وه‌زاره‌تی دادی وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، پێنج هاووڵاتیی له نیویۆرك و تكساس به تاوانی سووڕانه‌وه له سزاكانی واشنتن بۆ سه‌ر تاران گرت.
یەک لە گیراوەکان خاوەنی کۆمپانیایەکی نێودەوڵەتی بواری نەوتە
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی شوبات، ئاژانسی "ئه‌وروپای ئازاد"
زه‌مانه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، پێنج هاووڵاتیی ئه‌مه‌ریكی به تاوانی سپیكردنه‌وه‌ی پاره بۆ ئێران و هه‌وڵدان بۆ فرۆشتنی نه‌وتی ئێران به چین، له‌لایه‌ن دادگای فیلادێلفیاوه گیران.
له راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه دراوه، هه‌ریه‌كه له جینیو وانگ، رۆبێرت تویتس و نیكۆلاس جیمس فاكس، دانیشتووی دالاس و دانێڵ دی لاین دانیشتووی تكساس و نیكۆلاس هوان دانیشتووی ویلایه‌تی نیویۆرك، ئه‌و پێنج تاوانباره‌ن كه له‌لایه‌ن دادگای ئه‌مه‌ریكاوه فه‌رمانی گرتنیان بۆ ده‌رچووه.
ئه‌و تاوانبارانه هه‌وڵیان داوه نه‌وتی ئێران به قاچاخ بۆ پاڵاوگه‌یه‌كی چین بگوازنه‌وه و هاوكات له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی داددا هاتووه، ویستوویانه پاره بۆ ئێران سپی بكه‌نه‌وه.
ئاژانسی رۆیته‌رز له به‌دواداچوونێكدا ئاشكرای كردووه، دانێڵ دی لاین به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمپانیای "ستایك رۆیاڵیست ئێڵ نئێڵ سی"یه كه كۆمپانیایه‌كی فه‌رمییه و مۆڵه‌ته‌كه‌ی له ویلایه‌تی تكساس وه‌رگرتووه، كۆمپانیاكه مافی فرۆشتن و دۆزینه‌وه‌ی نه‌وتی له‌لایه‌ن وڵاته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا پێ دراوه.
ئه‌مه‌ریكا له‌دوای ده‌رچوونی له رێككه‌وتنه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی ئێران و پێنج وڵاته زلهێزه‌كه‌ی دنیا، سزا ئابوورییه‌كانی پێوه‌ست به چالاكی ناوكی سه‌ر ئێرانی كارا كرده‌وه، به‌پێی ئه‌و سزایانه هیچ كۆمپانیا و وڵاتێك مافی مامه‌ڵه‌كردنی بازرگانی و كڕین و فرۆشتنی نه‌وتی له‌گه‌ڵ ئێران نییه و ئه‌گه‌ر سه‌رپێچی سزاكه بكرێت، ئه‌وا ئه‌مه‌ریكا ئه‌و لایه‌نه سزا ده‌دات كه پێشێلی بڕیاره‌كه‌ی كردووه.