پاتریك ئالمان وارد سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای دانه‌گازی ئیماراتی ئاشكرای كرد، له‌سه‌ر كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام و پێشكه‌وتنی گه‌وره‌یان به ده‌ستهێناوه و له ساڵی 2020یش یه‌كه‌م كاروانی گازی سرووشتی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن.
زیاتر گوتی، به‌هۆی به‌رهه‌مه‌كان و كاركردنمان به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووانه له هه‌رێمی كوردستان و میسڕ، به‌های پشكه‌كانی كۆمپانیاكه‌مان به ڕێژه‌ی 5% به‌رز بووه‌ته‌وه، ئه‌مه‌یش به‌رزترین رێژه‌یه له حه‌وت ساڵی داهاتوو كه به‌سه‌ر نرخی پشكه‌كانی كۆمپانیاكه هاتووه.
له‌باره‌ی كاره‌كانیان له هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دا، كه له‌و ناوچانه‌ی بۆ گازی سرووشتی له هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌ڕێن، به ڕێژه‌ی 90% ئه‌و بڕه‌ی پێشبینیمان كردبوو، له ڕێی هه‌ڵمه‌ته‌كانی گه‌ڕان و پشكنین به كرده‌یی دۆزراوه‌ته‌وه و خه‌ریكی دامه‌زراندنی ژێرخانێكی گرنگین بۆ ده‌رهێنانی گازی سرووشتی له ناوچه‌كه.
له به‌رهه‌مهێنان به‌رده‌وامین و چاوه‌ڕێی ته‌واوبوونی بۆڕی گازی كوردستان بۆ توركیا ده‌كه‌ین
سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای
دانه‌گاز ئه‌وه‌یشی ئاشكرا كرد، كه چاوه‌ڕوانی ته‌واوبوونی بۆڕی گازی سرووشتی هه‌رێمی كوردستان بۆ توركیا ده‌كه‌ن، كه بڕیاره له سه‌ره‌تای ساڵی 2022 كاره‌كانی ته‌واو ببێ و ئاماده بێ بۆ هه‌نارده‌كردنی گاز، تا ئه‌وكات ده‌توانن ڕێژه‌ی به‌رهه‌می گازی سروشتی هه‌رێمی كوردستان به ته‌واوی به‌رز بكه‌نه‌وه و بۆ یه‌كه‌م كاروانی هه‌نارده‌ی گازی سروشتیش بڕی 650 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی ڕه‌وانه‌ی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ین.