له كاتێكدا سه‌رنجى كۆمه‌ڵگاى نێوده‌وڵه‌تى له‌سه‌ر پێكدادانه‌كانى توركیا و حكوومه‌تى سووریایه له ئیدلب، له قامشلۆ شه‌ڕ و پێكدادان له‌نێوان هێزه‌كانى ئه‌سه‌د و هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رووده‌دات، به‌مه‌یش لاپه‌ڕه‌یه‌كى تر له جه‌نگى نۆ ساڵه سووریا ده‌كرێته‌وه.
به‌یانیى ئه‌مڕۆ چوارشه‌م له رۆژئاواى كوردستان به دیاركراوى له قامشلۆ، شه‌ڕ و پێكدادان له نێوان میلیشیاكانى ئه‌سه‌د و كاروانێكى ئه‌مه‌ریكا دروست بوو، ئه‌مه له كاتێكدایه سه‌رنجى دنیا له‌سه‌ر شه‌ڕى حه‌له‌ب و ئیدلبه، له باكورى رۆژئاواى سووریا، چونكه له‌وێ رووسیا و سووریا و توركیا كه‌وتوونه‌ته ململانێیه‌كى توند.
به تایبه‌تى توركیا و حكوومه‌تى سووریا راسته‌وخۆ هێز له دژى یه‌كتر به‌كارده‌هێنن.
ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێ سنوورى هه‌ژموونى خۆى له رۆژئاواى كوردستان دیار بكات
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا هه‌ندێك ورده‌كارى رووداوه‌كه باس ده‌كات و ده‌ڵێ به‌هۆى تێپه‌ڕبوونى هه‌ڵه‌ى كاروانێكى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا بووه به گوندى خربه عه‌مۆ له رۆژهه‌ڵاتى قامشلۆ، ئه‌م ناوچه‌یه‌یش له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتى میلیشیایه‌كى سه‌ر به به‌شار ئه‌سه‌ده. سه‌ره‌تا هێزه‌كانى ئه‌سه‌د ته‌قه‌یان له كاروانه‌كه‌ى ئه‌مه‌ریكا كردووه، ئینجا ئه‌مه‌ریكییه‌كان وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و له ئه‌نجام دا كه‌سێك له میلیشیاكان كوژراوه، دواتر فڕۆكه‌ى ئه‌مه‌ریكى هه‌ڵساوه و به بۆردمانكردن تواتیویهتى دوو ئۆتۆمبیلى سه‌ربازى رزگار بكات كه له گونده‌كه هه‌وڵیان گرتنیان دراوه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ راسته ئه‌مه یه‌كه‌م رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا و سووریا نییه له‌وه‌ته‌ى جه‌نگى هاوپه‌یمانى له هاوینى 2014 وه له‌دژى داعش هه‌ڵگیرساوه، به‌ڵام پێنج ره‌گه‌زى نوێ له ناو رووداوه‌كه هه‌ن:
یه‌كه‌م: له ئایارى 2017 ئه‌و سوپایه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه له بنكه‌ى ته‌نف جیچگیركراوه، بۆردمانى هێزێكى سه‌ر به دیمه‌شقیان كرد، كه هه‌وڵیان ده‌دا له بنكه‌كه نزیك ببنه‌وه. له حوزه‌یرانى هه‌مان ساڵ فڕۆكه جه‌نگییه‌كانى ئه‌مه‌ریكا فڕۆكه‌یه‌كى سووریا خسته خواره‌وه كه له دژى هاوپه‌یمانانى ئه‌مه‌ریكا "هه‌سه‌ده" ده‌جه‌نگا. له هه‌ردوو حاڵه‌ته‌دا ئه‌مه‌ریكا ده‌یوست به‌رگرى له هێزه‌كانى هاوپه‌یمانى خۆى بكات و هێڵى سوور دابنێ.
به‌ڵام پێكدادانى ئه‌مڕۆ به بڕیارى واشنتن بوو بۆ پاراستنى هێزه گهڕۆكهكانى خۆى بوو، تا سنوورى ده‌سه‌ڵاتى خۆى له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات بپارێزێت، نه‌وه‌ك پێگه‌ى هاوپه‌یمانانى "هه‌سه‌ده" دیار بكات.
