ئه‌مرۆ نوێترین مۆدێلی جیپ گلادییهتیۆر له پێشانگاكانی تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل نمایش كرا و له‌گه‌ڵ نمایشه‌كه‌یدا چه‌ند ناساندنێكی بۆ كرا كه گوتراوه ئه‌م ئۆتۆمبێله تایبه‌ته به‌و ناوچانه‌ی سه‌خت و گڵن و ده‌رچوون تێیدا زه‌حمه‌ته.
ماڵپه‌ڕی"
caricos"ـى تایبه‌ت به ئۆتۆمبێل ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه جیپ ئه‌مرۆ نوێترین مۆدێلی گلادییهیتۆری ئاشكرا كرد و له‌گه‌ڵ نمایشه‌كه‌یدا به‌وه ناساندی كه یه‌كێكه له به‌هێزترین ئۆتۆمبێله‌كانی دنیا، له‌رووی بۆدیی و هێزی بزوێنه‌ره‌وه، هه‌روه‌ها وه‌ك كۆمپانیاكه ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م ئۆتۆمبێله تایبه‌ته به ناوچه سه‌خته‌كان.
ئەم ئۆتۆمبێلە بزوێنهرەکەی 3.0 لیتره و هێزی 285 ئه‌سپیشی هەیە
كۆمپانیاكه زیاتر له‌باره‌ی ئه‌م ئۆتۆمبێله‌وه گوتی، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی جیپ جیاواز له به‌رهه‌مه‌كانی پێشووتر خاوه‌نی هێزێكی زۆره‌ر له‌گه‌ڵ بزوێنه‌رێكی گه‌وره كه 3.0 لیتره، جگه له‌وه‌یش هێزی 285 ئه‌سپیان بۆ داناوه له‌گه‌ڵ سیستمی شه‌ش پستۆنی و چوار تۆربۆیی له‌گه‌ڵ سیستمی چوار به چواری، هه‌روه‌ها دیزاینه‌كه‌یشی له‌سه‌ر شێوه‌ی پیكابه كه به‌راورد به به‌رهه‌مه‌كانی پێشوو قه‌باره‌ی گه‌وره‌تر كراوه، هه‌ر ئه‌وه‌یش وای كردووه نرخه‌كه‌ی 45 هه‌زار و 915 دۆلاربێ.
جیپ كۆمپانیایه‌كی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێله كه بنكه سه‌ره‌كییه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته ئه‌مه‌ریكاوه، له ساڵی 1943 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "ویڵیس و ئۆڤه‌رلاند"ه‌وه كه ئه‌م دوو كه‌سه له ساڵی 1970 كۆمپانیاكه‌یان فرۆشت به كۆمپانیای "American Motors Corporation" ، به‌هه‌مانشێوه كۆمپانیای "AMC" له ساڵی 1986 جیپیان فرۆشت به كۆمپانیای "كریسله‌ر" و تائێسته‌یش كریسله‌ر خاوه‌نی كۆمپانیای جیپه.