 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی دوێنێ له به‌ریتانیا یه‌ك له تووشبووه‌كان چاره‌سه‌ری ته‌واوه‌تی وه‌رگرتووه، ئه‌و ژماره‌یه دابه‌زی بۆ 318 كه‌س.