دووه‌م: ئه‌مه یه‌كه‌م پێكدادانه كه دواى بڕیارى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا بۆ هێشتنه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا رووده‌دات. دۆناڵد تره‌مپ له مانگى ئۆكتۆبه‌ر هێزه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له رۆژئاواى كوردستان كشانده‌وه، ئه‌مه‌یش وایكرد رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر ببێته‌وه، چونكه توركیا هێرشى كرده سه‌ر ناوچه‌كان. به‌ڵام دواتر ئه‌مه‌ریكا هێزێكى تر‌ى گه‌ڕانده‌وه به‌ناوى پاراستنى سه‌رچاوه نه‌وتییه‌كان.
سێیه‌م: ئه‌و پێكدادانه هاوكاته له‌گه‌ڵ سه‌ردانى جیمس جیفرى بۆ ئه‌نكه‌ره. جیفرى نێرده‌ى تایبه‌تى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكایه بۆ كاروبارى سووریا، ئه‌و ده‌یه‌وێ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركیا كۆببێته‌وه بۆئه‌وه‌ى تاوتوێى ئه‌و شه‌ڕه بكات كه له‌نێوان توركیا و حكوومه‌تى سووریا دروست بووه. جیفرى له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى راى گه‌یاند ئه‌مه‌ریكا پاڵپشتى توركیا ده‌كات چونكه ئه‌ندامى ناتۆیه. له ماوه‌ى رابردوودا 13 سه‌ربازى توركیا به‌هۆى هێرشه‌كانى سوپاى سووریاوه كوژراون.
چواره‌م: میدیاكانى ئه‌سه‌د به فه‌رمى باسیان له رووداوه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ كردووه، له‌وانه ئاژانسى هه‌واڵى سووریا ناسراو به "سانا" بڵاوى كردووه‌ته‌وه "بازگه‌یه‌كى سوپاى سووریا چوار ئۆتۆمبیلى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكایان له رێگه‌ى سویس- عه‌لایا- خربه عه‌مۆ وه‌ستاندووه، دواتر سه‌دان كه‌س كۆبوونهتهه، بۆ ئه‌وه‌ى رێگه به ئۆتۆمبیله‌كان نه‌ده‌ن تێپه‌ڕن و ناچاری گه‌ڕانه‌وه‌یان بكه‌ن، به‌ڵام سه‌ربازانى ئه‌مه‌ریكا ته‌قه‌یان له خه‌ڵكه‌كه كردووه و كه‌سێكى سڤیلیان كوشتووه".
گومان ده‌كرێت ئێران هانى هۆزه عه‌ره‌بییه‌كانى سووریا بدات له دژى ئه‌مه‌ریكا
پێنجه‌م: راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسى له دوایین خاڵدا باسى له‌وه كردووه، ئه‌م رووداوه یه‌كه‌م رووداوى پێكدادانه‌ى ئه‌مه‌ریكا و ئه‌سه‌ده دواى كوژرانى قاسم سلێمانى فه‌رمانده‌ى فه‌یله‌ق قودسى سوپاى پاسداران، كه له سه‌ره‌تاى مانگى رابردوو له ئه‌نجامى هێرشێكى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا كوژرا. بۆیه له‌وانه‌یه تاران بیه‌وێ له رۆژهه‌ڵاتى فوڕات تۆڵه له ئه‌مه‌ریكا بكاته‌وه و بۆ ئه‌مه‌یش هۆزه‌كان به‌كارده‌هێنێ و هاوئاهه‌نگى دیمه‌شق و تارانیش له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌یه. ته‌نانه‌ت تێبینى كراوه میلیشیكانى ئێران له هێرشه‌كانى ئه‌م دواییه سووریا بۆ سه‌ر ئیدلب به‌شدارن.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له هاوینى 2014 بۆ شه‌ڕى دژى داعش هێزه‌كانى رووانه‌ى رۆژئاواى كوردستان و سووریا كرد، دواتر له كۆتایى 2018 دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى دا، له مانگى ئۆكتۆبه‌رى ساڵى 2019 هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رۆژئاواى كوردستان كشانه‌وه، به‌ڵام دواتر به چه‌ند هه‌فته‌یه‌كى كه‌م ئه‌مه‌ریكا دووباره هێزى ره‌وانه‌ى خۆرئاواى كوردستان كرد، به مه‌به‌ستى پاراستنى بیره نه‌وتییه‌كان.