به‌گوێره‌ی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ئابووریی "ئینفۆ"، قه‌باره‌ی بازرگانی ئه‌رێنیی ئه‌ڵمانیا له ساڵی ٢٠١٦دا گه‌یشتووه‌ته ٢٩٧ ملیار دۆلار و به‌مه‌ش پێش چین كه‌وتووه‌ته‌وه. ئه‌ڵمانیا توانیویه‌تی ژماره‌ی پێوانه‌یی هه‌نارده‌كردن بشكێنێت. له ساڵی ٢٠١٥دا ئه‌و نازناوه به چین درابوو.
كریستیان گریم یه‌كێك له پسپۆڕه‌كانی دامه‌زراوه‌كه له زانكۆی میونشنی ئه‌ڵمانیا به رۆیته‌رزی گوتووه، قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ئه‌ڵمانیا له ساڵی ٢٠١٦دا، ٢٩٧ ملیار دۆلار له قه‌باره‌ی هاورده‌ی ئه‌و وڵاته زیاتر بووه.
به‌و پێیه ئه‌ڵمانیا له ئاستی وڵاتانی تری دنیادا پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ست هێناوه و چینیش به قه‌باره‌ی بازرگانی ئه‌رێنی ٢٤٥ ملیار دۆلار له پله‌ی دووه‌مدا هه‌ڵكه‌وتووه و ژاپۆنیش له پله‌ی سێیه‌مدایه.
دامه‌زراوه‌كه باسی له‌وه‌ش كردووه كه ئابووریی ئه‌مه‌ریكا نه‌رێنیترین قه‌باره‌ی بازرگانیی ساڵی به‌جێ هێشت. قه‌باره‌ی هاورده‌ی كاڵا بۆ ئه‌مه‌ریكا له ساڵی ٢٠١٦دا ٤٧٨ ملیار دۆلار، سه‌رووی قه‌باره‌ی هه‌نارده‌ی ئه‌و وڵاته بووه.
ئه‌گه‌ر ئه‌و ئامارانه مایه‌ی دڵخۆشی ئه‌ڵمانیا بن، ئه‌وا لای ئه‌مه‌ریكا نیگه‌رانییه‌كی زۆری لێ كه‌وتووه‌ته‌وه. دۆناڵد تره‌مپ چینی به‌وه تۆمه‌تبار كردووه كه له پێوه‌ندییه ئابوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكادا به نادادپه‌روه‌رانه جووڵاوه‌ته‌وه. هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی باجی له كۆمپانیاكانی به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێلی ئه‌ڵمانی كردووه.
كریستیان گریم له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌یه كه به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌ڵمانیا له ناوچه‌ی یۆرۆ، پێگه‌یه‌كی به‌هێزیان هه‌یه و رمێنیان زۆره، ئه‌گه‌رچی وڵاتانی تریش خوازیاری كڕینی به‌رهه‌می ئه‌ڵمانین.