خواردنی سیر و پیاز سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی زۆرترین سوود به ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نن، هاوكات بۆنی ناخۆشیان وایكردووه زۆرێك له خه‌ڵكی لێی دوور بكه‌ونه‌وه و زۆر له‌گه‌ڵ خواردنه‌كان به‌كاری نه‌هێنن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی خواره‌وه بگرنه‌به‌ر ئه‌وا ده‌توانن بۆنی نه‌هێڵن و له سووده زۆرهكانیشی كه‌ڵك وه‌رگرن.
هه‌نگاوه‌كان بۆ نه‌هێشتنی بۆنی سیر و پیاز
یه‌كه‌م: ددانه‌كان زۆر باش بشۆ، دوای خواردنی سیر و پیاز ئاوی زۆر له ده‌مت وهربكه و دواجاریش به جوانی ده‌م و ددانتان به فڵچه و هه‌ویری ددان بشۆن، ئه‌مه وا ده‌كات ته‌نۆچكه‌كانی سیر و پیاز كه له ددان گیربوون له‌ناوبچن و بۆنه‌كه‌ی كۆتایی بێت.
دووه‌م: نه‌عناع بخۆن، پاش خواردنیان، كه‌مێك نه‌عناع یان مهعدهنووسن بجوون و بیخۆن، با ماوه‌یه‌ك له ده‌متان بمێنێته‌وه و دواتر قووتی بده‌ن، ئه‌مه وا ده‌كات كۆتایی به بۆنیان بێت.
به‌یه‌كجاری بۆنی سیر و پیاز ناهێڵن
سێیه‌م: لیمۆ و گێزه‌ر و كوارگ بخۆن، ئه‌م خواردنانه تایبه‌تمه‌ندی له‌ناوبردنی بۆنیان هه‌یه، دوای پیاز و سیر، ئه‌گه‌ر بیانخۆن ئه‌وا به ته‌واوی ده‌توانن به‌سه‌ر بۆنی سیر و پیاز زاڵ بن و بچنه ناو هه‌موو كۆڕ و كۆبوونهوهیهكهوه.
چواره‌م: چای سه‌وز، هاوشێوه‌ی پێكهاته‌كانی تر لهناوبهرێكی گرنگی بۆنی سیر و پیازه، چایی سه‌وز ئاماده بكه و كه‌مێك ئاوی لیمۆی تێكه‌ڵ بكه و بیخۆهوه به یه‌كجاری ماڵئاوایی له
بۆنی سیر و پیاز بكه.