ته‌نگژه‌كانی ناو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان قۆناغێكی تری نا، له‌سه‌ر هێنانی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌و حزبه كێشه‌ی نوێ دروست بووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامه، به‌ڵام هه‌ریه‌كه له كۆسره‌ت ره‌سووڵ و به‌رهه‌م ساڵح دژایه‌تی ئه‌و سیسته‌مه ده‌كه‌ن.
له سێیه‌م كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كه هه‌فته‌ی ڕابردوو به‌ڕێوه چوو، بڕیار درا یه‌كێتی به سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی به‌ڕێوه بچێت و هه‌ر دوای ئه‌و ئه‌و بڕیاره هه‌ریه‌كه له لاهوور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی خۆیان كاندید كرد و له كۆبوونه‌وه‌ی دوێنی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیش له ڕێی میدیا سێبه‌ره‌كانیانه‌وه ڕایان گه‌یاند كه ئه‌وان بوون به هاوسه‌رۆكی یه‌كێتی، به‌ڵام دواتر ڕه‌ت كرایه‌وه.
هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سووڵ جارێكی تر لێك نزیك بوونه‌ته‌وه
له‌گه‌ڵ ڕاگه‌یاندنی سیسته‌می هاوسه‌رۆكی بۆ یه‌كێتی هه‌ریه‌كه له به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سووڵ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی باڵای سیاسیی یه‌كێتی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی و دووپاتیان كردووه كه پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و پۆسته پێویستی به‌ڕێككه‌وتن هه‌یه له‌نێوان كه‌سه‌كان. باڵه‌كانی یه‌كێتی و فراكسیۆن و ئۆرگانه‌كانیش هه‌ریه‌كه و به‌جۆرێك دژایه‌تی ئه‌و سیسته‌مه وه‌ستانه‌وه و ده‌ڵێن، نابێت له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌یه‌كه‌وه یه‌كێتی قۆرخ بكرێ.
ئێسته هاوشێوه‌ی سه‌رده‌می ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سووڵ جارێكی تر لێك نزیك بوونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌یش له‌پێناو ڕێگرتن له هه‌وڵه‌كانی بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی یه‌كێتی له ڕێی سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی.
ناوه‌ندی بڕیاری ناو یه‌كێتی چی بوو؟
ئێواره‌ی رۆژی یه‌كی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری ساڵی 2016 جێگرانی سكرتێری گشتی و 18 به‌رپرسی باڵای یه‌كێتی له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا باڵی ناوه‌ندی بڕیاریان ڕاگه‌یاند و ئه‌وكاته باڵی هاوسه‌ری تاڵه‌بانی و بنه‌ماڵه‌ی برایم ئه‌حمه‌دیان به باڵی قۆرخكار ناوبرد و هاوكات به هه‌ڵوشینی سامانی خه‌ڵك و سه‌فقه‌ی ژێر به ژێر تۆمه‌تباریان كرد، رۆژێك دوای ئه‌وه‌ی باڵی قۆرخكار به‌ناوی "زۆرینه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی" له سلێمانی كۆبوونه‌وه و ناوه‌ندی بڕیاریان به ناشه‌رعی له قه‌ڵه‌م دا و داوای هه‌رچی زووه ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تییان كرد.
له‌و كاته‌دا شاندێكی ئێران گه‌یشتنه سلێمانی بۆ رێگری له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كێشه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، به‌ڵام بێهیوا بوون و گه‌ڕانه‌وه، زیاتریش پشتیوانی خۆیان بۆ باڵی قۆرخكار ده‌ربڕی، چونكه ئه‌وان به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌كانی ئێران و سیاسه‌ته‌كانی ئێران به ته‌واوی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
رۆژی 15ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری هه‌مان ساڵ، باڵی قۆرخكار بێ حساب كردن بۆ جێگرانی سكرتێری گشتی و به‌رپرسانی ناوه‌ندی بڕیار كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتیان ساز كرد و دواتریش كۆسره‌ت ڕه‌سوول عه‌لی جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی به ناشه‌رعی له قه‌ڵه‌م به پشت به‌ستن به ماده‌ی 27 و 28ی پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان.
ماوه‌یه‌ك دوای ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیار دۆخی یه‌كێتی هێور بووه‌وه و كۆسره‌ت ره‌سووڵ ده‌سپێشخه‌ری بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ناو حزبه‌كه كرد و باڵه‌كان تاڕاده‌یه‌ك له‌یه‌كتر نزیك بوونه‌وه.
