ئه‌مڕۆ واده‌ى ئه‌و لێخۆشبوونه ته‌واو ده‌بێت كه ئه‌مه‌ریكا به عێراقى داوه بۆ كڕینى گازى سروشتى له ئێران. به‌ڵام به‌رپرسانى عێراق ئاماژه به دانوستاندنى به‌رده‌وامی عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌كه‌ن.
میدیاكانى عێراق بڵاویان كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ى شوبات، دوایین رۆژى ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یه كه ئه‌مه‌ریكا به عێراقى دابوو بۆ كڕینى گازى سروشتى له ئێران. چه‌ند به‌رپرسێكى عێراقى كه ناویان ئاشكرا نه‌كراوه به ماڵپه‌ڕى
سۆمه‌رییه نیوزیان راگه‌یاندووه، ئه‌گه‌رى ئه‌وه هه‌یه جارێكى تر ئه‌مه‌ریكا ئه‌و واده‌یه درێژ بكاته‌وه، چونكه عێراق پێویستى به گازى سروشتى هه‌یه بۆ به‌كارخستنى وێستگه‌كانى كاره‌با.
ئه‌مه‌ریكا و عێراق له‌سه‌ر گازى سروشتى ئێران دانوستاندن ده‌كه‌ن
به‌ڵام له‌سه‌ر ئاستى فه‌رمى تا ئێسته هیچ به‌رپرسێكى عێراقى و ئه‌مه‌ریكى قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نه‌كردووه.
ماڵپه‌ڕى
گلگامێشى عێراقى لێدوانێكى ئه‌حمه‌د عه‌بادى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى عێراقى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئاشكراى كردووه، دانوستاندن له نێوان عێراق و ئه‌مه‌ریكا له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته به‌رده‌وامه و به‌رپرسانى عێراق پلانى خۆیان له‌باره‌ى دابینكردنى گازى سروشتى به ئه‌مه‌ریكا داوه.
له مانگى تشرینى دووه‌مى ساڵى 2018، پێنج مانگ دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران كشایه‌وه، كۆمه‌ڵێك سزاى به‌سه‌ر كه‌رتى وزه‌ى ئێران سه‌پاند و به‌گوێره‌ى ئه‌و سزایانه، نابێت هیچ وڵات و كۆمپانیایه‌ك گاز و نه‌وتى ئێران بكرێت، به‌ڵام لێخۆشبوو‌ن به عێراق درا بۆ ئه‌وه‌ى پێدوایستى خۆى له گازى سروشتى له ئێران هاورده بكات، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى كاتى كه ئه‌مڕۆ ئه‌و واده‌یه ته‌واو ده‌بێت.