لەبەرەبەیانی ئەمڕۆ هێرشێكی بەرفراوانی پێشمەرگە بۆ سەر چەكدارانی داعش دەستی پێكرد و لە كاتژمێر چواری ئێوارەی بەرپرسی فەرماندەیی هێزە چەكدارەكانی هەرێم سەركەوتنی پڕۆسەكەی ڕاگەیاند.
لەم پڕۆسەیە توانراوه نۆ گوند ڕزگار بكرێت و تا ئیسته زیاتر لە 200 کیلۆمەتر چوارگۆشە رزگارکراوە و ژمارەیەكی زۆر چەكداران هەلاتوون و كوژراون.
شێخ عەتۆ زێباری جێگری لێپرسراوی هێزی پێشمەرگە لە میحوەری خازر بە "وشە"ی ڕاگەیاند:"لە هێرشەكانی ئەمڕۆ توانرا چەكداران لە هەموو شوێنێك دوور بخرێنەوە و زەبرێكی كوشندەیان بەر بكەوێت".
زێباری، دەڵێت:" لەم ئۆپڕاسۆنە 11 كاتژمێرییە توانراوه زیاتر لە 110 داعش بكوژرێت و ئەوەی تریش بەرەو موسڵ هەڵاتوون، پێشبینی دەكرێت هێشتا ئەم ژمارەیە زیاد بێت چونكە ژمارەیەك لە چەكداران تەرمەكانیان كەوتۆتە ژێر دار و بەردی خانوە ڕوخاوەكان".
لە ئۆپراسۆنەكانی ئەمڕۆ هێزەكانی پێشمەرگە توانیان نۆ گوند لە چەكدارانی داعش ڕزگار بكەن و ڕوبەری 200 كیلۆمەتر چوارگۆشە له چهكدارانی داعش پاك بكهنهوه.
رامیار جهواد