شه‌وی رابردوو كۆمپانیای سامسۆنگ له ئاهه‌نگێكی ڕاسته‌وخۆدا، چه‌ندان به‌رهه‌می خسته ڕوو، له‌ناویاندا مۆبایلێكی نوێ بوو له "جۆری گالاكسی ئێس 20" كه به سێ دیزاینی و جۆری جیاواز به دنیادا بڵاوی ده‌كاته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
samsung" زانیاری له‌باره‌ی مۆبایله‌كه بڵاو كرده‌وه به‌وه‌ی مۆبایله نوێیه‌كه به سێ جۆر دروست كردووه، "گالاكسی ئێس 20، گالاكسی ئێس 20 پڵه‌س و گالاكسی ئێس 20 ئاڵتڕا"، به‌ڵام ئه‌م سێ جۆره له زۆر شت‌دا جیاوازن، وه‌ك "خێرایی، كامێرا، دیزاین و سكرین"، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندی خۆیانن و شێوه‌یه‌كی ناوازه‌یان داوه به نه‌وه‌ی تازه‌ی سامسۆنگ.
هەر سێ گالاکسییەکە خاوەنی سیستمی ئینتەرنێتی 5Gین
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گالاكسی ئێس 20: خاوه‌ن شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی 6.2 ئینجه له‌گه‌ڵ سیستمی 4K، كامێراكه‌ی 64 مێگاپێكسڵه و ده‌توانێ تا دووری 30x زووم بكات، پاترییه‌كه‌یشی 4000 میلی ئه‌مپێره، هه‌روه‌ها میمۆری ناوه‌كی تا 256 گێگابایت زیاد ده‌كات، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه ڕامی 16 مۆبایله‌كه‌یه كه گێگابایته. سامسۆنگ نرخه‌كه‌یشی ئاشكرا كردووه كه "999 دۆلاری ئه‌مه‌ریكاییه".
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گالاكسی ئێس 20 پڵه‌س: شاشه‌ی گه‌وره‌تر كراوه و 6.7 ئینجه و به سیستمی 4K كار ده‌كات، به‌ڵام كامێراكه‌ی هاوشێوه‌ی گالاكسی ئێس 20ـه كه 64 مێگاپێكسڵه و ده‌توانێ تا دووری 30x زووم بكات، هاوكات ڕامی 16 گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی تا 512 گێگابایت زیاد ده‌كات، به‌ڵام پاترییه‌كه‌ی به‌هێزه، چونكه 4500 میلی ئه‌مپێره، نرخی ئه‌مه‌یان "هه‌زار و 199 دۆلاره".
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی گالاكسی ئێس 20 ئاڵتڕا: جیاواز له هه‌ردووكیان گه‌وره‌ترین شاشه‌ی هه‌یه كه 6.9 ئینجه، به‌ڵام سیستمه‌كه‌ی 8Kیه كه جوانترین شاشه‌ی پێ به‌خشیوه و جوانترین و ناوازه‌ترین كامێرای به 108 مێگاپێكسڵ تێدا جێگیر كراوه و ده‌توانی تا دووری 100x زووم بكات.
تا ئێسته هیچ مۆبایلێك ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه‌ی نییه، به‌ڵام هاوشێوه‌ی دوو جۆره‌كه‌ی تر ڕامی 16 گێگابایته، میمۆری ناوه‌كی بۆ یه‌ك تێڕا بایت زیاد ده‌كات و پاترییه‌كه‌یشی 5000 میلی ئه‌مپێره، ئه‌وه‌یش نرخه‌كه‌ی ده‌گاته هه‌زار و 399 دۆلار.