ڕۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمزی ئه‌مه‌ریكی بڵاوی كرده‌وه، كه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی ڕێ به رۆبۆته‌كان دراوه، كه له شوێنی مرۆڤ كاری گه‌یاندنی كاڵا و كه‌لوپه‌له‌كان بكه‌ن و ئه‌مه‌یش پاش ئه‌وه دێ، چه‌ندان جار ناقیكردنه‌وه له‌سه‌ر فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان و رۆبۆته‌كانی تر دواجار مافی ڕێپێدانیان پێ درا، تا كاری گه‌یاندن بكه‌ن.
له ڕاپۆرتێكی ڕۆژنامه‌كه هاتووه، یه‌كه‌م ڕۆبۆت كه ڕه‌زامه‌ندی پێ دراوه، له‌سه‌ر شه‌قامه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاتوچۆ بكات، بریتییه له ئۆتۆمبێلێكی رۆبۆتی ڕه‌نگ سپی و ناوی ئاڕ دووه و له ماوه‌ی سه‌عاتێكدا مه‌ودای 25 میل نزیكه‌ی 30 كیلۆمه‌تر ده‌بڕێت، كاری سه‌ره‌كیشی گواستنه‌وه‌ی ژه‌مه خواردنه خێراكان ده‌بێ له شاری هیوستنی ویلایه‌تی تێكساسی ئه‌مه‌ریكا.
ویل باڤیا نووسه‌ری ڕاپۆرته‌كه ئاماژه‌ی داوه، ئه‌و ئۆتۆمبێله رۆبۆته له‌لایه‌ن كۆمپانیای نیورۆ له شاری سان فرانسیسكۆی ویلایه‌تی میشیگانی ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مهێناوه و دوای ده‌یان جار تاقیكردنه‌وه، مۆڵه‌تی شوفێری به سه‌ر شه‌قامه‌كانی شاری هیوستن پێ دراوه.
ئیلین تشاو وه‌زیری گواستنه‌وه‌ی ویلایه‌تی تێكساس له‌وباره‌وه گوتی، به پشبه‌ستن به بنه‌ما و ڕێسای تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ڕۆبۆته‌كه و تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی مۆڵه‌تی كاركردنیان به ڕۆبۆته‌كه داوه، یه‌كێك له پاڵنه‌ره هه‌ره‌سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و بڕیاره‌یش بریتی بوو له تایبه‌تمه‌ندی هه‌ستیاری هه‌رچوار ده‌وری ڕۆبۆته‌كه و بوونی كامێرای پێویست، بۆ ئه‌وه‌ی پێكدادان و كێشه له‌گه‌ڵ هیچ ئۆتۆمبێلێكی تر دروست نه‌كات.
له 10 ساڵی داهاتوو پێشبینی ده‌كرێ رۆبۆته‌كان شوێن به مرۆڤ له‌ق بكه‌ن
زیاتر گوتی، دوای دڵنیابوونه‌وه له‌وه‌ی كه هیچ گرفتێك له شه‌قامه‌كان و سیسته‌می هاتوچۆی شاری هیوستن دروست ناكات، دواجار بڕیارمان دا مۆڵه‌تی شوفێری پێ بده‌ین و پێشوازیش له هه‌ر هه‌نگاوێكی هاوشێوه ده‌كه‌ین، بێگومان ڕۆبۆته‌كان وردتر كاری خۆیان ده‌كه‌ن و كه‌متر ڕووداوی هاتوچۆ دروست ده‌كه‌ن.
له به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه هاتووه، دوای وه‌رگرتنی مۆڵه‌تی شوفێری له‌لایه‌ن ئه‌و ئۆتۆمبێله ڕۆبۆته، كۆمپانیا و خواردنگه به‌ناوبانگه‌كان خواستیان له‌سه‌ر كڕینی ئه‌وجۆره ڕۆبۆته زیادی كردووه، به‌وهۆیه‌وه كۆمپانیای نیورۆ بڕیاری داوه پێنج هه‌زار دانه له‌و ئۆتۆمبێله ڕۆبۆته دروست بكات و بیخاته خزمه‌ته‌وه.
هێما بۆ ئه‌وه‌یش كراوه، كه مه‌رجی پێدانی مۆڵه‌تی كاركردن به‌و ئۆتۆمبێله ئه‌وه‌یه، كه هه‌موو سێ مانگ جارێك داتاكانی بۆ پۆلیسی هاتوچۆ لێ بدرێته‌وه و ڕاده‌ستیان بكرێ و پشكنینی بۆ بكه‌ن، تا دڵنیا بن له‌وه‌ی هیچ ڕووداوێكی هاتوچۆی ئه‌نجام نه‌داوه، هه‌رچه‌نده پێشنیازی ئه‌وه‌یش كراوه، كه ئۆتۆمبێلی بچووكتر دروست بكرێ، تا له‌سه‌ر شۆسته‌ی شه‌قامه‌كان بڕوات و كێشه بۆ شه‌قامه گشتییه‌كان دروست نه‌كات، به‌ڵام ئه‌م بیرۆكه‌یه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، چونكه شۆسته‌كان شوێنی هاموشۆی هاووڵاتییانن و بێگومان رۆبۆته‌كان گه‌ر له‌سه‌ر شۆسته بڕۆن، ده‌یان پێكدادان له‌گه‌ڵ هاووڵاتییان دروست ده‌كه‌ن.