ئێسته كه دۆخی یه‌كێتی به‌ره‌و ترازانی زیاتر ده‌چێت چاودێران پێشبینی ده‌كه‌ن له ئه‌گه‌ری په‌راوێزخستنی به‌رهه‌م ساڵح له هاوسه‌رۆكایه‌تی ئه‌وه جارێكی تر په‌نا بۆ ناوه‌ندی بڕیار بباته‌وه.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو پێوه‌ندی زۆر له‌نێوان به‌رهه‌م ساڵح و كۆسره‌ت ره‌سووڵ هه‌بووه، به‌ڵام سه‌رباری ئه‌وه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ به‌دۆخی ئێسته‌ی ناو یه‌كێتی ڕازی نییه له‌گه‌ڵ بۆچوونه‌كه‌ی به‌رهه‌م ساڵحیش نییه بۆ ئه‌وه‌ی بڕیار له‌سه‌ر زیندووكردنه‌وه‌ی ناوه‌ندی بڕیار بده‌ن.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ فریادره‌سی به‌رهه‌م ساڵح ده‌بێت؟
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 12ی شوبات، هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆسره‌ت ره‌سووڵ كۆبوونه‌ته‌وه، به‌پێی زانیارییه‌كان سه‌ردانی هه‌ریه‌كه له بافڵ تاڵه‌بانی و لاهوور جه‌نگی بۆ ڕازیكردنی كۆسره‌ت ره‌سووڵه له‌سه‌ر سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی و یه‌كلا بوونه‌وه‌ی بۆ ئه‌وان.
راهی ڕاهبه‌ر ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، ڕاسته كێشه له‌ناو یه‌كێتی هه‌یه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی گفتوگۆكان به‌رده‌وامن ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ر بوونیش هه‌یه.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد كه هه‌رگیز جارێكی تر یه‌كێتی ناگه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و قۆناغه‌ی كه ناوه‌ندی بڕیاری تێدا ڕابگه‌یه‌نرێ، چونكه دۆخی ئێسته‌ی ئه‌و حزبه جیاوازه و كه‌سی نوێ هاتوونه‌ته پێشه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێت، ئه‌نجوومه‌نی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی بڕیاری له‌سه‌ر هاوسه‌رۆكی داوه و پێناچێ هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، به‌ڵام ده‌كرێ ڕێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێ. هه‌رچه‌نده ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ی یه‌كێتی هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌ناوی به‌رهه‌م ساڵح نه‌كرد، به‌ڵام ڕای گه‌یاند " سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی دووكه‌سه".
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" كۆسره‌ت ره‌سووڵ له‌و دۆخه‌ی ئێسته ناو یه‌كێتی ناتوانێ ببێته فڕیادره‌سی به‌رهه‌م ساڵح بۆ ئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی یه‌كێتی، چونكه هاوسه‌رۆكایه‌تی یه‌كلا كراوه‌ته‌وه و تاكه بژاره ڕێككه‌وتنه له‌گه‌ڵ ماڵی تاڵه‌بانی و ماڵی شێخ جه‌نگی كه ڕه‌نگه ئه‌وه بۆ به‌رهه‌م ساڵح كه ئاره‌زووی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كرد قورس بێت.
ئه‌وه‌ی ڕوونه تا ئێسته به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتی شوێنی نییه
ئه‌نوه‌ر حوسێن: هاوسه‌رۆكی بۆ ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی ڕوون نییه
ئه‌نوه‌ر حوسێن باجگر ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، سیسته‌می هاوسه‌رۆكایه‌تی له‌ناو یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بڕیاری لێ دراوه، به‌ڵام پێویسته ژن و پیاوێك بێ و بۆ ئۆرگانه‌كانی یه‌كێتی ڕوون بكرێته‌وه چۆنه.
باجگر ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌یش كرد، كه قسه‌كردنه‌وه‌ی له‌سه‌ر ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی بڕیاری یه‌كێتی ئه‌گه‌رێكی دووره، چونكه ئێسته كۆسره‌ت ره‌سووڵ به‌رپرسیاریه‌تی پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی هه‌یه.
ئه‌ندامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی ده‌ڵێت، به‌رهه‌م ساڵح ڕاسته تا ئێسته شوێنی بۆ دانه‌نراوه له‌ناو یه‌كێتی، به‌ڵام دیاركردنی پۆستی ئه‌و پێوه‌ندی به پێڕه‌وی ناوخۆی یه‌كێتی هه‌یه و هێشتا گفتوگۆكان له‌سه‌ر پێِڕه‌و به‌رده‌وامن.
ئه‌وه‌ی ڕوونه تا ئێسته به‌رهه‌م ساڵح له‌ناو یه‌كێتی شوێنی نییه و هیچی بۆ دیار نه‌كراوه، بۆیه پشتێكردنی كۆسڕه‌ت سووڵ به‌ته‌واوی كارته‌كانی له‌ناو ئه‌و حزبه ده‌سووتێت و ده‌بێت بیر له داهاتووی سیاسیی خۆی بكاته‌وه. چونكه وه‌ك پێشتر "وشه" بڵاوی كردبووه‌وه، به‌رهه‌م ساڵح ڕازی نییه له‌گه‌ڵ لاهور جه‌نگی و بافڵ تاڵه‌بانی یه‌ك ئاستی حزبی هه‌بێت.