ئێسته زۆرێك له كۆمپانیاكانی بواری ئۆتۆمبێل و ته‌كنه‌لۆجیا خه‌ریكی خستنه‌ڕووی به‌رهه‌می پێشكه‌وتووتر و گونجاوتر، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن زۆرترین قازانج له به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و ئۆتۆمبێله رۆبۆتانه بكه‌ن، به‌گوێره‌ی به دواداچوونی نیویۆرك تایمز، هه‌ریه‌ك له كۆمپانیای قفۆرد و كونتینتال له كێبه‌ركێدان و قۆرد به نیازه له داهاتوویه‌كی نزیك رۆبۆتی دیگیت بخاته ڕوو، كۆمپانیای دووه‌میش رۆبۆتی ئه‌نیمالی به‌رهه‌مهێناوه و له‌شێوه‌ی سه‌گێكه و كاری گه‌یاندن ده‌كات و ده‌توانێ به‌سه‌ر پلیكانه‌كانیش بكه‌وێت و له ده‌رگای ماڵه‌كان بدات.
رۆبۆته‌كه‌ی ئێسته‌ی كۆمپانیای نیورۆ، داواكارییه‌كان ده‌گه‌یه‌نێته سه‌ر شه‌قامی به‌رده‌رگای باڵه‌خانه و ماڵه‌كان، به‌ڵام كۆنتینتال ده‌یه‌وێ به‌سه‌ر پلیكانه‌كانیش سه‌ر بكه‌وێ و له ده‌رگای ژووره‌كان بدات، هاووڵاتییان به هاتنه خواره‌وه و چوونه سه‌رشه‌قام بێزار نه‌كات.
یه‌كه‌م رۆبۆت مۆڵه‌تی شوفێری پێ درا و كۆمپانیاكان كێبه‌ركێیانه له‌سه‌ر دروستكردنی رۆبۆتی زۆرتر
ئه‌وه‌یش خراوه‌ته ڕوو، كه ئێسته ئه‌ندازیاران و داهێنه‌رانی بواری رۆبۆت له كێبه‌ركێ تونددان و ده‌یانه‌وێ پێشكه‌وتووترین رۆبۆت به‌رهه‌م بهێنن، كه زۆرترین خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش بكات، له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌یش ئه‌ندازیارانی كۆمپانیای گووگڵ موژده‌ی ئه‌وه‌یان داوه، كه ئۆتۆمبێلێكی ئاسایی رۆبۆت به‌رهه‌م دێنن، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌و رۆبۆتانه ده‌بێت، كه تا ئێسته به‌رهه‌م هێنراون.
به گوێره‌ی بۆچوونی
شاره‌زایان، ئێسته له هه‌موو شتێك كه گرنگه بۆ حكوومه‌ت و خه‌ڵك و كۆمپانیاكان و كڕیاران، سه‌لامه‌تی هاتوچۆ و گه‌یشتن و دروستنه‌كردنی ڕووداوی هاتوچۆ و قه‌ره‌بالغییه له شه‌قامه جه‌نجاڵه‌كانی شاره گه‌وره‌كان، تا ئێسته‌یش له‌وه دڵنیا نین، به‌ڵام وه‌كو یه‌كه‌م ئه‌زموون و تاقیكردنه‌وه، بڕیاره چاودێری رۆبۆته‌كه‌ی كۆمپانیای نیورۆ بكه‌ن، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌ركه‌وتن به ده‌ست بهێنێت، ئه‌وا پێشبینی ده‌كرێ، ئیتر جیهانی ڕۆبۆته‌كان وه‌ك ئه‌وه‌ی له فیلمه‌كانی هۆلیوود خراوه‌ته ڕوو، به فه‌رمی و له واقیع ده‌ست پێ بكات، كه ئه‌مه‌یش سه‌ره‌ڕای گونجاوی و شیاوی و خێرایی له گه‌یاندن و كاركردن، به‌ڵام مه‌ترسی هه‌یه گه‌وره‌ترین كێشه‌یش بۆ مرۆڤایه‌تی دروست بكات و زۆرێك له خه‌ڵكی كاره‌كانیان له ده‌ست بده‌ن، به‌و هۆیه‌وه‌یش پێشبینی ده‌كرێ ڕێژه‌ی بێكاری به ته‌واوی به‌رز ببێته‌وه، چونكه زانایان له‌و بڕوایه‌دان له 10 ساڵی داهاتوو جیهان به ته‌واوی جیاواز ده‌بێ به به‌راورد له‌گه‌ڵ ئێسته، رۆبۆتی ئۆتۆمبێل و هه‌موو بواره‌كانی تر به‌رهه‌م ده‌هێنرێت.